❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مرۆڤ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت به‌هاوسه‌ری‌ خۆی‌ كه‌ شكڵی له‌خۆی‌ بچێـت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-13 15:05:31

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

مرۆڤ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت به‌هاوسه‌ری‌ خۆی‌ كه‌ شكڵی له‌خۆی‌ بچێـت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-20cf283456.jpg
- توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ده‌ریخستووه‌ پیاوان‌و ژنان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانیان ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رنجیان راده‌كێشێت كه‌ له‌ڕووی‌ شكڵه‌وه‌ له‌خۆیان بچن، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی‌ فشاره‌وه‌ كه‌موكورتیی ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه‌.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری‌ زانكۆی‌ "تیریر"ی‌ ئه‌ڵمانی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیاندا گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی‌  ئاژه‌ڵان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانیان ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌بژێرین كه‌له‌ڕووی‌ شكڵه‌وه‌ له‌خۆیان ده‌چن، به‌ڵام به‌هۆی‌ بونی‌ مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌لایه‌ن دوژمنانیان، یان به‌هۆی‌ كه‌می كه‌ره‌سته‌ی‌ خواردن ئاژه‌ڵا ناچار ده‌بن "پلانی‌ نائاسایی‌" به‌كاربێنن بۆ به‌دستهێنانی‌ پرۆسه‌ی‌ زاوزێ.
توێژه‌ره‌ ئه‌ڵمانه‌كان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌یاندا هه‌وڵیانداوه‌ بزانن ئایا تێورییه‌كه‌یان جێبه‌جێده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ یان نا، بۆیه‌ وێنه‌ی‌ چه‌ند ژنێكی‌ سه‌رنجراكێشیان خستووه‌ته‌ به‌رده‌م 50 پیاوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیشیان له‌ ده‌موچاوی‌ ژنه‌كاندا كردووه‌ به‌جۆرێك كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان روخساری نزیك بووه‌ له‌یه‌كێك له‌پیاوه‌ به‌شداربووه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ له‌گۆڤاری‌ "فوكوس"ی‌ ئه‌ڵمانی‌و له‌سه‌ر سایتی‌ ئه‌و گۆڤاره‌ له‌رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "تێیدا داوا له‌نیوه‌ی‌ ئه‌و پیاوانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ خوله‌ك ده‌ستیان بكه‌نه‌ ئاوێكی‌ سارده‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی‌ پڕ فشاری له‌سه‌ر دروست كردوون، ئینجا وێنه‌ی‌ ژنه‌كان خراوه‌ته‌ به‌رده‌م پیاوه‌كان‌و به‌ئامێرێكی‌ تایبه‌تی‌ چاودێری كاردانه‌وه‌ی پیاوه‌كانیان كردووه‌ له‌رێگه‌ی‌ جووڵه‌ی‌ ماسولكه‌كانی‌ چاوه‌وه‌".
له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر نه‌بووه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و ژنانه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ روخساری خۆیان یان نزیك له‌خۆیانیان هه‌بووه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ فشاریشیان له‌سه‌ر بووه‌ ژنه‌ سه‌رنجراكێشه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ده‌ره‌نجامدا گه‌یشتوه‌ به‌وه‌ی‌ بوونی لێكچوون له‌شكڵدا هه‌ستی متمانه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك زیاتر ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ش له‌په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌ درێژخایه‌نه‌كاندا به‌ده‌رده‌كه‌ویت.
xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net