.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه: نه‌متوانی سێكسی ده‌می بۆ مێرده‌كه‌م بكه‌م، بۆیه ته‌ڵاقی دام
( شادان )ی ته‌مه‌ن34ساڵ، یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه گیرۆده‌ی مه‌ینه‌تی بووه، به وته‌ی شادان هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له مانگی هه‌نگوینییه‌وه داوای (سێكسی ده‌م) مژینی لێكردووه، بۆیه شادان كه ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بیستووه، سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و نه‌یتوانیوه، بۆ ته‌نها یه‌ك چركه‌یه‌كیش له هاوسه‌ركه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێ نزیك بێته‌وه، شادان وتی" خوا ئاگاداره هه‌موو سلێمانیم له سه‌ر تاپۆ كه‌ن ناتوانم بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م بمژم، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو باسی له‌وه كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی وتووه، ژنی خه‌ڵكیش ئه‌وه بۆ پیاوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، شادان ئه‌وه‌شی وت: كه به هاوسه‌ره‌كه‌ی وتووه: با ماوه‌یه‌ك له زه‌واجه‌كه تێپه‌ڕێت ئه‌وكاته هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه بكه‌م، به‌ڵام به وته‌ی خۆی ئه‌وه 3 ساڵه تێپه‌ریوه، نه‌ك هه‌ر ناتوانێت، ئه‌وه بكات، به‌ڵكوو به ناوهێنانی وشه‌ی "مژین" شادان ده‌ڕشێته‌وه‌و به نیو سه‌عات جا دێته‌وه سه‌ر خۆی، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژێك پیاوه‌كه‌ی جهریدهیهكی هێناوه، دیداری مه‌لایه‌ك بووه، ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه، مه‌لاكه له دیداره‌كه‌دا وتویه‌تی: مژین حه‌رام نییه، ئیدی به‌و ڕسته‌یه پیاوه‌كه‌م منی كردۆته دهستكهلاو داوام لێده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانم. سه‌رئه‌نجام به وته‌ی شادان هاوسه‌ره‌كه‌ی فیلمی له‌و شێوه‌یه‌ی به سیدی پیشانداوه، تا شادان سامی بشكێ و بۆی بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سه‌یری بكات، به وته‌ی خۆی نیوه مردوو بووه. دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ساڵ و نیو له یه‌كێ له شه‌وه‌كانی پایزدا هاوسه‌ری شادان، دوو ئیختیار ده‌خاته به‌رده‌م شادان، یا مژین، یا جیابوونه‌وه، شادان ئیختیاری دووه‌م قبووڵدهكات و به‌م شێوه‌یه ژیانی ئه‌و خێزانه ده‌بێته قوربانی حه‌زه سێكسییه‌كانی پیاوه‌كه‌ی. جگه له‌وه‌ش یه‌كێكی تر له‌مه‌ینه‌تییه‌كانی شادان وه‌ك خۆی باسیده‌كات هه‌ر له‌ڕۆژانی دهزگیرانیییهوهدهست پێده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی نێوان من و مێرده‌كه‌م ئه‌وه بووه كه‌هاوسه‌ره‌كه‌م 9 ساڵ له‌خۆم بچوكتربوو"ئه‌م جیاوازییه له ته‌مه‌ندا وایله ماڵی باوكی كوڕه‌كه كرد هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به‌و هاوسه‌رگیرییه قایل نه‌بن، شادان له گه‌رووییه‌كی پر له حه‌زینه‌وه دوا " هه‌رچه‌نده توانیوم له سه‌ره‌تاكانی پرۆسه‌كه‌وه خۆم بگونجێنم، به‌ڵام له بهرقسهی خهڵكوتوانجیی نابه‌جێی ماڵی خزم وكه‌س وكاری پیاوه‌كه‌م ،كه ڕۆژانه له ئه‌ندازه به‌ده‌ر وته‌ی ژه‌هراوییان ئاڕاستهدهكردم به‌رامبه‌ربه‌وه‌ی كه من له‌كوڕه‌كه‌ی ئه‌وان گه‌وره‌ترم وهاوته‌مه‌نی ئه‌و نیم"له چاوه‌كانی شاداندا فرمێسكه مه‌ڵاس دراوه‌كان قه‌تره قه‌تره به گۆنایدا هاتنه خواری به ده‌م گریانه‌وه وتی" ده‌وربه‌ر پێیانده‌وت ئه‌م پیرهكچهتان له‌كوێوه دۆزییه‌وه به‌دایكی كوره‌كه داده‌نرێت، به‌بیستنی ئه‌م وتانه شادان ڕۆژانه بیرۆكه‌ی خراپی لا گه‌ڵاله بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"به‌رده‌وام له‌دۆخێكی ناخۆشودڵهڕاوكێ دا ده‌ژییام.
dwrga


له‌سه‌ر هێڵ نییه