.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سڵاوى خواتان لێبێت هاوڕێيان...
ئه‌م بابه ته‌م بۆ ئاماده‌كردوون هيوادارم به‌دڵتان بێت...
ئایا تۆ گه‌شبینیت؟!
گهشبیى نوورێكى هه‌ڵهاتووه له خودى مرۆڤ دا،جا هه‌ركه‌س خاوه‌نى بوو بهرِاستى و ئیعتمادى كردهسهرى به رِاستگۆیى و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رى،ئه‌وا خاوه‌نى گه‌وره‌ترین به‌هێزكه‌رى سه‌ركه‌وتنه، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى هێزى ده‌روونى و متمانه به خود و رِوانینى ئیجابى و به‌رهه‌م هێنانى ووزه‌ى خوده وه هه‌رشتێك كه به باش پۆلێن بكرێت.....
نا‌توانیت گه‌شبین بیت هه‌تا ئیعتماد نه‌كه‌یته سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
· رِوانینی ئیجابى گشتیت هه‌بێت،ئه‌و رِوانینه بۆ خودى خۆت بێت یان بۆ كه‌سانى تر وه یان بۆ شته‌كانى تر كه پێویستى ژیانن.
· تهسهوركردن و بیرى سه‌لیم و رِاگرتنى هاوسه‌نگى له نێوان پێوه‌ره‌كانى قبوڵ كردن و به‌رپه‌رچ دانه‌وه یان دواخستن و پێشخستن،وه له نێوان نیعمه‌ت و نیقمه‌ت.واته تامكردنى نیعمه‌ته‌كان و به‌رهه‌م هێنان له په‌ستانه‌كانى نیقمه‌ت.
· ئیهمال نه‌كردنى خودت له بوژاندنه‌وه‌ى به ئیجابیانه، واته: بوونى توانا بۆ پێكهێنان و ناردنى نامه‌ى ئیجابى بۆ خود.
· هه‌وڵ دان بۆ پێكهێنانى بیر و بۆچوونى گه‌شبینانه وه حوكم نه‌كردن له‌سه‌ر كه‌سان و بیره‌كان و شته‌كانى رِابردوو.
· هه‌روه‌ها پێویسته بیرمان نه‌چێت كه خود له‌سه‌ر گه‌شبینى و رِۆشنبیركردن په‌روه‌رده بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانێكى به‌رده‌وام وه هاورِێیهتى كردنى كه‌سانى گه‌شبین.
گه‌شبینى : ئه‌وه‌یه كه ته‌وه‌قوعاتى به هێزت هه‌بێت بۆ ئیحتمالهكان، چونكه هه‌موو شته‌كان له كۆتاییدا به خێر ته‌واو ده‌بێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێ ناخۆشى و قورسى نارِهحهتى دێنه پێش ....
حه‌قیقه‌تى گه‌شبینى له‌سه‌ر ئاستى خود به( ئیمان به‌وه‌ى ئاره‌زووت و ئه‌و رِێگه گونجاوهى هه‌ڵى ده‌بژێریت بۆ هاتنه دى ئامانجه‌كانت،ئیتر ئه‌و ئامانجانه هه‌رچۆنێك بن)ه.
بۆیه ده‌ڵێن كه‌سانى گه‌شبین هه‌میشه ئه‌م ئاكار و رِهوشتانهى هه‌یه:
1- بوونى توانا له‌سه‌ر بۆچوونى ئیجابى،ئه‌و بۆچوونانه خودى یان بابه‌تى یان بۆ داهاتوو بن.
2- توانایى له‌سه‌ر پاڵپشتكردنى خود بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى چالاكى و كارلێك كردن له‌گه‌ڵ گۆرِان و مه‌وقفه جیاوازه‌كان دا.
3- متمانه بوون به خود وه ئیمان به تواناى شه‌خصي و هه‌وڵ دان بۆ وه‌به‌ر هێنان.
4- نهرِوانینى رِهشبینانه بۆ كێشه‌كان و مه‌وقیفه‌كانى نائومێدى،به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆینه‌وه‌ى شیكارى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك.
5- بوونى ئیمانى ته‌واو به‌وه‌ى دواى هه‌موو ناخۆشى یه‌ك خۆشى دێت،وه مه‌سه‌له‌ى سه‌رپێچى كه‌ر و ئاڵۆز زۆر كه‌مه.
6- بوونى ئیمان به گۆرِان واى لێ ده‌كات كه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و كارى گۆرِان جا ئه‌و گۆرِانانه دراسه‌كرابن یان ههرِهمهكى.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌شبینه بۆیه برِێكى زۆر گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت به پێى تواناى له ووزه جیاوازه‌كانى و سوود ده‌بینێت له هه‌مووشتێ كه خێر و باشى تێدابێت.
8- له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كارێك ده‌كات به پێى رِێژهى باشى تیایدا.
9- به توانایى له مامه‌ڵه‌كردن و تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ بیر و رِاى جیاواز دا و وه هاوسه‌نگى كردن له گفتوگۆكردنى ئیجابى و ته‌حه‌مول كردنى رِاى جیاواز.
10- به توانایى له‌سه‌ر پلان دانانى ستراتیجى، ئه‌وه‌ش به پێى ئه‌و رِوانینه گه‌شه‌ى یان ئه‌و هێزه گه‌شبینانه‌یه كه هه‌یه‌تى.
به هه شت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh hawkar gyan bo aw babata baswda sarkawtw bit gwlakam

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ تۆش گیان ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه بابه‌تێکی به‌سوده هیوام وایه سودی خۆی بگه‌یه‌نێت
سه‌ر که‌وتو بیت
دهرونهیی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2010-04-08 17:02:22)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس ده‌ستى تۆش خۆش بێت ئه‌زيزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه