.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















دەشنێو لۆكەو باخان كولتورێكی نامۆ دێننە كوردستانەوە
هونەری موسیقایو گۆرانی، ئەو زمانەیە كە كلتوریو رەسەنایەتی نەتەوەیەكی پێ دەناسرێتەوە، یاخود بریتییە لەنمایشێكی نەتەوەیی لەرووی كلتورو وشەو جوڵەو رێتمو موزیكەوە، چونكە جیاوازییە كلتوریو كۆمەڵایەتیەكانی نێوان نەتەوەكان دەبێتەهۆی جیاوازی لەمۆسیقاو جوڵەو ئاوازو رێتمو هەر نمایشێكیتری هونەری كە هەیە، هەر ئەمەیش وادەكات كەنەتەوەیەك بەزمانی هونەرەكەی بناسرێتەوەو جیابكرێتەوە لەنەتەوەیەكی دیكە، بۆیە ئەركی هونەرمەندانو ئاوازدانەرانو گۆرانی بێژان پاراستنی رەسەنایەتی نەتەوەییە لەرووی مۆسیقاو وتنو ئاوازو رێتمو جوڵەوە. ئەمە مانای ئەوە نییە كە هونەرمەندان (گۆرانی بێژان) كارنەكەن بۆپێشكەوتنی هونەری گۆرانی لەئاوازو موسیقاو رێتم، بەڵكو پێویستە لەگەڵ گەشەپێدانی هونەری موسیقاو گۆرانیدا هەوڵبدرێت، رەسەنایەتی لەبەرچاو بگرێتو بنەماكانی پێشكەوتنو گەشەپێدانی هونەری موسیقاو گۆرانی شان بەشان لەگەڵ پاراستنی رەسەنایەتی هونەری كوردیدابێت، بەڵام جێی داخە كە لەئێستادا هەندێك بەناوی كلیپو ئاوازو نمایشی سەردەمیانەوە بونەتەهۆی شێواندنی ئاوازو موسیقای كوردی.
نەك ئەوەندە بەڵكو دەیانەوێت كلتوری رەسەنی كوردی تێكبدەن جا ئەمە بەئەنقەست بێت یاخود لەنەزانینو نائاگاییەوە بێت وەك یەكە، زۆر دورنەڕۆین ئەگەر چاوێك بەو ژمارەی سیدیانەدا بخشێنیین كە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن ئاواز دانەرەوە دەدرا بەهەندێك گەنجی كچو كوڕ ئەوانیش بەنمایشێكی جەستەو لاسایكردنەوەی گۆرانی بێژانی عەرەبیو توركیو فارسی لەرێی وروژاندنی لایەنی سێكسی هەرزەكارانەوە دەیاندا بەگوێی تاكی كوردیدا كە جگە لەنمایشی جەستەو ورژاندنو هیچی دیكە نییە، چونكە نەمۆسیقا كوردیەوە نەنمایش كوردیە نەئاواز كوردییە.
ئەگەر بەچاوێكی هونەریانەوە سەیری تەواوی ئەوكلیپو گۆرانیو جوڵەو نمایشانە بكەین كە هەندێك گۆرانی بێژانی چەند گۆرانی بێژێكی كچی هەرزەكار دەكەینو دەڵێنن ئەوە جگە لەلاقەكردنی هونەری كوردی هیچی دیكە پێ ناوترێتو جێی خۆیەتی قسەیان لەسەر بكریت، چونكە كاتێك سەیر دەكەیتو گوێ دەگریت نەموسیقا كوردیە نەوتنو جوڵە كوردیە نەوشەو تێكستەكانیش هیچمان فێردەكەن ، كە ئەمەش شێواندنی هونەری گۆرانیو مۆسیقای كوردی لێدەكەوێتەوە شێواندنی هونەری كوردییە.
كاتێك سەیری ئەو كلیپانە دەكەم گوێ لەوتنو تێكستەكانی دەگرم بەتایبەتی ئەوچەند خانمە هەرزەكارەی كە لەم دواییەدا خۆیان نمایشدەكەنو واهەستدەكەن لەژووری نوستندام، چونكە تەنیا ئەو خەیاڵە لەهزری مرۆڤدا دروستدەكەن، كە ئەمەیش نەپەیامی گۆرانی بێژەو نەپەیامی ژەنیارانەو نەپەیامی هونەری كوردیشە، بەڵكو پەیامی ئەو ئاوزدانەرو خانمانەن كە دەیانەوێت لەرێگەی نمایشی جەستەوە وشەی سێكسیو وەك ( ئاخو ئۆفو ئاهو ئۆی)ەوەیە ژمارەی زۆری هەرزەكاران بۆخۆیان رابكێشن بەمەش خۆیان وانیشانبدەن كە خاوەنی گوێبیستی زۆرن منیش دەڵێم وایە، چونكە هەرزەكاران زۆر حەز بەسەیركردنی جەستەو وروژاندنی سیكسی دەكەن.
