.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كاریگەری رووناكی لەسەر پێستدا
پێست Skin بەردەوام دەكەوێتە بەر رووناكی خۆر و رووناكی و تیشكە دەستكردەكانەوە. رووناكی خۆر كە دەگاتە سەر زەوی پێكهاتووە لە رووناكی بینراو و تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و گەرمی. رێژەی گەیشتنی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە زەوی لە بەرزترین ئاستیدا لە دوو كاتژمێری نیوەڕۆی هاویندا. بەشەكانی تری رووناكی خۆر ناگەنە رووی زەوی، چونكە چینی هەوا(ئەتمۆسفیر) وەكو فلتەرێك رێگایان لێدەگرێت. رووناكییە دەستكردەكان كە هەندێكیان سەرەڕای رووناكی بینراو و گەرمی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بەرهەم دێنن وەكو لێزەر، ئامێری لەحیمكردن و هەندێك جۆری گلۆپ و هەتا نیۆنی فلۆریسێنتیش، ئەوانە زیان بە پێست دەگەیەنن. تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لەم سەرچاوانەوە پەیدا دەبێت، بە شێوەیەكی سەرەكی بەرپرسیارە لە گەیاندنی زیان بە پێست، هەر چەندە كە رووناكی بینراویش تا رادەیەك كاریگەری خەراپ دەكاتە سەر پێست. لە رووی زیانە بایۆلۆژییەكانەوە، تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەكرێ بە سێ جۆرەوە، جۆریA،B،C كە هەر یەكەی درێژی شەپۆڵی جیاوازی هەیە. جۆری C بە تەواوی لە چینی هەوای دەوری زەویدا هەڵدەمژرێت و هیچی ناگاتە سەر رووی زەوی، بەڵام جۆری B كە چینی هەوا نایگێڕێتەوە، دەگاتە سەر رووی زەوی و چالاكترین جۆرە لە زیان گەیاندن بە پێست، بۆ نموونە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سووتان سووربوونەوەی درێژخایەنی پێست، گۆڕانی رەنگ و لۆچبوونی پێست، زیپكەی رووناكی، خورشتی خۆر، وشكبوونی پێست كە زۆر جار دەبێتە شێرپەنجەی پێست. تیشكی سەرووی وەنەوشەیی جۆری A دەگاتە سەر رووی زەوی بەڵام زیانێكی كەم بە پێست دەگەیەنێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه