.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















رشانەوە لە هەفتەی یەكەمی ژیاندا
چواریەكی منداڵان بە شێوەیەكی ئاسایی دوچاری رشانەوە Vomiting دەبنەوە لە هەفتەی یەكەمی ژیانیاندا. ئەو كاتە رشانەوە بە نائاسایی دادەنرێت ئەگەر رشانەوەكە زەرداوی لەگەڵدا بێت پێویستی بە چارەسەر دەبێت. یان ئەوكاتەی رشانەوە بە گوڕ و بە توندی لە دەم و لووتەوە فڕی بدرێت، یان رشانەوەكە بەردەوام بێت بۆ ماوەی 10رۆژ یان زیاتر، رشانەوەكە خوێنی لەگەڵدا بێت یان رەنگی وەكو قاوە بێت، شان بە شانی رشانەوە كێشی لەشی منداڵ دابەزێت یان كێشی زیاد نەكات. ئەگەر رشانەوە تەنها لە شیر و ترشەلۆكی گەدە پێكهاتبێت، ئەوا لەوانەیە كە هۆیەكەی بگەڕێتەوە بۆ بچووكی قەبارەی گۆی مەمكی دایك(ئەگەر شیری خۆی بداتە منداڵەكەی) چونكە منداڵ لەكاتی خواردنی شیری دایكیدا بڕێك هەوا قووت دەدات، بۆیە پێویستە لەسەر دایكان كە لەپاش شیرداندا منداڵەكانیان بۆ ماوەیەك قیت بكەنەوە تاكو ئەم هەوایە لە گەدەیانەوە بۆ دەم بێتە دەرەوە نەك پەنا ببەنە بەر بەكارهێنانی دەرمان كە لەوانەیە هۆكاری راستەقینەی رشانەوەكە بشارێتەوە، لەوانەیە تەنها قووتدانی هەوا نەبێت. هۆكاری رشانەوەی زەرداو كە رەنگێكی سەوزی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ گیرانی میكانیكی گەدە لە نزیكەی هەموو ئەو منداڵانەی كە تووشی رشانەوەی لەم جۆرە دەبن، ئەمەش تەنها بە نەشتەرگەری چارەسەردەكرێت. رشانەوەی خوێناوی لە ئەنجامی تەسكبوونەوەی بەشی خوارەوەی سوورێنچك یان فتقی(قۆڕی) ناوپەنچكدا روودەدات، ئەمەشیان تەنها بە نەشتەرگەری چارەسەردەكرێت. رشانەوەی بەردەوام واتە بۆ ماوەی 10 رۆژ یان زێتر لە سەرەتای ژیاندا، یان ئەگەر قەبارەی مادەی رشاوە لە 5 سانتیمەتر سێجا زیاتر بێت لەپاش هەر ژەمێكی شیرخواردندا، دەبێ بیر لە گیرانی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرس بكرێتەوە، هەروەها هەوكردنەكان بە گشتی و هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە بەتایبەتی.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه