.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









PNA– حكومه‌ت چین له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێورِه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، چه‌ندین به‌ش له‌و رێورِه‌سمه‌ی كه په‌یوه‌ندی به فیلمی دۆكیۆمێنتی "كاره‌ساتی ناسروشتیی چین" هه‌بوو، سانسۆر كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، فیلمی دۆكیۆمێنتی "كاره‌ساته ناسروشتییه‌كانی چین" كه یه‌كێك له كاندیده‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكار له به‌شی دۆكیۆمێنته‌كانی كورت بوو، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌و خه‌ڵاته پێشكه‌ش به دۆكیۆمێنتی "موزیك به ئاگاداربوون" كرا، به‌ڵام هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و دۆكیۆمێنته چینییه له كاتی نمایشكردنی راسته‌وخۆی رێورِه‌سمی ئۆسكار له رێگای حكومه‌تی چینی له‌و وڵاته سانسۆر كرا.
فیلمی دۆكیۆمێنتی "كاره‌ساته ناسروشتییه‌كه‌ی چین: خه‌ڵكی سیچوان" ئاماژه به بوومه‌له‌رزه‌ی ساڵی (2008)ی ئه‌و وڵاته ده‌دات، نمایشكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه له ته‌له‌فزیونه‌كانی چینی قه‌ده‌غه كرابوو.
راگه‌یاندنه‌كانی چینی له كاتی راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێورِه‌سمی ئۆسكار و نمایشكردنی ئه‌و رێورِه‌سمه، هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به رێورِه‌سمی پێشكه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته بۆ فیلمه‌كانی دۆكیۆمێنتی كورتیان به گشتی سانسۆر كرد و هیچ ئاماژه‌یه‌كیان پێنه‌دا.
"جان ئا‌لبێرت" و "مه‌تیۆ ئۆنیل" دوو ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی كه كاری ده‌رهێنانیان بۆ ئه‌و دۆكیۆمێنته كردووه، رایانگه‌یاندووه: "حكومه‌تی چینی رێگا به گه‌رِانه‌وه‌ی ئێمه بۆ چین نادات".
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
