.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ـ ره‌نگه منداڵه‌كه‌ت دره‌نگتر بتوانێت ته‌عبیر له‌خۆی بكات، له‌وانه‌شه به‌هۆی كه‌موكورتی له هه‌ستی بیستنیدا، رووبه‌رووی ئاستهنهگ بێته‌وه له قسه‌كردنیدا، زۆرجاریش ده‌ركه‌وتنی خه‌له‌ل یان لادانی له‌و جۆره له‌پرۆسه‌ی فێربوون یان قسه‌كردن لای منداڵ ده‌بێته دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤ و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پهیوهندیگردنی كارایانه‌ی منداڵ.
دكتۆر وائیل عه‌بدولخالق ئهلدهكرور سه‌رۆكی تیمی شاره‌زایی قسه‌كردن و زمان و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی تێكچوونی قسه‌كردن و زمانی منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌لیك فه‌هدی ته‌ندروستی له‌ریاز رایگه‌یاند "ره‌نگه منداڵ دره‌نگتر بتوانێت به‌قسه‌كردن گوزارشت له‌خۆی بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خه‌له‌لێك یان لادانێك له‌پرۆسه‌ی فێربوون و قسه‌كردنه‌وه له‌لای منداڵ دروست ده‌بێت و زۆرجار په‌یوه‌ندی به ناته‌واوی هه‌ستی بیستنه‌وه هه‌یه".
وتیشی: "پزیشكی پسپۆڕی بیستن ده‌توانێت پشكنینی ئاستی بیستنی منداڵ بكات له مانگی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا، مامۆستای په‌روه‌رده‌ییش ده‌توانێت ئه‌و بنكه ته‌ندروستیانه ده‌ستنیشان بكات بۆ دایكان و باوكان بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ منداڵه‌كانیان".
ئهلدهكروری روونیشیكرده‌وه كه منداڵ له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا فێری پهیوهندیگری و قسه‌كردن ده‌بێت، له رێگه‌ی هه‌سته‌كانی و سه‌رنجدان و رێكخستنی واتای وشه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و ته‌قلیدكردنی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری، فێربوونی ته‌عبیر و ئاماژه‌ی ده‌ست و ده‌موچاوی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ی كه ناته‌واوی له‌جه‌سته‌یاندا هه‌یه، بۆ قسه‌كردن توانای كۆنترۆڵكردنی ده‌م و زمانی خۆیان نییه. به‌تایبه‌ت له‌كاتی وتنی رسته‌یه‌كدا، بۆیه په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ده‌وروبه‌ر به‌قسه‌كردن هیچ كاریگه‌ر نابێت.
دوپاتیشی كرده‌وه "ده‌بێت له‌و حاڵه‌تانه‌دا دایكان و باوكان رێگه‌ی تر بگرنه‌به‌ر بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا بۆ یارمه‌تیدانیان به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی قسه‌كردنیان قورس یان مه‌حاڵ ده‌بێت".
ئهلدهكروری وتیشی "زۆر پێویسته خێزانه‌كان له‌و حاڵه‌تانه‌دا به‌دوای سیستم و كه‌ره‌سته‌ی وادا بگه‌ڕێن كه یارمه‌تیان بدات بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا وه‌كو تابلۆی په‌یوه‌ندی، تابلۆی هێما، ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه یارمه‌تی منداڵان ده‌ده‌ن بۆ ده‌رخستنی پێویستییه‌كانیان و گوزارشتكردن له هه‌ست و بیركردنه‌وه‌كانیان".
ئه‌و پزیشكه روونیشیكرده‌وه دۆزینه‌وه‌ی پێشوه‌ختی هه‌ر ناره‌حه‌تییه‌ك یان ئاسته‌نگی و كه‌موكورتییه‌ك لای منداڵان وه‌كو كۆنترۆڵكردن و جوڵاندنی دهمو زمان یان چه‌ناگه یان لێوه‌كانیان زۆر گرنگه، چونكه ئه‌وانه رێگرده‌بن له‌به‌رده‌م تواناكانی منداڵ بۆ قسه‌كردن بهكارایی.
وتیشی "ئه‌گه‌ر منداڵ ئاسته‌نگی هه‌بێت له‌به‌رده‌م داخستنی لێوه‌كانی یان جوڵاندنی زمانی یان جوینی خواردن و قوتدانی یان رێكخستنی جوڵاندنی چه‌ناگه‌و لێوو زمان، كه ئه‌مانه زۆر پێویستن بۆ قسه‌كردن، ده‌بینین ته‌قلیدكردنی ده‌نگ و قسه‌كردنی له واده و ته‌مه‌نی خۆی دواده‌كه‌وێت".
xendan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh azizm har bjy,babateky cwana
hiwadarm ka daik u bawkan baiaxy pe bdan

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas gula giyan dasti tosh xosh bet bo em peyama jowanaya her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه