❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دەشنێ موراد: حەزدەكەم لەنێو مەڕ و ماڵاتدا بژیم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-15 15:01:46

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

دەشنێ موراد: حەزدەكەم لەنێو مەڕ و ماڵاتدا بژیم

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-85710aaf33.jpg
دەشنێ مورادی كچە گۆرانیبێژی كورد بەنیازە گۆرانی بۆ جیهانی عەرەبی بڵێت، ئەویش لەرێگەی مۆركردنی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای رۆتانای میوزیكی عەرەبی، كە دەبێتە یەكەمین گرێبەستی لەو شێوەیە بۆ گۆرانیبێژێكی كورد.
دەشنێ، تەمەن 24 ساڵ، بەهۆی لێكچوونی زۆری لەگەڵ شەكیرادا (كچە گۆرانیبێژی بەنێوبانگی كۆڵۆمبی-لوبنانی)، بە "شەكیرای كوردستان" ناسراوە. دەشنێ لەبارەی ئەو گرێبەستەوە دەڵێ "قسەمان لەگەڵ كۆمپانیای رۆتانا كردووەو بەڵێنی گرێبەستێكیان پێداوم، دوای ئەوەی گۆرانییەكی عەرەبی دەڵێم و ڤیدیۆ كلیپەكەی بەیارمەتی دەرهێنەرێكی بەنێوبانگ بڵاودەكەمەوە".

رۆتانا دەشنێی دەوێت

بەپێی قسەی دەشنێ، كۆمپانیای رۆتانا كە گەورەترین كۆمپانیای هونەری عەرەبییە و خاوەنەكەی وەلید بن تەڵاڵە كە یەكێكە لە میرەكانی سعودیە و دەوڵەمەندەكانی جیهان، بەڵێنی بە دەشنێ داوە كە گرێبەستێكی یەك ساڵی لەگەڵ مۆر بكات بەبڕی 250 هەزار دۆلار، كە گرێبەستەكە بۆ ئەلبوومێك و چوار ڤیدیۆ كلیپ دەبێ. دەشنێ بە (رووداو)ی راگەیاند " گرێبەستەكە هێشتا مۆرنەكراوە، لەبەرئەوەی رۆتانا چاوەڕێی دەرچوونی ئەلبوومە نوێیەكەم دەكات". ئەلبوومەكەی دەشنێ بەناوی (هۆم شیكا واوا) دەبێ.

هۆم شیكە واوا و سوعاد حوسنی

(هۆم شیكا واوا) دووەم ئەلبوومی دەشنێیە و، پێش جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ دەكەوێتە بازاڕ و 15 گۆرانی لەخۆ دەگرێت، كە یەكێك لە گۆرانییەكانی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی گوتووە. گۆرانیەكیشی بە شێوەزاری هەورامی گوتووەو لەگەڵ گۆرانییەكی نیشتمانی  و یەكێكیش بۆ منداڵان.
ئەو ئەلبوومە كاری دەرهێنانی لەلایەن دەرهێنەری بەنێوبانگی لوبنانی فادی حەدادەوە بۆ ئەنجامدەدرێ  و لە چەند هەفتەی داهاتوودا، دەشنێ سەردانی بەیروتی پایتەختی لوبنان دەكات بۆ وێنەگرتنی كلیپە نوێیەكەی و كە تەواوبوو لە یەكێك لە كەناڵەكانی رۆتانا نمایشدەكرێت.
هەڵكەوت زاهیر تێكستی گۆرانییە كوردی-عەرەبییەكەی نووسیووە كە كاریگەرییەكی زۆری ئەكتەری نێوداری میسری سوعاد حوسنی بەسەرەوەیەو، دەشنێ دەڵێ "لەڕاستیدا زۆربەی گۆرانییەكانم كاریگەری سوعاد حوسنییان بەسەرەوەیە، لەبەرئەوەی هەڵكەوت زاهیر زۆر سەرسامی ئەو ئەكتەرە كۆچكردووەیە".

دەشنێ جیهانی عەرەبی دەگرێت

لەوكاتەی دەشنێ كۆپلەیەك لە گۆرانییەكەی دەچڕی، ناوبراو گوتی" بۆ یەكەمین جارە بە عەرەبی گۆرانی دەڵێم، گۆرانییەكەش بە شێوەزاری میسرییە ". ئایا دەشنێ عەرەبی دەزانێ؟ ئەو بە پێكەنینەوە گوتی "شوەیە. شوەیە( كەم. كەم). بەڵام بەنیازم خۆم زیاتر فێری عەرەبی بكەم و گۆرانی عەرەبی دیكە بڵێم، بڕیارمداوە بەبەهرەكەم جیهانی عەرەبی داگیر بكەم".

