.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









نووسينى
د ـ أحمد بن محمد أبا بطين
وهرگێرِانى : دایكى سوننه
پێداچوونهوهى : مامۆستا عدنان بارام
كار گوزاریە كۆمەڵایەتیەكانی ماڵەوە
ئەگەر موسڵمان لە بنچینەدا كارەكانی بەدڵسۆزیەوە بۆ خوا بێت ، و لەبەر ڕەزامەندی خوا بێت ئەوە عیبادەتە ، و بەچاكە و چاكەكاری بۆی دەنوسرێت . وە خزمەتكردنی ئافرەتانیش لە كۆمەڵگا بچووكەكانیاندا ( واتە : خێزان ) دەڕواتە ڕیزی ئەو كارەوە ، جا ئیتر لە بواری كۆمەلڵایەتیەوە بێت ، یان لە بوارە بانگەشەییە جۆراوجۆرە زۆرەكاندا بێت ، لێرەدا هەندێك لەوانە باس دەكەین :
1 ـ هەستان بەخزمەتكردنی مێرد ، و بە دەست هێنانی ڕازی بوونی لەو شتانەی كە سەرپێچی كردنی خوای گەورە نیە ، وچاودێری كردن وچاككردنی ماڵ وخێزان .
2 ـ بەخێوكردن وپەروەردەكردنی منداڵی شیرە خۆر : لە كاتێكدا ئەم خزمەت كردن و خزمەتگوزاریە گرنگی دانی ئافرەتی موسڵمان بەخواردنی منداڵەكە پێویست دەكات ، سەرەتا لە پاك ڕاگرتنی بنەڕەتی و لە سەرچاوەكەیدا ، و ڕێك خستنی ئەو كات و ژەمانەی كە خواردنی تیادا دەخوات ، لە گەڵ بایەخ دان بەو جۆرە خواردنانەی كە تەنها سودیان ناگاتە دایكەكە بەڵگو كۆرپەلەكەش پێی سودمەن دەبێت ، لە كاتێكدا كە خواردنی باش و جۆراوجۆر یارمەتی زۆر بوونی شیری دایك دەدات ، وە ناشبێت ناچاری بكات بۆ ئەوەی پشت ببەستێت بەشیری دروست كراو كە دڵنیا و ئەمین نەبێت لە ئاكام و دەرەنجامی .
هەروەكو چۆن هەڵدەسێت بە پاككردنەوەی جەستە و گیان وجل وبەرگی وجێگەی ، وە ئەو شوێن و جێگەی كە تیایدا دەژێت ، لە گەڵا چاودێری كردنی و بایەخ پێ دانی ، و دڵسۆزی وپەرۆشی بەزەیی پێهاتنەوە و شەو نەخونی كێشان و بەئاگا بوون بۆ ئەوەی پشوودانی ئەو ، و حەوانەوەی ، نزا و بۆ پاڕانەوەی ، و ئێش وئازار نەدانی بەجوێندان وقسەپێكردن ولێدانێكی بەئازار و توند و تێژ ، وە ئارام لەسەر گرتنیشی وە لە هەموو ئەوەشدا چاوەڕوانی پاداشتی ئەم كردارانەی بكات لە لای خوای پەروەردگار ، چونكە هەموو ئەم كردارانە شوێنەوارێكی باشیان هەیە ، و دەرئەنجامێكی ئاشكرا و هەستپێكراوی هەیە بۆ منداڵ و گەشەكردن وپەرەسەندنی جەستەیی وژیری وهۆشیاری ودەرونی وئیمانی ، وە بەڕێك وپێكی گەش ونما دەكات وە بەپێگەیشتنێكی تەواو پێدەگات .
3 ـ ئامادەكردنی خواردن وجل وبەرگ دوورین : هەستانی ئافرەتی موسڵمان بە دروست كردن و ئامادەكردنی خواردن سەلامەتی وپارێزراوی خێزان دابین دەكات ، لەو حەرام وقەدەغەكراوە نامۆیانەی كە دێتە ناو پێكهاتەیەوە .
هەروەها هەستانی ئافرەت بەڕچاوكردنی ئەوەی كە پێویستە لە درومانی جلی پیاوان وئافرەتانیش بەهەمان شێوە بوونی جل وبەرگی شەرعی لەئیسلامدا دابین دەكات ، بۆیە ڕەچاوكردنی ئەمە یەكێكە لە گرنگترین پێویستیەكان ، بۆیە دەبینین لە ( أبو هریرە ) وە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە ئەفەرموێت : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :
" أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ طَيِّبًا ، وَإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ ، فَقَالَ : [ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ] وَقَالَ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] » .
ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ ؛ أَشْعَثَ أَغْبَرَ ، يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ : يَا رَبِّ يَا رَبِّ ، وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ ، وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ ، وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ ، وَغُذِىَ بِالْحَرَامِ ، فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ !!! "( رواه مسلم : 1015 ) .
واتە : ئەی خەڵكینە ، خوای پەروەردگار باشە (طيب) ە ، و هیچ شتێكیش وەرناگرێ باش وچاك نەبێت ، وە خوای گەورە فەرمانی بەئیمانداران كردوە بەوەی كە فەرمانی بە پێغەمبەران كردوە . هەروەكو فەرموویەتی : ئەی پێغەمبەران لەوشتانە بخۆن كە پاك وباشە ، و كردارە چاكەكان ئەنجام بدەن ، چونكە من زانام بەو شتانەی كە ئێوە دەیكەن ، وە فەرموویەتی : ئەی ئەو كەسەی كە باوەڕتان هێناوە لەو ڕزق و ڕۆزیە پاك و باشە بخۆن كە پێمان بەخشیبوون .
پاشان باسی پیاوێكمان بۆ دەكات : كە لە سەفەرێكی درێژدا دەبێت ، و قژ تێكچو و خۆڵاویی بووە ، دەستەكانی درێژ دەكاتەوە بۆ ئاسمان ، و ئەڵێ : ئەی پەروەردگارم ئەی پەروەردگارم ، لە كاتێكدا كە خواردن و خواردنەوەی وجل وبەرگی حەرامە وحەرامیشی بەخواردراوە ، جا ئەو كەسە چۆن وەڵام دەدرێتەوە !!
وە ئەگەر بێت و ئەمە كاروباری كەسێكی بانگەشەكار بێت ، ئەوا خۆی بەدوور دەگرت لە بەفیرَۆدان وزیاد ڕەوی كردن لەخواردن وخواردنەوە ، و جل وبەرگ كردن ، و ناوماڵەدا ، كە ئەویش جێ بەجێ كردنی فەرمانی خوای پەروەردگارە كە دەفەرمووێت :[ وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلاَ تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُواْ إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ] ( سورة الإسراء : 26 ـ 27 )، واتە : مافی خزم وخێشتان بەجێ بهێنە ، و هەروەها مافی هەژارانیش ئەنجام بدە ، و هەروەها مافی ڕێبوارانیش جێ بەجێ بكە ، دەست بڵاویش مەبە وماڵ وسامانت بەفیڕۆ مەدە ، چونكە بەڕاستی ئەوانەی ماڵ وسامانیان بە فیڕۆ دەدەن ئەوانە هەمیشە وەك برای شەیتانەكان وان ، شەیتانەكانیش لەبەرامبەر پەروەردگاریان زۆر ناشوكر و بەدنمەكەن .
هەروەكو چۆن دووردەكەوێتەوە لەو پارچە و ناوماڵانەی كە وێنەی گیان دار ، یان ناوی كەسان وهێمایەلێكی پێوەیە ، هێمان بۆ پەیوەندیە فیكریەكان بۆ جگە لەخوای پەروەردگار .
4 ـ خزمەت گوزاری پاككردنەوە گشتیەكان لە ناو ماڵ و ناوماڵەكەشی ، و گرنگی دان بە ڕازاندنەوە و جوانكردنەوە گشتیەكانی ماڵ ، لە گەڵ هەڵبژاردنی ئەوانەی كە دەگونجێن لەگەڵ فەرمایش وئەحكامە شەرعیەكان لە ئیسلام ، بۆیە دوور دەكەوێتەوە لەبەكارهێنانی قاپ وقاچاخی ئاڵتوون وزیو ، و وێنەی گیان لەبەران ، جا ئیتر پەیكەر و داتاشراو بێت یان جگە لەوە ، یان ئەو شتانەی كە ئاماژە دەكەن بۆ پەرستشی جگە لە خوای پەروەردگار ، وەكو خاچ و ئەستێرە شەش لاكان ، و چەكوش و داس و وێنەكانی بوزا ، و هاوشێوەكانی ئەوانە .
هەروەها هەڵبژاردنی ئامرازی یاریكردنی منداڵیش دەچێتە ئەم بوارەوە ، بۆیە نابێت ئەو جۆرە یاریانە بهێنرێت بۆ منداڵ كە دەبێتە هۆی زەرەرمەندیان لە بیروباوەڕی ئیسلامی و لەش و پۆشاكەكانیان .
هەموو ئەو شتانەش كە پێش تر باسكران بەباشترین شێوە ئەنجام دەدرێن لەلایەن ئافرەتی موسڵمانەوە لەماڵەكەیدا بەهۆی هەستی باوەڕ و هزری بانگەشەی موسڵمانانەی
سایتى بهههشت

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
