.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستنووسێکی بیره‌وه‌رییه‌کانی (کانزانۆڤا)ی گه‌شتیار و عاشقی سه‌ده‌ی 18ی به 7ملیۆن و 200هه‌زار پۆند (11میلیۆن دۆلار) کڕی،ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه له جیهان که تاکو ئێستا به ده‌ستنووسێک دراوه.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی (فرێدریک میته‌ران) وه‌زیری رۆشنبیریی فه‌ڕه‌نسا، دوێنێ گرێبه‌ستی کڕینی وێنه‌یه‌کی ده‌ستنووسی (حیکایه‌ته‌کانی ژیانی من) له نوسینی (جاکومۆ کازانۆڤا)ی ئیمزا کردووه و ئه‌م به‌رهه‌مه به فه‌رمی بۆته موڵکی (کتێبخانه‌ی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا) میته‌ران ده‌ڵێت: بیره‌وه‌رییه‌کانی کازانۆڤا شاکارێکی ئه‌ده‌بی پڕ له ئه‌زمونی ژیانه. شایانی باسه جاکومۆ کازانۆڤا(1725-1798) یه‌کێک بووه له پیاوانی گه‌ڕۆکی سه‌ده‌ی 18 بیره‌وه‌رییه‌کانی کازانۆڤا دوای مه‌رگی پشت به پشت بۆ نه‌وه‌کانی ماوه.
له ساڵی1820 (فریدریش بروک هاوس) خاوه‌ن بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی له (لایپزیک) ده‌ستنووسه‌کانی کازانۆڤای له میراتگره‌کانی به به‌هایه‌کی که‌م کڕیه‌وه له‌م کاته‌وه ئه‌م ده‌ستنووسه له ئه‌ڵمانیا ماوه و له کاتی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م له حه‌شارگه‌یه‌ک دوور له بۆمباران پارێزرا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م بیره‌وه‌رییه‌کانی کازانۆڤا بۆ شاری (ویس بادێن) گوازراوه و له‌و کاته‌وه له خه‌زێنه‌ی بانکی ناوه‌ندیی ئه‌ڵمانیا پارێزرا شایانی باسه کازانۆڤا له شاری (ڤهنیز) له ئیتالیا له‌دایک بووه به‌ڵام بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی به زمانی فه‌ڕه‌نسی نووسیوه‌ته‌وه و به‌بۆ چوونی خۆی زمانی فه‌ڕه‌نسی له زمانی دایکی من به‌رفراوانتره.
ZAGROS.TV
له‌سه‌ر هێڵ نییه