هەولێر بووەتە شارێكی جیهانی

دەشنێ لە دوای 14 ساڵ ژیان لە هۆڵەندا، دوو ساڵ لەمەوپێش گەڕایەوە كوردستان. لەمبارەیەوە دەڵێ "بڕیارمدا بگەڕێمەوە وڵاتەكەم و ژیانی تایبەتی خۆم بكەمە قوربانی و كوردستان دروستبكەمەوە. هۆكاری سەرەكی گەڕانەوەم بۆ وڵاتەكەم ئەوەبوو كە بینیم زۆر پێشكەوتووەو، هەرگیز ئەوە لە كوردستان رووینەدەدا ئەگەر كاك نێچیرڤان بارزانی نەبووایە، ئەو نموونەیەكی بەرزە بۆ من، لەبەرئەوەی نێچیرڤان بارزانی هەولێری لە گوندێكەوە كردە شارێكی جیهانی و لەماوەیەكی زۆر كەمدا".

دەشنێ شۆ دەگەڕێتەوە

كاری یەكەمی دەشنێ وەك پێشكەشكار لە تەلەڤزیۆنی ئاسمانی كورستان بوو، لەوێ بەرنامەی (بێ كۆنتڕۆڵی) پێشكەش دەكرد، دواتر لە كەناڵی كۆڕەك بەرنامەی (دەشنێ شۆ)ی پێشكێش دەكرد. بەڵام دوای ئەوەی هەڵكەوت لە بەڕێوەبەرێتی كۆڕەك دا نەما، ئەویش دەستی لەو بەرنامەیە هەڵگرت.
دەشنێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی بەرنامەكەی دەڵێ" بەمزووانە بە بەرنامەی دەشنێ شۆ دەگەڕێمەوە سەر تەلەڤزیۆن". بەڵام ناوی ئەو كەناڵەی ئاشكرا نەكرد كە بەرنامەی لێ پێشكێش دەكات و گوتی "چاپتەرێكی نوێ دەستپێدەكەم لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی كە هەندێ بابەتی تێدا دەبێت هەتا ئێستا لە كوردستاندا باس نەكراون".

دەشنێ لە فیلمدا

لەگەڵ ئەوەی سەرقاڵی كاری مۆدێلكاری، گۆرانی و بەرنامە پێشكەشكردن دەبێت، بەڵام دەشنێ بەمزووانە وەك ئەكتەر بەشداری فیلمێكی كوردیش دەكات. دەشنێ رۆڵی سەرەكی دەبینێت لەو فیلمەدا كە لە مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ بەرهەمدەهێنرێت" رۆڵی خاتوونێكی كورد دەبینم، كە كچێكی منداڵكارە و باوكی زۆر رێزی لێدەگرێت".

"لەشم نافرۆشم"

زۆر راپۆرت لەلایەن میدیای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر دەشنێ بڵاوكراونەتەوە، هەتا ئێستا دەشنێ لە BBC و كەناڵی (Arte)یش پیشاندراوە. لەگەڵ ئەوەش چەندین كەناڵی توركی و لوبنانی راپۆرتیان لەسەر كردووە، بێجگە لە رۆژنامە و گۆڤارە نێودەوڵەتییەكان، بەڵام ناوبراو زۆر گەشبین نییە بەرامبەر بە میدیای كوردی" ئێمە بە سەدان رۆژنامە و گۆڤار و نزیكەی 12 كەناڵی ئاسمانیمان هەیە، بەڵام بەداخەوە میدیای كوردی، میدیایەكی راستەقینە نییە. زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارە كوردییەكان تەنیا دەنگۆ بڵاودەكەنەوە، نەك هەواڵە راستەكان".
ئەو وەڵامی ئەو قسانە دەداتەوە كە لەلان هەندێ كەسەوە بەدوایەوە دەكرێن" هەندێ خەڵك دەڵێن كە من لەشی خۆم فرۆشتووە بۆ ئەوەی كلیپەكانمی پێ بڵاوبكەمەوە، بەڵام ئەوە راست نییە. سەرجەم ڤیدیۆكلیپەكانم لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانەوە سپۆنسەر كراون. من لەشم نافرۆشم و هەرگیزیش كاری وا ناكەم. ژیانی هونەریم لەسەر بەهرەكەم دروستبووە".

حەزدەم لە گوندێك مێرد بكەم

دەشنێ كە زۆربەی ژیانی تاوەكو ئێستای لە شاری ئاڕنهایم لە هۆڵەندا بردووەتە سەر، كە شارێكە كەوتووەتە رۆژهەڵاتی هۆڵەندا، ئێستا هەڵگری هەردوو وەڵاتینامەی هۆڵەندی و عێراقییە. خۆی بە هۆڵەندی و كورد دادەنێ" 50% هۆڵەندیم و 50% كوردم".   
دەشنێ كە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، بەنیاز نییە بەمزووانە شوو بكات و، گوتی "هیچ بەنیازنیم بەمزووانە شوو بكەم، هەرچەندە رۆژانە داواكاریم هەیە". دەشنێ بەو هیوایەیە لە سییەكانی تەمەنیدا شوو بكات "رەنگە كە گەیشتمە 32 یاخود 33 ساڵی شوو بكەم. كە شووشم كرد حەزدەكەم كچێك پاشانیش كوڕێكم ببێت، ئەگەر مێردی داهاتووم داوای كرد. حەز دەكەم ژیانێكی سادە لەنێو كێڵگە و مەڕوماڵاتدا، لە گوندێكی جوانی نزیك چیاكانی كوردستان بژیم".
rudaw

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net