❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رشه‌لۆنه‌ بۆیان و 30 ملیۆن یۆرۆی ئاماده‌کردووه‌ بۆ ڕیبیری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-09 11:06:17

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

به‌رشه‌لۆنه‌ بۆیان و 30 ملیۆن یۆرۆی ئاماده‌کردووه‌ بۆ ڕیبیری

http://kurdup.com/up/uploads/picture/6a099fccbc.jpg


یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ئاماده‌یه‌ هێرشبه‌ری‌ لاوی‌ یانه‌كه‌ی‌ (بۆیان كریكیچ) و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ بكات له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ستێره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ (فرانك ڕیبیری‌) بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان له‌ وه‌رزی‌ داهاتوودا .
ڕۆژنامه‌ی‌ "سپۆرت" ی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكرای‌ كرد كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ له‌ هه‌وڵێكی‌ زۆردایه‌ له‌ وه‌رزی‌ داهاتوودا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یاریزانی‌ فه‌ڕه‌نسی و هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ (فرانك ڕیبیری‌) ئیمزا بكات و بیهێنێته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ .
هه‌مان ڕۆژنامه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر سوورن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ڕیبیری‌ بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان و ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك و هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ هاوینی‌ داهاتوودا په‌لكێشی‌ ڕیزی یانه‌كه‌یان بكه‌ن ، بۆیه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ پێدانی‌ (بۆیان) ی‌ هێرشبه‌ری‌ لاوی‌ یانه‌كه‌یان بڕی‌ 30 ملیۆن یۆرۆ به‌ یانه‌ی‌ باڤاری به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ڕیبیری‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌یان .
ڕۆژنامه‌ی‌ "سپۆرت" ی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكراشی‌ كرد كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌ له‌ گفتوگۆی‌ به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر بۆندی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ڕیبیری‌ و ڕازی‌ كردنی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ فرۆشتنی‌ یاریزانی‌ ناوبراو به‌ یانه‌كه‌یان .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێ ی‌ بڕیاری‌ كۆتایی ڕیبیری‌ ده‌كه‌ن بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ ئاماده‌ نبوو بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌ ئه‌وا یانه‌ی‌ بایرن میونخ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌و بۆنده‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ڕازی‌ ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ ڕیبیری‌ ده‌دات ڕووبكاته‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ، چونكه‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ (لویس ڤان گال) ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ چاوی‌ بڕیوه‌ته‌ بۆیان و له‌ ئاست و تواناكانی‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ لاوه‌ زۆر ڕازییه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ وه‌رزی‌ داهاتوودا بیگوێزێته‌وه‌ بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان ، بۆیه‌ چوونی‌ ڕیبیری‌ بۆ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌خت نابێت و پێده‌چێت له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و بایرن میونخ بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنی‌ كۆتاییه‌وه‌ .
جێ ی‌ بیر هێنانه‌وه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی‌ (چێڵسی‌ و مانچیسته‌ریونایتد) ی‌ ئینگلیزی‌ و (یۆڤانتۆس) ی‌ ئیتاڵی‌ و (ڕیاڵ مه‌درید) ی‌ ئیسپانی‌ له‌ هه‌وڵێكی‌ زۆردان له‌ هاتن و چوونی‌ هاوینه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ڕیبیری‌ ئیمزا بكه‌ن و بیهێننه‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ .
شایه‌نی‌ باسه‌ فرانك ڕیبیری‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵ وه‌رزی‌ 2007 به‌بڕی‌ 25 ملیۆن یۆرۆ له‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ مارسیلیای‌ فه‌ڕه‌نسه‌وه‌ ڕووی‌ كرده‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ و بۆنده‌كه‌شی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ وه‌رزی‌ 2011 كۆتایی پێدێت .


کورد سپۆرت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net