❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سەربڕی تریفە رایكرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-07 08:08:49

vyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-02
دواترین سه‌ردان: 2010-03-30
په‌یامه‌كان: 34
WindowsXPMSIE7

سەربڕی تریفە رایكرد

ئەوانەی لە نیوە شەوێكدا پیلانیان دانا بۆ سەربڕینی تریفە ئاشكرا بوون و، پۆلیس دەستگیری كردن، بەڵام ئەو كەسەی تۆمەتبارە بە سەربڕینی تریفە رایكردووەو تائێستا دەستگیر نەكراوە.
نیوە شەوی 8/12/2009 لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چواڕقوڕنە، ژنێك بەنێوی تریفە محەممەد ئیسماعیل، تەمەن 28 ساڵ، كە خاوەنی 3 منداڵە ( 2 كچ و كوڕێك) لەنێو ماڵەكەی خۆیدا بە چەقۆ سەری لە جەستەی جیا كرایەوە، دوای زانینی رووداوەكە پۆلیس گەیشتە شوێنەكەو دەستی بەلێكۆڵینەوە كرد، ئەوكات چەند كەسێكی بە تۆمەتی سەربڕینی تریفە دەستگیر كرد. ئێستا دانیان بە بەشداریكردن لە تاوانەكەدا ناوە.
كەسوكارو دراوسێكانی تریفە جەخت لەوە دەكەنەوە كە تریفە ژنێكی بێ كێشە بووە بۆیە ناتوانن پەنجەی گومان بۆ هیچ كەسێك درێژ بكەن، خوشكەكانی تریفە باس لەوە دەكەن، تریفە بەنیاز بووە بەیانی زوو هەڵبستێت نان بكات، بەڵام تریفە جارێكی دیكە دەستی بۆ هەویرو سێڵی نان نەبرد و كوژرا.
دنیا محەممەد، كە خوشكی بچووكی تریفەیە و ئەو شەوە لەلای تریفە بووە، بە (رووداو)ی راگەیاند "شەو چەند بەردێكیان فڕێدایە سەربانی ماڵی تریفە، بەڵام ئێمە نەچووینە دەرەوە، مێردی تریفە لە دەوام بوو، تریفە تەلەفۆنی بۆ كرد، ئەویش گوتی مەچوونە دەرەوە، بەیانی كە لە خەوهەڵسام لە شوێنەكەی خۆی نەما بوو وامزانی چووە نان بكات، چونكە بەنیاز بوو بەیانی نان بكات، بەڵام كە چووینە ژووری میوانان سەری بە قەنەفەكان كردبوو، كە هەڵمانساندەوە سەری بەلادا كەوت".
بەسێ خدر رەسوڵ، كە دایكی تریفەیە جلێكی رەشی پۆشی بوو، سەبارەت بەوانەی دەستگیركراون بە(رووداو)ی گوت "چەند كەسێك دانیان بە تاوانەكەدا ناوە، كە یەكێكیان (ع.ر.ك)ە و خوارزای مێردەكەمە، هەروەها (خ.ح.ع) كە كوڕی خاڵی شوبراكەمە و دەستی لە تاوانەكەدا هەیە و دانی ناوە كە بەشداری لە تاوانەكەدا كردووە، بەڵام نازانین لە كوێیە، ئەگەر شوێنەكەم بزانیایە دەچووم وەك چۆن كچەكەمی سەربڕی ئەوها سەرم دەبڕی". بەپێی قسەی دایكی تریفە "ئەو كوڕەی كە خوارزای پیاوەكەیەتی گوتوویەتی لەگەڵ كوشتنەكەیدا نەبووم، بەڵام ئاگاداری هەموو تاوانەكە بووم".
دایكی تریفە رەتیشیكردەوە كە سەربڕینی كچەكەی لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بوو بێ و گوتی "هەموو ئەو قسانەی لەبارەی كوشتنی تریفە دەكرێن راست نین، منیش نازانم بۆچی كوشتوویانە، بەڵام زێرێكی زۆر و هەشت هەزار دۆلارو مۆبایلەكەیان بردووە، هەروەها خوارزای پیاوەكەم بە مۆبایلی خۆی ئەو شەوە تەلەفۆنی بۆ تریفە كردووەو پێیگووتوە بۆ دەرگا ناكەیتەوە، كە هەموو كات تریفە بە كاكە بانگی دەكرد".
ئێستا مێردی تریفەو منداڵەكانی لەلای دایكی تریفەن، بەسێ دەڵێت "منداڵەكانی تریفە هەموو سۆزێكی دایكیان بە من داوە، منیش لە پێناوی ئەوەی هەست بە بێ دایكی نەكەن هەموو شتێكیان بۆ دەكەم". گلێنە ئیسماعیلی كچی تریفەش لە بارەی ژیانی دوای دایكیان دەڵێت "ئێستا لە ماڵی نەنكم دەژین و لەدوای سەر بڕینی دایكم تا ئێستا نەمانتوانیوە بچینەوە ماڵی خۆمان، داواكارم تۆڵەی دایكم لەو تاوانبارانە بكرێتەوە ".
رائید حەسەن خۆشناو، لێپرسراوی نووسینگەی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە رانیە بە (رووداو)ی راگەیاند "تائێستا لێكۆڵینەوەی ورد لەو تاوانە بەردەوامە و چەند تۆمەتبارێك بەو تاوانە دەستگیر كراون و یەكێك لەو تۆمەتبارانەش كە لەلایەن پۆلیس فەرمانی دەستگیركردنی دراوە، رایكردووە و دەستگیر نەكراوە، لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ دەستگیر كردنی تاوانبارەكان".بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (رووداو) پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی چوارقوڕنە كرد، بەڵام گوتیان هیچ شتێكی تازە لە سەر ئەو دۆسیەیە نییە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-07 08:33:09

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: سەربڕی تریفە رایكرد

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net