❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌مه‌كردنی‌ دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ ئارامی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-05 14:37:52

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

گه‌مه‌كردنی‌ دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ ئارامی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f4b7701cc4.jpg
به‌پێی‌ هه‌ندێك ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه‌، منداڵ ده‌نگی‌ دایكی‌ خۆی‌ ده‌ناسێته‌وه‌و هه‌ستیپێده‌كات، هه‌روه‌ها زانایانیش جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دایك ده‌بێت له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ له‌دایكبوونی‌ منداڵه‌كه‌یه‌وه‌ گه‌مه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكات، تا ئه‌و منداڵه‌ هه‌ست به‌ ئارامی‌‌و میهره‌بانیی‌ دایكی‌ بكات.

چۆن دایك كۆرپه‌كه‌ی‌ له‌ شێواندن به‌دوورده‌گرێت؟
دیاره‌ هاوسه‌رگیریی‌ نێوان خزمه‌كان، نه‌خۆشیی‌ بۆماوه‌یی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ك هه‌نگاوێكی‌ خۆپارێزیی‌ شیكاریی‌ خوێن بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ر بكرێت‌و له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ دایك له‌ماوه‌ی‌ سكپڕبووندا له‌ به‌كارهێنانی‌ هه‌ر داووده‌رمانێك ئاگاداربكرێته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌رژیانی‌ كۆرپه‌له‌ هه‌یه‌.
منداڵ له‌دوای‌ له‌دایكبوونیه‌وه‌ ده‌بینێت‌و ده‌بیستێت
له‌لایه‌ن زانایانی‌ سایكۆلۆژیاوه‌، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ منداڵ به‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای‌ له‌دایكبوونی‌ هه‌ستی بیستنی‌ زۆر به‌هێزه‌و ده‌نگی‌ دایكی‌ ده‌ناسێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ فێركردنی‌  منداڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ زۆر زوودا بایه‌خێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.
ترس هه‌ستێكی‌ سروشتیی‌ منداڵه‌
منداڵ له‌ تاریكی‌‌و ته‌نیایی‌ ده‌ترسێت، كاتێكیش گه‌وره‌ده‌بێت سڵ له‌ مامۆستاو پزیشك‌و هه‌ندێك ئاژه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. شاره‌زایان ئه‌و ترسه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نائاماده‌بوونی‌ دایك  له‌لای‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بۆ چه‌ند جارێك‌و ئه‌وه‌ش وا له‌منداڵه‌كه‌ ده‌كات هه‌ستكردن به‌ئارامی‌ له‌ده‌ستبدات.
شیردانی‌ سروشتی‌ به‌كه‌ڵكه‌
شیردانی‌ سروشتی‌ باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ پاراستنی‌ ته‌ندروستیی‌ منداڵ‌و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش ڕاست نییه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات دایك له‌ ڕێگه‌ی‌ شیردانه‌وه‌ جوانی‌ خۆی‌ له‌ده‌ستده‌دات. دیسان كاتێك دایك شیری‌ خۆی‌ به‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌دات، په‌یوه‌ندی‌‌و خۆشه‌ویستیی‌ نێوانیان پته‌وترده‌بێت‌و منداڵ هه‌ست به‌ ئارامیی‌ زیاتر ده‌كات.
منداڵ چۆن له‌ شیردانی‌ سروشتی‌ سوودمه‌ندده‌بێت؟
