❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ژنی‌ دایك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-21 17:36:16

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ژنی‌ دایك

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-baa18f84e1.jpg
یه‌كێك له‌و بۆنه‌و ئاهه‌نگانه‌ی‌ كه‌ هه‌موو جیهان یادی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ( جه‌ژنی‌ دایك، یاخود ڕۆژی‌ دایك )ه‌، له‌وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ تر له‌جیهاندا هه‌ندێك بیروڕای‌ جیاواز بوونی‌ هه‌یه‌ له‌مێژووداو سه‌باره‌ت  به‌نه‌ریت‌و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڕۆژی‌ دایك هه‌یه‌، به‌ڵام به‌گشتی‌ كۆكن له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ دایك .

لێره‌وه‌ باس له‌به‌سه‌رهاتێك ده‌كه‌ین كه‌ له‌جه‌ژنی‌ دایكدا ڕوویداوه‌، سه‌ره‌تا به‌ستایش‌و پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌ بۆ دایكان ده‌ست پێده‌كه‌ین كه‌ چۆن هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ ڕوویداوه‌ .

به‌سه‌رهاته‌كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌ست پێده‌كات ((له‌گه‌ڵ نوسینی‌ چه‌ند دێڕێكی‌ ده‌ستپێكردن له‌بوونی‌ خوداوه‌ندێك به‌ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوا بوون‌و دره‌وشانه‌وه‌‌و ڕووناكی‌ ئه‌ستێره‌ له‌تاریكی‌ شه‌واندا)).

له‌دیارترین حیكایه‌ت كه‌ ده‌یگێڕنه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا حیكایه‌تی‌ دانیشتوانی‌ (فریجیا)یه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ئاسیای‌ بچووك‌و به‌بۆچوونی‌ ئه‌مان، دیارترین خواوه‌ند (سیبیله‌) كه‌ به‌كچی‌ ئاسمان‌و زه‌وی‌ ناسراوه‌، له‌ڕاستیدا جه‌ژنی‌ دایك له‌دانیشتوانی‌ (فریجیا)وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌م بۆنه‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ داده‌نرێت له‌ستایشی‌ دایكدا .

دوای‌ ئه‌مان یۆنانییه‌كان دێن‌و به‌یه‌كێك له‌بۆنه‌كانی‌ به‌هار دایده‌نێن كه‌ خوداوه‌ندی‌ (ره‌هیا) ناسراوه‌ به‌خواوه‌ندی‌ دایك، به‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌تواناترینان كه‌ یادی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌‌و ده‌یپه‌رستن .

هه‌روه‌ها ڕۆمانییه‌كان دێن كه‌ بۆ هه‌ر شتێك دایكێكیان دانابوو ناویان ده‌برد ( ماجنا مازه‌ر ) كه‌ به‌تواناترین دایك ناوبرابوو،  په‌رستگای ( ته‌ل پالاتین ) یان دروست كردو هه‌موو (15) ی‌ ئادارێك بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ یادیان ده‌كرده‌وه‌، ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌شیان ناونابوو ڤیستیڤاڵی‌ (هیلاریا) و بۆچوونیان وابوو هێنانی‌ دیاری‌ بۆ ئه‌م په‌رستگایه‌ خۆشی‌‌و ئاسووده‌یی‌  ده‌خاته‌ دڵی‌ دایكه‌ پیرۆزه‌كه‌یان واته‌ (ماجنا مازه‌ر)   .

به‌هاتنی‌ (مه‌سیح) ئه‌م یاده‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌فی‌ كڵێسه‌ی‌ (دایك) كه‌ له‌ڕۆژی‌ چوارهه‌می‌ ڕۆژووی‌ گه‌وره‌ی‌ مه‌سیحه‌، هه‌مووان هه‌ڵده‌ستن به‌كڕینی‌ دیاری‌ .

