.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له‌بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق پاشگه‌زبووه‌وه
ره‌عد حه‌مودی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلیمپی نیشتیمانی عێراق، له‌بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق پاشگه‌زبووه.
حه‌مودی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا چه‌ندین بڕیاری ده‌ركردووه له‌وانه پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و گه‌ڕانه‌وه بۆ بارودۆخی پێش ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره كه رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه .
گوتیشی لیژننهی ئۆلیمپی بڕیاریدا ئه‌و بڕیاره‌ی كه له رۆژی 16/11/2009دا ده‌رچووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ و مۆڵتدان پێی تا مانگی نیسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ڵبژاردنێك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامبدات.
روونیشیكرده‌وه كه “لیژنه‌ی ئۆلیمپی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژووی پێش 16ی تشرینی دووه‌م”
له‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا هه‌ریه‌كه له ره‌عد حه‌مودی و جێگری سێیه‌م جه‌میل تهیاڕ و ئه‌میداری گشتی عادل فازڵو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌یاد نه‌جه‌ف و زاهبد نوری و ساڵح محه‌مه‌د كازم و میسان حوسێن و عه‌بدوڵخالق مه‌سعود و وه‌لید تهبڕهی راوێژكاری یه‌كێتیی تۆپی پێی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك نێرداوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كه‌ناڵه ئاسمانی‌و رۆژنامه‌كان ئاماده‌بوون.
جێی باسه، لیژنه‌ی ئۆلیمپی عێراق له 16/11/2009دا بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، لای خۆشیه‌وه یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی (فیفا) هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای وه‌زرشی كرد به‌سه‌ر عێراقدا گه‌ر بێـتو ئۆڵۆمپی عێراق له‌ماوه‌ی سێ رۆژ له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌دا پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، دواتر واده‌كه‌ی تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو درێژكرده‌وه به‌لام له‌وكاته‌وه نه‌توانراوه ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه(فیفا) له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا له شاری زیوریخی سویسری مانگی تشرینی دووه‌م بڕیاریدا ئه‌ندامێتی عێراق هه‌ڵپه‌سێرێت،
به‌پێی ئه‌م بڕیاره عێراق ناتوانێت هیچ یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمی و دۆستانه ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها یانه‌كانیش ناتوانن یاریی له‌گه‌ڵ تیپه بیانییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، به‌هه‌مان شێوه ناوبژیوانان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی عێراق ناتوانن یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن، هه‌روه‌ها عێراق له‌كۆبونه‌وه‌كانی فیفا مافی ده‌نگدانی نامێنێ، هیچ هاوكارییه‌كی ماددیشی ناكرێت. به‌كرداریش هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی عێراق‌و نه‌جه‌ف رێگه‌یان پێنه‌درا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ئاسیا بكه‌ن.
ده‌نگه‌کانی عێراق
zagros

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خوش به لا م ئو لو مبي عيراق واي كرد بو ئه وه ي يا نه ي هه و لير به ز دا ري خو لي ئاسيا نه كا تن سوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
