.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










دوێنێ شه‌و له میانه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی ٢٧ه‌می خولی ئیسپانی له نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌درید درێژه‌ی به سه‌رکه‌وتنه‌کانی له لالیگا دا و پارێزگاریکردنی له پێشه‌نگ بۆ هه‌فته‌یه‌کی تر درێژ کرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که ئاستی ریال وه‌ک پێویست نه‌بوو سه‌ره‌ڕای کۆنترۆلکردنی یاریگا مه‌ترسیه‌کی ئه‌وتۆی نه‌خسته سه‌ر یانه‌ی به‌رامبه‌ر ، به‌ڵام به‌ده‌ستپێکردنی گێمی دووه‌م و به‌شداریکردنی دروستکه‌ری یاریه‌کانی یانه‌که خۆزێ ماریا گوتی ڕێڕه‌وی یاریه‌که گۆڕا . هه‌رچه‌نده یانه‌ی میوان سه‌رکه‌وتووبوون له تۆمارکردنی گۆڵێک له خوله‌کی ٥٣ له ڕێگای یاریزان ده‌یڤد بارال به‌ڵام خۆشیه‌کانی یانه‌که ته‌نیا دوو خوله‌کی خایاند کاتێک رافائێل ڤانده‌ر ڤارت له خوله‌کی ٥٥ گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمارکرده‌وه هه‌رچه‌نده گومانی فاوڵی لێده‌کرا ، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش مێره‌نگی به‌رده‌وامی به هێرشه‌کاندا و دیسان دوای دووخوله‌ک له پاسێکی سه‌ری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چابی ئه‌لۆنزۆ دووه‌م گۆڵی یانه‌که‌یی و دووه‌م گۆڵی خۆی له وه‌رزی ئه‌مساڵی خوله‌که تۆمارکرد . دواتریش له پێناو تۆمارکردنی گۆڵی سێیه‌م و دڵنییایی زیاتر گۆڵکاری یانه‌که گۆنزالۆ هیگواین له خوله‌کی ٦٨ سێهه‌مینی تۆمارکرد .. به‌م شێوه‌یه‌ش ریال مه‌درید کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده ٦٨ خاڵ و به جیاوازی ٣ خاڵ له‌گه‌ل به‌رشلۆنه‌ی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌م که سبه‌ی شه‌و کاتژمێر ١١ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕوبه‌ڕووی زاراگۆزا ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن له پله‌ی دوانزه‌هه‌م مایه‌وه که به بردنه‌وه‌ی ئۆساسۆنا له یاری سبه‌ی شه‌وی به‌رامبه‌ر راسینگ سانتاندێر له‌وانه‌یه پله‌یه‌ک بێته دواوه
ئاماره‌کانی یاریه‌که :
ریال مه‌درید ٣ – ١ سپۆرتینگ خیخۆن
لێدانه‌کان : ٢٣-٧
لێدان بۆ گۆڵ : ١٢ – ٥
لێدانی کۆرنه : ٤ – ٢
ئۆفساید : ٤ – ٢
فاوڵ : ١١ – ١٠
خاوه‌ندارێتی تۆپ : ٦٢% – ٣٨%
یاریگا

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خۆش هه ربژيت گيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت له کارهکابتدا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له خۆشی و ئاسودهیدابیت ئه‌زیزم به هیوای به‌رده‌وامیت کاتت شاد،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
