.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















پسپۆڕانی (یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بۆ نه‌هێشتنی دزی) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا‌و ئاشكرایانكرد،
هه‌رزه‌كاران‌و منداڵان چه‌ند هۆكارێك پاڵیان پێوه‌ده‌نێن بۆ كردنی ئه‌و ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌و ئه‌نجامدانی دزی، به‌بۆچوونی خۆیان خاوه‌نی ئه‌و شوێنه‌ی دزی لێده‌كه‌ن له‌توانیاندایه كه‌موكوورتییه‌كان‌و ئه‌و شتانه‌ی لێیان دزراوه پڕبكه‌نه‌وه، بۆچوونیان وایه دزیكردنه‌كه‌یان ئاشكرا نابێت، یا ناتوانن به‌رگری له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌لانه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت چنگیان بكه‌وێت.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كه گه‌نج به‌ره‌و دزیكردن ده‌بات:
1 ـ هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه یا حه‌وانه‌وه له‌و په‌ستانه‌ی هه‌ست ده‌كات مه‌حروم‌و بێبه‌ش بووه له‌و شتانه‌ی كه ناتوانێت بیكڕێت.
2 ـ كۆنتڕۆڵ نه‌كردن‌و زاڵنه‌بوون به‌سه‌ر هه‌ستی ده‌روونی‌و خه‌مۆكی‌و توڕه‌یی‌و دڵه‌ڕاوكێدا.
3 ـ نه‌بوونی سه‌رنجڕاكێشی‌و قبوڵنه‌كردنی خه‌ڵكی.
له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوون‌و ئاشكرانه‌بوونیان به‌ئاسانی ئاڵوده‌ده‌بن به‌دزییه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌دانپێدانانه‌كه‌یاندا هه‌ستی خۆشی‌و مه‌زاجێكی باش ده‌رده‌بڕن، به‌تایبه‌ت كاتێك له‌دزیكردنه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن‌و ڕزگاریان ده‌بێت له‌ده‌ست خاوه‌ن‌و سزای دزییه‌كه.
پسپۆڕان ئاشكرایان كردووه، منداڵانیش دزی ده‌كه‌ن، له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت منداڵ هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی دزی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان، له‌ناو ماڵدا بێت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات، بۆ نمونه منداڵی خوار ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ، له‌ماڵی خۆیان یان ئه‌و ماڵانه‌ی بۆ سه‌ردان ده‌چن یان دوكان‌و فرۆشگاو بازاڕه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی دركی پێ بكه‌ن ئه‌و شته‌ی سه‌رنجیان ڕابكێشێت ده‌یبه‌ن، هه‌ست به‌وه ناكه‌ن له‌ڕووی مادییه‌وه نرخی هه‌یه‌و ده‌بێت پاره‌ی بدرێت، زانیاریان نی‌یه ئه‌وه نازانن ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبه‌ن خاوه‌نی هه‌یه.
زۆربه‌مان تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین منداڵه بچوكه‌كانمان له‌كاتی بازاڕكردندا له‌سوپه‌رماركێته گه‌وره‌كاندا (شیرینی‌و یاری) یاخود ئه‌و شتانه‌ی به‌دڵیانه، به‌بێ پرسی دایك‌و باوكیان، ده‌یخه‌نه ناو عه‌ره‌بانه‌كه‌وه‌و به‌موڵكی خۆیانی ده‌زانن.
هه‌روه‌ها منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایش، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانن نابێت شتی كه‌سی دیكه ببرێت‌و ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن زاڵ‌بن به‌سه‌ر خۆیاندا، دزی ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا گه‌نجان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌ن دزییه، به‌ڵام بۆیه ئه‌وه ده‌كه‌ن پاڵنه‌رێك هه‌یه بۆ چنگ كه‌وتنی شتێك كه ناتوانن بیكڕن، یان چاو له‌هاوڕێ لاده‌ره‌كانی ده‌كات‌و لاساییان ده‌كاته‌وه، لاساییكردنه‌وه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه بۆ ده‌رخستنی توانا‌و ده‌ربازبوون له‌سزا‌و ئاشكرانه‌بوونیان، خۆیان به‌پێگه‌یشتو‌و كامڵ داده‌نێن، به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌فتاره‌ی كه ده‌یكه‌ن، پێویسته دایك‌و باوك‌و مامۆستایان‌و به‌خێوكه‌ر تێبگه‌ن هۆی دزیكردنه‌كه چییه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌و منداڵه‌كه‌یان ئالوده‌ی دزی نه‌بێت.
پێویسته باوان چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌و شتانه بكۆڵنه‌وه كه چنگی ده‌كه‌وێت‌و ده‌یهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێبدات‌و بزانرێت كه ئه‌وه دزییه‌و نابێت ئه‌نجامبدرێت، له‌منداڵیه‌وه ئاشناكردن به‌و شتانه منداڵ په‌روه‌رده‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرێت‌و له‌زۆر كێشه‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ڕزگاری ده‌بێت.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه