❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرنگی ڤیتامین "D" بۆ سیسته‌می به‌رگری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-12 19:57:31

ARAMOV
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-10
په‌یامه‌كان: 401
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

گرنگی ڤیتامین "D" بۆ سیسته‌می به‌رگری

توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڤیتامین "D" کۆنترۆڵی ئاستی کالیسۆمی ناو خوێن ده‌کات و خانه‌کوژه‌ره‌کانی سیسته‌می به‌رگری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی مه‌ترسیداری ڤایرۆس و به‌کیتریا پێویستییه‌کی یه‌کجار زۆری پێیه.  http://www.xozga.com/hewall/thumbnail.php?file=vitamin_d_264747401.jpg&size=article_medium

مرۆڤ ده‌توانێت ڤیتامین "D" له‌ڕێگای تیشکی خۆره‌وه به‌ده‌ستبکه‌وێت: ئه‌گه‌ری خانه‌کانی پێست به‌ری تیشکی "UV" بکه‌ون، ئه‌وا ڤیتامین "D" له‌ له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌بێت. بێگومان مرۆڤ به خواردنی ماسی یه‌کجار چه‌ور ده‌توانێت پێداویستی خۆی له ڤیتامین "D" ده‌ستبکه‌وێت. ده‌مێکه ده‌زانرێت، که ڤیتامینی ناوبراو کارێکی سه‌ره‌کی ده‌کات له میتابۆلیزمی کالیسۆمی له‌شدا‌ وه‌ك له دروستکردنی ئێسك.

که‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین "D" له‌ناو له‌شی مرۆڤدا هۆکارێکه له‌پشت تووشبوون به نه‌خۆشی "Multiple sclerosis"  و "Tuberculosis". ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك "Carsten Geisler" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی کۆپنهاگن بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڤیتامین "D" ڕۆڵێکی گرنگ له سیسته‌می به‌رگری مرۆڤدا ده‌بینێت.

توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Immunology"دا نووسیویانه، که ڤیتامین "D" خانه‌کوژه‌ره‌کانی سیسته‌می به‌رگری ناسراو به "T" له خه‌و ڕاده‌چڵه‌کێنێت و بۆ هێرشکردنه سه‌ر هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ئاماده‌یان ده‌کات.

توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که چالاککردنی خانه‌کوژه‌ره‌کانی سیسته‌می به‌رگری به‌مجۆره ده‌‌بێت: ئه‌گه‌ر خانه‌یه‌کی "T"ی تاکو ئێستا شاراوه دووچاری هێرشی به‌کتیریا یان ڤایرۆس نه‌بووبێته‌وه، ئه‌وا خانه ده‌ستده‌کات به دروستکردنی پڕۆتینێکی ناساندنه‌وه. ئه‌م پڕۆتینه‌ش وه‌ك ئه‌نتێنه‌یه‌ك هاتووچۆی پێده‌کرێت. به‌مجۆره‌ش خانه‌کان تاقی ده‌کرێنه‌وه، ئایا ڤیتامین "D" هه‌یه یان نییه.

ئه‌گه‌ر ئه‌نتێنه‌که ڤیتامین تۆمار بکات، زنجیره‌ییه‌ك له‌رینه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت. له کۆتاییدا خانه‌ی "T" زیاتر ده‌بێت و به سه‌دان هاوشێوه‌ی خانه دروست ده‌کات، که هه‌موویان خۆیان بۆ هێرشبردنه سه‌ر هۆکاری نه‌خۆشی ئاماده‌ ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر ڤیتامین "D" له ناو خوێندا نه‌بێت، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ك‌ ڕوونادات، تا خانه‌ی "T" خۆی چه‌ند باره دروست بکاته‌وه.

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه یارمه‌تییه‌کی زۆری توێژه‌ران ده‌دات، که له داهاتوودا کۆنترۆڵی کاردانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ بکه‌ن.

Kurdzhin
ئامۆژگاری خۆت بکه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری خه‌ڵک بکه‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-12 21:50:53

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: گرنگی ڤیتامین "D" بۆ سیسته‌می به‌رگری

DaSt XoSh GyaNa Bzhi SarKau Tu BeT

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-12 23:24:33

ARAMOV
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-10
په‌یامه‌كان: 401
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: گرنگی ڤیتامین "D" بۆ سیسته‌می به‌رگری

zor supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net