.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









PNA –نیۆیۆرك- ناوه‌ندی سینه‌مایی "رێبالتۆ پیكچه‌ر" كۆپییه‌كی نوێ له فیلمی فه‌ره‌نسی "A bout de souffle" كه به یه‌كه‌م به‌رهه‌م و ناودارترین فیلمی "ژان لوك گۆدار" دهرهنێهری ناوداری فه‌ره‌نسی دێته هه‌ژمار، له شاری نیۆیۆرك نمایش ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئیسكرین دیلی"، ئه‌و فیلمه یه‌كێك له ناودارترین به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رده‌می شه‌پۆڵی نوێی سینه‌مای فه‌ره‌نسایه كه له ساڵی (1960) له ده‌رهێنانی "ژان لوك گۆدار" و له رۆڵگێرانی "ژان پۆل بێرمۆندۆ" به‌رهه‌م هات و توانی خه‌ڵاتی ورچی زێرِینی فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین بۆ "ژان لوك گۆدار" مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌و كۆپییه هاوكات له‌گه‌ڵ (50)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه، له مانگی ئا‌پریل له رێورِهسمی فیستیڤاڵی فیلمه كلاسیكه‌كانی نیۆیۆرك نمایش ده‌كرێت.
دوای نمایشكردنی ئه‌و فیلمه له نیۆیۆرك، برِیار وایه له چه‌ندین ویلایه‌تی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكاش نمایش بكرێت.
ناوه‌ندی سینه‌مای "رێبالتۆ پیكچه‌ر" به‌نیازی به‌ده‌ست هێنانی مافی نمایشكردنی دووباره‌ی دوو فیلمی دیكه‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به ناوه‌كانی "سه‌ربازی بچوك" و "ژاندارم"ــه.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
