.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ژاپۆنى ئاشكراى كردووه كه ئه‌و پیاوانه‌ى به ڕێژه‌یه‌كى باش فاسولیا ده‌خۆن و كه‌م جگه‌ره ده‌كێشن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ده‌بنه‌وه . هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى پێكهاته‌ى "ئایسۆفلافۆن" كه وه‌ك هۆرمۆنى "ئیستروجین" كارده‌كات .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ماده‌ى "ئایسۆفلافۆن" ڕۆلێكى چاڵاك ده‌گێڕێت بۆ له‌ناوبردنى مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه .
زانایان له بنكه‌ى نیشتیمانى شێرپه‌نجه له توكیو هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 36,000 هاولاتى كه زیاتر له 40,000 یان ته‌مه‌نیان له نێوان 45 بۆ 74 ساڵیدابوون ، وه له سه‌ره‌تایی لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا تووشی هیچ جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ك نه‌بوون .
لێكۆله‌ران له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا كه 11 ساڵی خایه‌ند چاودێری بارى (جگه‌ره كێشان و مێژووى پزیشكى و كاره‌كانى تر له گه‌شه‌ى ژیاندا) كرد ، وه 13 هه‌زار كه‌س هه‌ڵسان به خواردنى فاسولیا . دواتر بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه 22 هه‌زار پیاو تووشی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان بوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و 13 هه‌زار پیاوه‌ى فاسولیایان خواردووه له‌و مه‌ترسیه به‌دووربوون .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووتری ئه‌مریكى ئاماژه‌ى به‌وه دابوو كه فاسولیا مرۆڤ له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ده‌پارێزێت ، وه زانایانى زانكۆى تكساس ده‌لێن" ئه‌م خۆراكه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان به ڕێژه‌ى 20% تا 45% كه‌م ده‌كاته‌وه .
KTV...
له‌سه‌ر هێڵ نییه