❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوسه‌رێكی سعودی: پێغه‌مبه‌ر عائیشه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا هێناوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-13 10:50:53

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

نوسه‌رێكی سعودی: پێغه‌مبه‌ر عائیشه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا هێناوه‌

خه‌ندان – نوسه‌رێكی‌ سعودی دژی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچانی منداڵدا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌سعودیه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك عائیشه‌ی‌ هێناوه‌ ته‌مه‌نی‌ 9 ساڵان بووه‌.
رۆژنامه‌ی‌ "عوكاز"ی‌ سعودی له‌دوا ژماره‌ی‌ خۆیدا بابه‌تێكی‌ نوسه‌ر "ساڵح ته‌ریقی" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا دژی‌ ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كچی‌ ته‌مه‌ن منداڵ به‌شوو بدرێت به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ پێغه‌مبه‌ر عائیشه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 9 ساڵاندا هێناوه‌.
"ته‌ریقی" له‌ واتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت "پێغه‌مبه‌ر عائیشه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 19 ساڵان هێناوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی سعودی تا ئێستا بیری‌ له‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ بڕیارێك ده‌ركات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاوسه‌رگیری‌ كچی‌ ته‌مه‌ن منداڵ، بڕیاره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ رێ له‌ مه‌لایه‌ك بگیرێت ماره‌ی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن منداڵ له‌پیاوێكی‌ سی ساڵان یان شه‌ست ساڵان یان هه‌شتا ساڵان بكات".
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ زۆرێك پاساوی‌ ئه‌وه‌ دێننه‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام كاتێك عائیشه‌ی‌ هێناوه‌ عائیشه‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵان بووه‌ و ده‌ڵێت: "باشه‌ با مه‌سه‌له‌كه‌ به‌مێژوو حساب بكه‌ین، له‌نێوان كچه‌كانی‌ حه‌زره‌تی‌ ئه‌بو به‌كر ئه‌سمای كچی‌ ئه‌بو به‌كر 10 ساڵ له‌عائیشه‌ی‌ خوشكی گه‌وره‌تر بووه‌ و ساڵی‌ 73 یش كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 100 ساڵیدا، عائیشه‌ش له‌ساڵی‌ 57ی كۆچی‌ مردووه‌، با وای فه‌رز بكه‌ین ئه‌سما له‌ساڵی‌ 57ی‌ كۆچی‌ مردبێت نه‌ك عائیشه‌، ئه‌وكات ده‌ریده‌خات كه‌ ته‌مه‌نی‌ 84 ساڵ بووه‌، به‌واتای‌ ئه‌وه‌ی‌ عائیشه‌ كاتێك مردووه‌ ته‌مه‌نی‌ 74 ساڵ بووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوداش ساڵی‌ 2ی‌ كۆچی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ست، ئه‌گه‌ر 55 له‌ ته‌مه‌نی‌ عائیشه‌ ده‌ركه‌ین ئه‌وكات ته‌مه‌نی‌ له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا ده‌كاته‌ 19 ساڵ نه‌ك 9 ساڵان".

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net