.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












بە رای تۆ كام ژەمی خۆراك كالۆری زۆرتر لەخۆدەگرێت؟ بە كام جۆری خۆراك زووتر هەست بە تێربوون دەكەیت؟ گەدە پاش پڕبوونی بە هەر جۆرە خۆراكێك نامە دەنێرێت بۆ سەنتەری هەستكردن بە برسیبوون و تێربوون كە لە مێشكدایە تاكو لە تێربوون ئاگاداری بكاتەوە. هەمان بڕی چەند جۆرێكی خۆراك جیاوازی هەیە لە رووی رێژەی ئەو وزەیەی كە لەخۆدەگرن و لە رووی زووتر هەستكردن بە تێربوون. بڕی وزە یان كالۆری كە لەناو قەبارەیەكی دیاركراوی خۆراكدایە پێی دەگووترێ چڕی وزە Energy density. ئەو خۆراكانەی كە چڕی وەزیان بەرزە، واتە لە بڕێكی كەمی ئەو خۆراكەدا رێژەیەكی بەرزی وزە هەیە. لە لایەكی تردا، ئەو خۆراكانەی كە چڕی وزەیان نزمە، واتە لە بڕێكی زۆری ئەو خۆراكەدا رێژەیەكی نزمی وزە هەیە. دوو شت قەبارە دەدەنە خۆراك: ئاو و ریشاڵ Fiber. گەلێك سەوزەوات و میوە رێژەیەكی بەرزی ئاو و ریشاڵ لەخۆدەگرن. هەروەها خۆراكی وەكو دانەوێڵەی تەواو Whole grains كە كاتێكی زۆرتریان بۆ هەرسكردن پێویستە، نەك تەنها رێژەی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرن، بەڵكو هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی درێژتر دەهێڵنەوە. هەستكردن بە برسیبوون گرفتێكی گەورەیە لە زۆربەی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ كێشی لەش دابەزێنن، بەڵام بە هەڵبژاردنی ئەو خۆراكانەی كە قەبارەیان گەورەیە و وزەی كەم لەخۆدەگرن بە مەرجێك مادە خۆراكییە بنەڕەتی و گرنگەكانیان تێدابێت دەبێتە ریجیمی خۆراكی دروست بۆ دابەزاندنی كێشی زیادی لەش.
گوڵان.
لهسهر هێڵ نییه