.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ئەوەی یەكەمیان لەبیرناچێتەوە
"بەردەوام لەگەڵ یادگاریەكانی یەكەم خۆشەویستم دەژیم، ناتوانم لەبیری بكەم، ئێستاش بە ئاواتی گەڕانەوەم بۆ لای خۆشەویستەكەم، تاوەكو دان بە هەڵەی خۆم دابنێم، چونكە ئەوكات هەرزەكار بووم و زۆر لە خۆبایی بووم". سیروان كە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، بە ئاواتی گەڕانەوەیە بۆ لای ئەو كچەی بۆ یەكەمجار لە تەمەنی هەرزەكاریدا خۆشیویست.
سیروان كە تائێستا دڵی چەند كچێكی بردووەو سووتاوی داوی خۆشەویستی چەند كچێكیش بووە دەڵێت " زۆر دڵداریم كردووە، ئێستا لە هەموو كچێك بێزارم، بەڵام زۆرجار دادەنیشم و بیر لەو كچە دەكەمەوە كە یەكەمجار خۆشمویست، ئەگەر جارێكیتر پێم رازی بێت ئامادەم ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێكبێنم".
زۆر لەو كوڕانەی لە تەمەنیان كەوتوونەتە داوی خۆشەویستی چەند كچێكەوە، هیچ كام لە خۆشەویستەكانیان بە قەد ئەو كچەی یەكەمجار خۆشیان ویستووە، كاریگەری لەسەر خەیاڵی جێنەهێشتوون و ئێستا بە یادی یەكەم خۆشەویستیانەوە دەژین. كچانیش هاوشێوەی كوڕان دەڵێن یەكەم خۆشەویستیان بیر ناچێتەوە.
رووخۆش، 23 ساڵ، دەرچووی زانكۆیە، بەڵام بە شەرمەوە دەڵێ "دووجار خۆشەویستیم كردووە، بەڵام هەردووجار شكستم هێناوە، یەكەم خۆشەویستیم لە قۆناخی ئامادەیی بوو، بڕواناكەم هەرگیز بیرم بچێتەوە، ئێستاش لەنێو یادگاریەكانیدا دەژیم و سەرجەم دیاریەكانم پاراستوون، هەركاتێك بە تەنیا لە ماڵەوەم گەشتێك بەنێو دیاری و نامەكاندا دەكەم، تێر تێر دەگریم".
هەندێ كەس بۆ رێزگرتن لە خۆشەویستی یەكەمیان، وەك وەفا نیشاندان بۆی، ژن ناهێنن، یان دوای ماوەیەكی دوورودرێژ ژن دێنن. مامۆستا رێبوار، 32 ساڵ، سەربردەی خۆشەویستی خۆی گێڕایەوەو گوتی "یەكەمجار كە چوومە پەیمانگە كچێكم كەوتە دڵ و چوارجار داوای خۆشەویستیم لێكرد، بەڵام رازینەبوو، بۆیە تاوەكو ئەوكاتەی خوێندنم تەواوكرد نەمتوانی كەسێكی دیكەم خۆشبوێت، دوای دوو ساڵ ئینجا ژیانی هاوسەریم پێكهێنا، ئێستاش كە سەیری وێنەكانی پەیمانگە دەكەم ئەو كچەم بیردەكەوێتەوەو تاوەكو چەند كاژێرێك هەر لەخەیاڵی ئەودا دەمێنمەوە".
بەڵام هەندێ گەنج هیچ باكیان بە یەكەم خۆشەویست نییە و زوو زوو خۆشەویستەكانیان لە بیر دەكەن. سەرباز یەكێكە لەو گەنجانە"من زیاتر لە 10 جار خۆشەویستیم كردووەو هیچیانم بیر نەماون بەوەی یەكەم جاریشەوە، تەنها ئەوەم لەبیرە كە ئێستا خۆشمدەوێت و پەیوەندیم لەگەڵی هەیە، ئەویش تا ئەوكاتەی كچێكیتر دەدۆزمەوە".
توێژەرانی كۆمەڵایەتی، هۆكاری لەبیرنەكردنی یەكەم خۆشەویستی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، كە یەكەم خۆشەویستی، خۆشەویستییەكی پاكە بۆیە لەبیر ناكرێ. كامەران خدر، توێژەری كۆمەڵایەتی لەو بارەیەوە دەڵێت "لە بیر نەچوونەوەی یەكەم خۆشەویستی دەگەڕێتەوە بۆ پاكیەكەی، بەڵام دواتر ترسی لە خۆشەویستی دەشكێت و لە دووەم و سێیەم خۆشەویستی كاڵ دەبێتەوەو بیری نامێنێ".
بەساڵاچووانیش، كە لە بارەی خۆشەویستییەوە خۆیان بە راستگۆتر دەزانن لە گەنجانی ئەو زەمانە، ئەوانیش دەڵێن سەرەڕای بەڕێكردنی تەمەنێكی زۆر، بەڵام یەكەم خۆشەویستیان بیر ناچێتەوە. ئەحمەد خدر، 65 ساڵ، كە لەسەر سوچی كۆڵانەكەیان دانیشتبوو لەگەڵ هاوڕێیەكی باسی ژیانی رابردوویان دەكرد. مام ئەحمەد تەسبیحەكانی لەدەستی وەردەداو دەڵێ "نزیكەی 8 ساڵ كچێكم خۆشدەویست، كەچی نەیاندامێ، دواتر ژن بە ژنەیان پێكرد، بەو خوایە بە من با ئێستاش ژنم نەهێنابا و تەنها ئەو بۆمن با، هێندە چاوم لە دووی بوو، ئێستاش یەك دەقە لەبیرم ناچێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو مردووە، ئێستاش بەردەوام دوعای خێری بۆ دەكەم".
rudaw


لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش کوێستان خان هیوا دارم ههرسهرکهوتوبیت ئهزیزم

لهسهر هێڵ نییه







zor supas hadi geyan bo payamakat
ba heway serkaw tn bo toy azizish hawre
لهسهر هێڵ نییه