.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














100ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕ بوونی یادی 8ی مارسدا
8مارس له‌جیهاندا به‌رۆژی ژنان ناسراوه بۆ یادكردنه‌وه‌و رێزلێنان له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و پۆله ژنه‌ی كه‌له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیاندا ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداو بونه سومبلی بزوتنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ژنان له مێژودا.
گرنگی چه‌سپاندنی ئه‌مڕۆژه به‌رۆژی ژنان له‌جیهاندا یه‌كده‌نگی ژنانه دژی ئه‌و نابهرانبهریو چه‌وساندنه‌وه‌ی كه له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا به‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌وه به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، ژنان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌م رۆژه‌دا به‌ڵێن تازه ده‌كه‌نه‌وه بۆ خه‌باتكردن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕهواكانیانو نه‌هێشتنی جیاوازی نیوان ره‌گه‌زه‌كانی مرۆڤ، ئه‌گه‌رچی دوای تێپه‌ڕبونی زیاد له سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ناساندنی 8 مارس به‌رۆژی جیهانی ژنان هێشتا ژنان نه‌یانتوانیوه یه‌كسانی به‌ده‌ست بهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پێشكه‌وتنه زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی كه جیهانی بچوك كردۆته‌وه وه‌ك ئه‌ڵێن بۆته گوندێكی بچوك، به‌پێچه‌وانه‌وه گۆڕنكاری له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا زۆر خاو‌و سسته به‌تایبه‌تی لهولاَته تازه گه‌شه سه‌ندوو دواكه‌وتووه‌كاندا، هێشتا جیاوازی ره‌گه‌زی‌و توند‌و تیژی‌و بوارنهدانی ژنان به‌گه‌یشتن به‌ناوه‌ندی بڕیار له‌گشت كۆمه‌ڵگاكاندا به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌و بڕیار‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌رده‌چێت زۆر كه‌م كاری پێده‌كرێت، له‌ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌باره‌ت به دۆزی ژنان كه له كۆنگره‌ی په‌كینه‌وه تا ئه‌مساڵ كه15 ساڵه زۆر كه‌م له‌و بڕیار‌و یاسایانه‌ی كه له‌و كۆنگرهیهداو كۆنگره‌كانی دوای ئه‌و په‌سه‌ند كراوه كاری پێده‌كرێت، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌نیگه‌رانییه‌وه بڕیاریداوه كه له 8 مارسی ئه‌مساڵدا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت سازبكات بۆ پیاچونه‌وه‌و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه له جیهاندا، له كوردستانیشدا له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌م رۆژه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌شێوازی جیاجیا له‌لایه‌ن توێژی ژنان‌و یهكسانیخوازانهوه وه‌ك ده‌نگێكی دانه‌بڕاو له ژنانی جیهان یاد ده‌كرێته‌وه خۆشبه‌ختانه ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگداندا ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه به‌و هیوایه‌ی كه ژنان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بتوانن ده‌نگی نوێنه‌رایه‌تی بهدهستبهێننو بگه‌نه نێوه‌نده‌كانی بڕیار‌و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ژنان بن‌و بتوانن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر پرسی ژنان له‌كوردستان‌و عێراقدا.
دوباره پیرۆز بێت یادی سه‌د ساڵه‌ی 8ی مارس.
zhyanawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤؤر سوباس زيار كيان سةركةوتن بؤ تؤى ئازيز
له‌سه‌ر هێڵ نییه