.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ِروم له‌تۆیه .... ده‌رم مه‌كه... لێم خۆش به ... دیسانه‌وه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی به‌ر قاپیت به شه‌رمه‌زاری داماوم ,, سوتانی خه‌رمانی خه‌م و تاوان و پایزی ته‌مه‌ن وا له‌به‌ر چاوم ..ئه‌م جاره‌شیان لێم ببوره به .. گه‌دایه‌كم وه‌رم گره ...كه‌وانه‌بێ ده پێم بڵێ من چی بكه‌م ..؟
خوایه ..خوایه گیان .. گه‌وره‌ی من...هه‌موو كه‌سم ...هه‌ر چه‌ند هاوار بكه‌م ...ناوت بێنم ..هێشتا بیابانی گه‌رووم ووشكه و تینوم ..ده‌مه‌وێ ده‌نگی نوساوم ته‌نها پڕ بێ له ته‌واوی ناوه پیرۆزه‌كانی تۆ ... له شنه‌ی میهره‌بانی تۆ .. له‌سایه‌ی به‌خشنده‌ی تۆ ... ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵتا ئاشت ببمه‌وه تا خۆم بدۆزمه‌وه,, هه‌روه‌ك چۆن من بوم ئیسته‌ش با هه‌ر خۆم بم ,,, ته‌نهام و تۆم مه‌به‌سته وا به‌ره‌و كۆتا به ڕێ كه‌وتوم ..لێم ده‌ڕوانی هێزم نیه ,,به‌قه‌د هه‌موو دنیا په‌شیمانم له‌وه‌ی كه دوور بوم له په‌نای ئاوه‌دان و هه‌میشه كراوه‌ی تۆ ,,, ئاخر من چیم ؟؟ نه‌فسێكی ده‌ست وپێ سپی ..ده‌رونم بوه به سیا شه‌و چ هه‌ستێ بوو هه‌ر نه‌مزانی ,, نابڕێته‌وه و ئه‌سته‌م ده‌ڕوا ئئای كه ناخۆش بوو ساته‌كانی بێ ئاگایی ...یه‌كه‌م سپێده‌ی خه‌می ته‌وبه‌و په‌شیمانی ..دوری له ما نای سۆزی عه‌شقی ئه‌به‌دی ..
ئه‌وسا زانیم نوری ئیمان پرشنگ ده‌دا له ناخی هه‌ر كه‌سێ دا بێ ...... شه‌پۆلی هه‌ناسه‌ی جوانی به‌ره‌و كه‌ناری دورگه‌ی ئارامی له‌نگه‌ر ده‌گرێ .... خۆزگه به‌خۆی به‌خته‌وه‌ره هه تا هه تا ده‌زانی به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێ.... چاو رۆشنه له‌گه‌ڵ یاری یاران شادومانه و ڕێگه ده‌بڕێ ... ناپرسێ له‌وه‌ی شه‌وه رۆژه یا پایزه به‌هاره , ده‌شتی رۆح هه‌ر سه‌وز ده‌بێ ....په‌له ده‌كا بۆ سه‌فه‌ری یه‌كجاری وناسكترین چرۆی هیوا له به‌رزایی وا ده‌پشكۆێ ...
من و تۆیه‌ك بۆ لاده‌ین..؟ ..هه‌تاكو كه‌ی وا بێ باك بین ..ده‌بێ چی بین كه ده‌زانین له خاكین و هه‌ر بۆ خاكین ... دوێنێ و ئێستا‌و به‌یانیش له‌م هه‌واره هه‌ر میوانین ... وا خۆر هه‌لاَ ت نزیكه هه‌ر زوو ئاوا بێ .. ... با ده‌ر كه‌ین ته‌می تاوان به دڵۆپه ئاوی دانه‌وێنی سه‌ری به‌ندایه‌تی ..... بشۆین چاوان به‌روباری فرمێسكی گه‌رمی په‌شیمانی...ئاوی ده‌ین ناخی وێران به بارانی یادی میهربانی .... فێنك كه‌ین به رهه‌یوانی دڵ و ده‌رون به شه‌ونمی نزای به‌ره‌به‌یانی ... ..هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌ن پڕ پڕ كه‌ین له ساماڵی ئاسمانی ...له‌گه‌ڵ ئه‌ودا تا ئه‌به‌د په‌یمان بده‌ین بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی یه‌كجاری....
نیگار حمد علی

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dastat xosh brez zor jwana bnjkant narzit frishtaykurd

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه