❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / با سەوزە و میوە لە ژەمی رۆژانەدا زۆر بێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-19 08:33:02

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

با سەوزە و میوە لە ژەمی رۆژانەدا زۆر بێ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6106d11235.jpg
با سەوزە و میوە لە ژەمی رۆژانەدا زۆر بێ
سەوزە Vegetables و میوەكان Fruits سەرچاوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكان، كانزاكان، مادە دژەئۆكسانەكان، ریشاڵی رووەكی، رێژەیەكی بەرزی ئاو، كاربۆهیدرات، چەورییە باشەكان (چەورییە ناتێرەكان Unsaturated fats). سەوزە و میوەكان تا رادەیەكی زۆر تەندروستیت دەپارێزن لە نەخۆشی گەورە و كوشندەی وەكو نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، رەقبوونی خوێنبەرەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، قەڵەوی، هەروەها لەچەندین جۆری شێرپەنجە.
هەوڵ بدە رۆژانە بڕێكی باش لە سەوزە و میوە و دانەوێڵە بخەیتە ناو خۆراكتەوە، ئەمەش كارێكی هێندە قوڕس نییە و كاتێكی زۆریشی ناوێت، چەندین هەنگاوی ئاسان و سادە هەیە بۆ ئەنجامدانی بۆ نموونە: سەوزە و میوەی تازە یان فریزبوو (بەستوو) یان قوتووكراو، ئەمانە هەموویان بە پێی گونجانی ژیانی رۆژانەت و كامیان ئاسانتر بێت بیخەرە ناو خۆراكتەوە، هەوڵ بدە كە رۆژانە بەلای كەم سێ جار میوەی جۆراوجۆر بخۆیت، بە تایبەتی لە نێوان سێ ژەمە سەرەكییەكانی خۆراكدا، لەپاش ژەمی خواردن لە جیاتی خواردنەوەی چای میوە دابنێ، لە جیاتی قاوە و سۆدە شیرەی میوەی سروشتی بخۆ، دەتوانیت میوەی وردكراو تێكەڵ بكەیت لەگەڵ ماست، شیر، كاستەر، كێك . هتد، لەگەڵ سوپ و شلەی سەوزەدا، وردە سەوزەی جۆراوجۆر تێكەڵ بكە وەكو گێزەر، تەماتە، بیبەر، سڵق، كەرەوز، بەقدونس(مەعدەنووس)، پونگ، قەرنابیت، پاقلەمەنییەكان، سەڵاتەی تێكەڵاو بەردەوام لەسەر سفرە دابنێ، هەوڵ بدە كە میوەی وشككراویش لە ماڵەكەتدا نەبڕێت وەكو مێوژ، خورما، هەنجیر، كشمش، قەیسی. كەواتە بەم رێگایانە و بە چەندین رێگای ئاسانتریش دەتوانیت بڕی میوە و سەوزە و دانەوێڵەكان لە خۆراكی رۆژانەتدا زیاد بكەیت بە پێی تایبەتمەندی و ستایلی ژیانت.
gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net