❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆمه‌تی دزی ئه‌ده‌بیی ده‌رهێنه‌ری ئاڤاتار ره‌تكرایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-10 18:06:44

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

تۆمه‌تی دزی ئه‌ده‌بیی ده‌رهێنه‌ری ئاڤاتار ره‌تكرایه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-87ef1351c9.jpg

PNA – دادوه‌ری دادگای په‌كین، داواكاری نووسه‌رێكی چینی دژ به‌ "جیمز كامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سێ ره‌هه‌ندی "ئاڤاتار"ی به‌ تۆمه‌تی به‌كار هێنانی بیرۆكه‌ی رۆمانێكی ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ فیلمه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ABC"، نووسه‌رێكی چینی به‌ ناوی "ژوو شامائۆ"، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سكاڵایه‌كی دژ به‌ "جیمز كامێرۆن" تۆمار كردبوو، تیایدا ئاماژه‌ی به‌ بوونی خاڵی لێكچوون له‌ نێوان ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیلمی "ئاڤاتار" دابوو.

ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ داواكارییه‌كه‌یدا خوازیاری سه‌پاندنی سزای دارایی له‌ سه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ بوو كه‌ به‌شێك له‌ داهاتی ئه‌و فیلمه‌ له‌ ئاستی جیهانی ده‌بێت وه‌كو سزایه‌ك بۆ ئه‌و دابین بكرێت.

دادوه‌ری ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌ دادگای په‌كین، تۆمه‌تی نووسه‌ری چینی له‌وباره‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ تۆمه‌تێكی له‌و جۆره‌ ئاراسته‌ی "جیمز كامێرۆن" ده‌كرێت. "جیمز كامێرۆن" له‌ سالانی رابردوو له‌ لایه‌ن "هێرلاند ئالیسۆن" به‌ دزینی بیرۆكه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ و به‌ كارهێنانی له‌ فیلمی "تێرمیناتۆر" تۆمه‌تبار كرا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ش له‌ لایه‌ن دادگا ره‌تكرایه‌وه‌.











PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net