.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA –تاران- رێورِه‌سمی رێزگرتن له "بیژه‌ن كامكار" هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد و ئه‌ندامی گروپی كامكاران، له ناوه‌ندی رۆشنبیری "ئه‌رسباران" له تاران به‌رِێوه‌چوو.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، رێورِه‌سمی رێزگرتن له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "بیژه‌ن كامكار" به ئاماده‌بوونی موزیكژه‌نانی ناوداری ئێرانی له ناوه‌ندی رۆشنبیری "ئه‌رسباران" له تاران به‌رِێوه‌چوو.
ئه‌و رێورِه‌سمه به ئاماده‌بوونی گروپی كامكاران و چه‌ندین گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری ناودار وه‌كو "شه‌هرام نازێری"، "كه‌یخۆسرۆ پورنازێری"، "محه‌مه‌د سه‌ریر"، "حسین یوسف زه‌مانی"، "سه‌دیق ته‌عریف" و...هتد به‌رِێوه‌چوو، تیایدا رێز و سوپاس ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "بیژه‌ن كامكار" كرا.
له‌و رێورِه‌سمه‌دا "بیژه‌ن كامكار" سه‌باره‌ت به گروپی "كامكاران" گوتی: "یه‌كه‌مین گروپی كامكار سێ ئه‌ندامی هه‌بوو، باوكم كه كه‌مانژه‌ن بوو، هوشه‌نگ كه ئامیری سه‌نتووری به‌ده‌ست بوو و من كه گۆرانیبێژ بووم".
له‌و رێورِه‌سمه‌دا، گۆرانیبێژی ناودار "شه‌هرام نازێری" گۆرانییه‌كی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ گوتوه و ئه‌و گۆرانییه‌ی پێشكه‌ش به "بیژه‌ن كامكار" كرد.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه