❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیرین لە رقی مێردەكەی خۆی سووتاند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-07 08:05:54

vyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-02
دواترین سه‌ردان: 2010-03-30
په‌یامه‌كان: 34
WindowsXPMSIE7

شیرین لە رقی مێردەكەی خۆی سووتاند

بڕیاری خۆسووتاندنی شیرین زۆر لە ناكاو بوو، مێردەكەی دەڵێ تەنیا پێیگوتبوو مەچووە ماڵی باوكم، شیرین خۆی سووتاند. ئەو ئێستا لەنێو هۆڵی سووتاوەكانی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی لەسەر قەرەوێڵەیەك راكشاوە.
شیرین جەلال، 31ساڵ، ژنی ماڵەوە دانیشتووی ناحیەی كەسنەزان، شەوی 6/2/2010 لەنێو ماڵەكەی، خۆی سووتاند. نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر بە(رووداو)ی راگەیاند، شیرین %27 سووتاوەو لە ئیفادەكەیدا دەڵێت "لە رقی مێردەكەم خۆم سووتاند"، مێردی شیرین ئێستا دەستگیركراوەو دەڵێت "كێشەمان نەبووە، تەنیا لەبەرئەوە خۆی سووتاندووە، گوتی دەچمە ماڵی باوكت، گوتم مەچۆ، خۆی سووتاند".
شیرین 6 ساڵە مێردی بە شاخەوان كردووە، خزمی یەكترن. ئەو دایكی دوو منداڵە (مەنسور 3ساڵ، محەممەد 2مانگ). شاخەوان كە كرێكاری دەكات، ماڵی لە تەنیشت ماڵی باوكیەتی و تەنیا دیوارێكیان لە نێواندایە. خوشكی شاخەوان كە لەكاتی رووداوەكە لەوێ بووە بەسەرهاتەكەی بۆ (رووداو) گێڕایەوەو گوتی "زۆربەی ئێواران هەر ئێمە دەچووینە لای شیرین، چونكە ئەو منداڵی هەبوو نەیدەتوانی بێت". بەڵام بەپێی گێڕانەوەی خوشكی شاخەوان، ئەو شەوەی شیرین خۆی سووتاند، كە ویستوویەتی بچێتە ماڵی باوكی مێردەكەی، لەبەرئەوەی ئەو شەوە خولە وەزرشییەكانی تۆپی پێی ئەوروپا هەبوون، شاخەوان حەزی كردووە شیرین لەلای بێت، "بۆیە قسەیەكی پێدەڵێت تا نەیێتە ماڵی ئێمە ". ئەو دەڵێ "شاخەوان بە شیرینی گوتبوو نەوسن مەچووە ماڵی باوكم، بەوە شیرین زۆر توڕەببوو". خوشكی شاخەوان بە پێكەنینەوە دەیگوت "بەخوا ئەو شەوە هیچیشمان نەبوو بیخۆین".
شاخەوان ئەو قسەیە دەكات  و دەچێتە دەرەوە، شیرینیش منداڵە دوو ساڵییەكەی دەداتە خوشكی شاخەوان  و پێیدەڵێت خۆم دەسووتێنم، بەڵام باوەڕی پێناكەن. خوشكی شاخەوان كە ئەوكاتە لەوێ بووە، وایانزانیوە گاڵتە دەكات "هیچ قسەم نەكرد، لەبەرئەوەی هەرچییەكم بگوتایە خراپ دەبووم، دەترسام بڵێن لەبەرئەو خۆی سووتاند".
هێندەی پێناچێت شاخەوان لە دەرەوە دەگەڕێتەوەو دەچێتە ماڵی باوكی، خوشكەكەیشی ئەو قسانەی بۆ دەگێڕێتەوە "گوتم شاخەوان شیرین دەڵێت خۆم دەسووتێم، شاخەوان لەسەری خۆیدا، دەیگوت چی بكەم؟"، ئەوان لەو قسانەدا دەبن زیڕە لە ماڵی شیرین بەرز دەبێتەوە. خوشكی شاخەوان باس لەوەدەكات خۆی بەسەر دیوار فڕێدایە ناو ماڵی براكەی و شیرینیش خۆی پێداداوە "قژم ئاگری گرت، دوو پەنجەم سووتا، دراوسێكان گەیشتنە سەرمان بە خۆڵ و ئاو كوژاندیانەوە".
شیرین ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێرە، سكاڵای لە دژی مێردەكەی تۆمار نەكردووە. دایك و باوكی شیرین بێ تاوانییان بۆ شاخەوان مۆركردووە. وەك خوشكی شاخەوان دەڵێت، براكەی  و شیرین هەردووكیان "فەقیر حاڵن"، ماوەیەك لەمەوبەریش دزییان لێكرا "شەو دز چووبووە سەر ماڵیان، 4500دۆلاریان هەبوو هەموویان بردبوو، تەنیا شیرین لە ماڵ بوو، چاوی كردبووەوە دزەكان دەستیان لەسەر دەمی دانابوو خەریك بوو بخنكێت، دەم و چاوی بریندار ببوو".

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-07 11:44:40

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: شیرین لە رقی مێردەكەی خۆی سووتاند

uae chan naxosh bu au hauala..dast xo6 gian har sarkautu bet
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2f297fe0e1.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net