شیردانی‌ سروشتی‌ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ به‌منداڵ، له‌ یه‌كه‌م كاتی‌ له‌دایكبوونیه‌وه‌، سوودی‌ ده‌بێت، به‌جۆرێك منداڵه‌كه‌ له‌شێوه‌ نیمچه‌ دانیشتنێكدا بێت‌و خه‌وتنیشی‌ له‌سه‌ر لای‌ ڕاست بێت، تا شیره‌كه‌ هه‌ڵنه‌هێنێته‌وه‌. هه‌ركاتێكیش منداڵه‌كه‌ تووشی‌ ڕشانه‌وه‌و سكچوون بوو، ئه‌وا پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ 12 كاتژمێر شیری‌ پێ‌ نه‌درێت‌و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا شله‌مه‌نی‌ سووكی‌ پێبدرێت، ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ی‌ خراپتربوو، بگه‌یه‌نرێته‌ لای‌ پزیشك.
چۆن منداڵه‌كه‌ت له‌ نه‌خۆشی‌ ده‌پارێزیت؟
ده‌بێت به‌وردی‌ له‌لایه‌ن دایكه‌وه‌ چاودێریی‌ باری‌ ته‌ندروستیی‌ منداڵ بكرێت، هه‌ركاتێكیش دووچاری‌ سكچوون بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر دایك پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرێته‌ به‌ر:
-هیچ جۆره‌ داووده‌رمان‌و ڤیتامین‌و شیرێكی‌ وشكی‌ پێ‌ نه‌درێت، هه‌روه‌ها له‌ حاڵه‌تی‌ شیردانی‌ سروشتیدا شیرپێدانی‌ كه‌مبكرێته‌وه‌.
-منداڵه‌كه‌ خواردنی‌ وه‌ك  گێزه‌رو به‌تاته‌و سێوو شله‌مه‌نی‌ سوكی‌ پێ‌ بدرێت.
-كاتێك منداڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سكچوونه‌كه‌یدا ڕشایه‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ شله‌مه‌نی‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م پێ‌ بدرێت.
كاتێك پێشوازی‌ له‌ یه‌كه‌م منداڵت ده‌كه‌یت
له‌ مانگی‌ دووه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵه‌كه‌دا، دایك ده‌توانێت هه‌ندێك شله‌مه‌نی‌، وه‌ك شه‌ربه‌تی‌ لیمۆو پرته‌قاڵ، پێ‌ بدات‌و له‌ مانگی‌ چوراه‌میشدا سه‌وزه‌و سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ی‌ پێ‌ بدات، به‌ڵام گۆشت له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ شه‌شه‌مدا بیداتێ‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیشیدا نیشاسته‌ی‌ له‌ شێوه‌ی‌ به‌تاته‌و برنج‌و ناندا بكات به‌ده‌مه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌جلوبه‌رگیش، باشتروایه‌ له‌ جۆری‌ لۆكه‌ بێت‌و مه‌سه‌له‌ی‌ كوتاندنیش له‌بیرنه‌كرێت.
پسپۆرانی‌ ته‌ندروستیی‌ منداڵ، دایكان له‌وه‌ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان له‌ سه‌رمای‌ زستان بپارێزن‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌رم دایانپۆشن، تا دووچاری‌ ئه‌و په‌تایانه‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ڤایرۆسه‌وه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌و لوت‌و گوێ‌‌و قورگ تووشی‌ هه‌وكردن ده‌كه‌نه‌وه‌.
بایه‌خدان به‌ددانی‌ شیریی‌ منداڵ
ئه‌و ددانانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 4-8مانگی‌ منداڵدا ده‌ڕوێن‌و سه‌رده‌ردێنن، به‌ ددانی‌ شیری‌ ناوده‌برێن‌و دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ تر به‌ددانی‌ هه‌میشه‌یی‌ ده‌گۆڕێن. دیاره‌ گرنگه‌ ددانی‌ شیری‌ گرنگیان پێ‌ بدرێت‌و له‌ ڕه‌شبوونه‌وه‌و كلۆربوونی‌ پێشوه‌خت بپارێزرێن‌و پێویسته‌ دایك منداڵه‌كه‌ی‌ فێربكات كه‌ چۆن فڵچه‌ به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها پێش نووستنیش شرینی‌ نه‌خوات.
ناوی‌ منداڵه‌كه‌ت كاریگه‌ریی‌ بۆ سه‌ر كه‌سێتی‌ ده‌بێت
شاره‌زایان پێیانوایه‌، پێویسته‌ دایك‌و باوك له‌ هه‌ڵبژاردن‌و ناونانی‌ منداڵدا وردبن‌و ناوێكی‌ وه‌ها نه‌بێت كاتێك كه‌ گه‌وره‌ده‌بێت، ناوهێنانی‌ بێزاریبكات یان ناوێك بێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌یدا نه‌گونجێت‌و زۆر كۆن بێت.
منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر سڵ نه‌كردنه‌وه‌ فێربكه‌
ترس له‌لای‌ منداڵ حاڵه‌تێكی‌ سروشتییه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌ بایه‌خی‌ ئه‌و شتانه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ ترس له‌لای‌ منداڵ‌و خه‌یاڵیان داگیرده‌كه‌ن، وه‌ك "جنۆكه‌، خێو، مردن..." هه‌روه‌ها نابێت به‌رامبه‌ر به‌ ترسی‌ منداڵ پێكه‌نین‌و گاڵته‌جاڕی‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ وای لێده‌كات متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ نه‌بێت‌و ترسه‌كه‌ی‌ زیاتربكات.
رێكخستنی‌ خه‌وتنی‌ منداڵ
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له‌خه‌و هه‌ستا بۆ خواردنی‌ ژه‌مێك، وازی لێ‌ بهێنه‌، تا بنوێته‌وه‌و كاتێكی‌ تر كه‌ له‌خه‌و هه‌ستایه‌وه‌ ئینجا خواردنی‌ بده‌رێ‌. ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ منداڵه‌كه‌ت ڕاده‌هێنێ‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كاتێكی‌ باش بخه‌وێت‌و پشووبدات‌و یارمه‌تیده‌ریشی‌ بێت بۆ خه‌وتنی‌ كاتی‌ شه‌وی‌. دیسان نابێت به‌ر  له‌ كاتی‌ خه‌وتن له‌ شه‌ودا خواردنی‌ قورس بدرێته‌ منداڵ،  تا تووشی‌ پشێوی‌‌و ئاره‌قكردنه‌وه‌ نه‌بێت.
منداڵ دوای‌ له‌ شیربڕینه‌وه‌
خواردنی‌ منداڵ دوای‌ له‌ شیربڕینه‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی‌ دوچاری‌ دایك ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریان ئه‌وه‌یه‌، له‌دوای‌ شیربڕینه‌وه‌ی‌ منداڵ به‌ چوار ژه‌م خۆراكی‌ پێ‌ بدرێت، له‌ حه‌وتی‌ به‌یانی، دوانزه‌ی‌ نیوه‌ڕۆ، سێی‌ پاش نیوه‌ڕۆو پاشان له‌ئێواره‌دا. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن دایكه‌وه‌ منداڵ هانبدرێت خواردن بخوات‌و به‌ر له‌ خواردنیش  شیرینی‌‌و خواردنه‌وه‌ی‌  گازی‌ پێ‌ نه‌درێت.
پارێزگاری‌ له‌ پێستی‌ منداڵه‌كه‌ت بكه‌
گرنگی‌ به‌ شتنی‌ منداڵه‌كه‌ت بده‌و وای لێ‌ بكه‌ حه‌ز به‌ شتن بكات‌و سابونی‌ تایبه‌تی‌ بۆ به‌كاربهێنه‌، هه‌روه‌ها له‌ دوای‌ شتنیش ڕۆنی‌ زه‌یتون‌و پاوده‌ر بۆ جه‌سته‌ی‌ به‌كاربهێنه‌، تا شێ‌ هه‌ڵبمژێت‌و له‌ سووربوونه‌وه‌و هه‌وكردن به‌دووریبگرێت.

xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-05 17:06:09

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: گه‌مه‌كردنی‌ دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ ئارامی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-14 17:23:09

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌مه‌كردنی‌ دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ ئارامی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net