ئەگەر پێناسەیەكی لادان بكەین ئەوا دەڵیین بریتییە لەدەرچونی زیاد لەرادە لەكلتورو بەهای كۆمەڵگە لەهەموو رووەكانەوە، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەینئەم بەرێزانە زۆر لەوە زیاتر لایان داوەو كاتێكشی بەداخەوە كە لەراگەییاند نێكدا چاوپێكەوتنێ: دەكەن دەڵێن، ئیمە دەمانەوێت كچانو كوڕان لەرێگەی هونرەكەمانەوە بەرو سەردەمیانەو مەدەنیانە ببەینن بەبروای ئەم بەریچزانە مەدەنیبونو پێشكەوتن لەلادانو وروژدانی لایەنی سێكسیو نمایشكردنی جەستە.
ئاشكرایە كە لاسایكردنەوە زۆرجار ئاساییەو پرۆسەیەكە بۆفێربون تاوەكو ئەو كاتەی هونەرمەند دەكەوێتە سەرپێی خۆی، بەڵام لاسایكردنەوەی زیاد لەپێویستو بەرەوام بەشێوەیەك كە گۆرانی بێژ جگە لەلاسایكردنەوەیو رێتمو ئاواز پەنابباتە بەر لاسایی كردنەوەی شكڵو جوڵەو نمایشو كەسێتی ئەوا پرۆسەیەكە لەلاسایی قوڵترەو پێیدەوترێت توانەوەن واتە كەسی لاسایی كەر لەكەسێتی لاسایكراوەدا دەتوێتەوەو خۆی نابێتە خاوەنی هیچ خەسڵەتێكی كەسێتی تایبەت بەخۆی، بەڵكو لەكەسێتی كەسی لاسایی كراوە وەری دەگرێت، ئەمەش بەرونی لەكەسێتیو جوڵەو نمایشی ئەو بەرێزانە دەردەكەوێتو بەتەواوەتی لەشكڵێكی توركیو عەرەبی فارسیدا دەردەكەونو تواونەتەوە هیچ خەسڵەتێكی گۆرانبێژی كوردیان پێوە دیارنییە.
بەدەستهێنانی نازناو پێگەو لەهەربوارێكدا لەبوارەكاندا یەكێكە لەو ئاواتو هیوایەتانە هەر كەسێك لەبوارێكدا حەزدەكات پیی دەگاتو ئەم بەرێزانە مافی خۆیانە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوبەرن، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە كە ئەو رێگەیەو شیچوازانەی بۆبەدەستهێنانی ئەوناز ناوە دەگرێَتەوە؟ چونكە زۆر رێگە هەیە ئاسایی نییەو جگە لەمە دەبێتەهۆی شێواندنو تێكدانی بەهاكانی كۆمەڵگەو تێكدانی رەسەنایەتیو لەهونەری گۆرانیو مۆسیقادا.
ئەوەندەی لەم بەرێزانە تێگەیشتبم تەنیا دەركەوتنو نازناویان دەوێت ئیتر ئەمە چۆن بەدەست دێت گرفت نییە، بۆیە لەسەر حسابی جەستەی خۆیانو هونەری كوردی لەهەوڵداندان نەك ئەوەندە بگرە دەیانەوێت لەرێگەی ووروژاندنی گەنجانەوە ئەو نازناوە بەدەست بهێنن. لەكۆتاییدا دەڵێم ئەم بەرێزانە ئاساییە بەهەرشێوەیەك دەربكەونوگۆرانی بڵێین؟، ئێمەی بینەرو گوێگر سەیری هەموو كەناڵێك دەكەینو گوێ لەهەموو جۆرە گۆرانیەكی عەرەبیو توركیو فارسی ..تد دەگرینو ئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە ئەوەیە، باوشەی كوردی لەسەر كلیپو نمایشو جوڵەكانو ئاوازەكانیان هەڵبگرنو نەڵیین (ئاوازو مۆسیقای كوردی).
مامۆستای سایكۆلۆژیا لەپەیمانگای هونەرجوانەكانی سلێمانی
دهرونناسی

لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت

لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش خاتوو تينة
زور راستة ,,, وةك لة بابةتةكة ديارة هەرزەكاران كويبيستى دةنكيانن ئةويش بة رادةيةكى كة م ,,
سةركةوتوبيت


لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه









سوپاس بۆ پهیامهکانتان اهوڕییانی ئازیز دهستی ءیوهش خۆشبێت ههر سهرکهوتوبن
لهسهر هێڵ نییه