❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌دوای ئۆسكار ته‌ڵاقدان ده‌ستپێده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-10 13:56:42

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

له‌دوای ئۆسكار ته‌ڵاقدان ده‌ستپێده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dc8850c472.jpg

له‌دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار ساڵانه‌ له‌ ژنه‌ ئه‌كته‌رێك زیاتر ته‌ڵاقی‌ به‌نسیب ده‌بێت، هه‌ربۆیه‌ هه‌ندێك له‌ ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌كان هێنده‌ی خه‌می له‌ده‌ستدانی خه‌ڵاتی ئۆسكارن، هێنده‌ش له‌ دڵه‌ڕاوكێدان بۆ كێشه‌ی ته‌ڵاقدانیان له‌ هاوسه‌ر و هاوڕێكانیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ساڵی 2001 جولیا ڕۆبرتس له‌دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری ژن به‌ده‌ستهێنا، له‌هه‌مانكاتدا له‌دوای سێ مانگ له‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ بنیامین براتی‌ هاوڕێی‌ جیابووه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕۆڵی له‌ فیلمی "ئارین بروكوفیچ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ساتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا برات تا نزیكه‌ی سه‌ر شانۆكه‌ له‌گه‌ڵ جولیا ڕۆیشت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگرێت.
ساڵی 2002دا خه‌ڵاتی باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر به‌خشرایه‌ هالی بیری له‌به‌رامبه‌ر ڕۆڵی له‌ فیلمی "مانستر پول" كه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میوزیككار ئه‌ریك بینیت هه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ماوه‌یه‌ك بیری زانی كه‌ هاوڕێكه‌ی خیانه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ئه‌نجام لێكجیابوونه‌وه‌.
نیكۆڵ كیدمان یه‌كێكی تره‌ له‌و ژنه‌ ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌ له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ دوو ساڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه‌ له‌ فیلمی "زه‌ ئه‌ورز"دا گێڕای خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێبه‌خشرا له‌ تۆم كروز جیابۆوه‌.
هیلاری سوانك له‌ ساڵی 2006دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری له‌ فیلمی "منداڵی ملیرن دۆلار" وه‌رگرت له‌دوای ساڵێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی چاد لوی جیابۆوه‌، چارلین سیرۆن یه‌كێكی تر له‌و قوربانیانه‌ی ئه‌و بواره‌ كه‌ له‌دوای وه‌رگرتنی ئۆسكار بۆ ڕۆڵی له‌ فیلمی "ئیلین ویرنوز" له‌و كاته‌دا له‌ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیدا بوو له‌گه‌ڵ ستیوارت تاونسند-ی ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی، به‌ڵام ته‌مه‌نی ئه‌و ژیانه‌ هاوبه‌شیان درێژه‌ی نه‌بوو له‌ كانونی دووه‌می 2010دا جیابوونه‌وه‌.











XanDaN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net