له‌چاخه‌كانی‌ ناوه‌ڕاستدا به‌شێوازێكی‌ تر ئه‌م یاده‌ ده‌كرایه‌وه‌،  یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م یاده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌هه‌ندێك ولاَتی‌ هه‌ژارنشیندا منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌كرێ‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژێوی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ پێ پڕبكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا یه‌ك جار ئه‌و منداڵه‌ ده‌یتوانی‌ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ دایكان بوو،  منداڵه‌كان خۆشحاڵ بوون له‌و ڕۆژه‌دا كاتێكی‌ خۆشیان له‌ناو خێزان‌و له‌گه‌ڵ دایكیان به‌سه‌ر ده‌برد، له‌دوای‌ داگیركردنی‌ ئه‌مریكا هه‌ندێك بۆنه‌‌و یادكردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كران، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ له‌ساڵی‌ (1872)دا یادی‌ جه‌ژنی‌ دایك نه‌كرایه‌وه‌ .

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و یاده‌ ( جه‌ژنی‌ دایك) له‌سه‌ر ده‌ستی‌ نووسه‌ری‌ به‌ناوبانگ (جولیا وارد هاوی‌ ) بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌و كاته‌دا ئه‌م یاده‌ گرنگییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ پێنه‌ده‌درا، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌تایبه‌ت مامۆستا (ماری‌ تاویله‌ز ساسین) هه‌وڵێكی‌ زۆر درا ئه‌و یاده‌ به‌ژه‌نینی‌ پارچه‌ میوزیكێك بۆ دایكان بكرێته‌وه‌، به‌ڵام پرۆژه‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ له‌ئه‌مریكا ژنێكه‌ به‌ناوی‌ (من جارڤیسم) كه‌ ساڵی‌ (1864) له‌دایك بووه‌و له‌ته‌مه‌نی‌ لاویدا له‌ (گرافتوون) له‌باشوری‌ ویلایه‌تی‌ (ڤێرجینیا) ده‌ژیا‌و له‌كۆتایی‌ جه‌نگی‌ ناوخۆدا ته‌مه‌نی‌ (جارڤیس) ساڵێك بووه‌ كه‌ له‌نێو دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌یاندا دوای‌ كۆتایی‌ جه‌نگ ڕق‌و كینه‌یه‌كی‌ زۆر له‌نێو خێزانه‌كاندا هه‌بووه‌.

هه‌میشه‌ گوێی‌ له‌وه‌ ده‌بوو كه‌ دایكی‌ پێی‌ ده‌وت:"كاتێك دێت، ڕۆژێك دێت له‌شوێنێكه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك هاوار بكات‌و بڵێت بائاهه‌نگ بگێڕین بۆ جه‌ژنی‌ دایك".

له‌و كاته‌ی‌ كه‌ یادی‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ده‌كرێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ ناكۆكی‌ له‌نێوانیاندایه‌ به‌ستایشكردن‌و پێدانی‌ دیاری‌ له‌ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ دایكدا كۆتایی‌ به‌كێشه‌كانیان دێت.

(ئان) له‌دوای‌ مردنی‌ دایكی‌، سوێندی‌ خوارد كه‌ ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌ی‌ دایكی‌ به‌جێ‌ بهێنێت، له‌سه‌ر داواكاری‌ (ئانا) به‌رپرسێك له‌ویلایه‌تی‌ (ڤێرجینیا) هه‌ستا به‌گێڕانی‌ ئاهه‌نگێكی‌ قه‌شه‌نگ له‌دوانزده‌ی‌ مایوی‌ ساڵی‌ (1907)دا، به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ دایك كه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ یه‌كه‌م ئاهه‌نگی‌ جه‌ژنی‌ دایك له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا .

(ئانا) له‌نووسیه‌وه‌كانی‌ به‌رده‌وام بوو كه‌ تێیدا بانگهێشتی‌ ده‌كرد له‌سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكادا ئاهه‌نگ ساز بكرێت .

به‌هاتنی‌ ساڵی‌ (1909) نزیكه‌ی‌ هه‌موو ویلایه‌ته‌كه‌ ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا تا هاتنی‌ سه‌رۆك (وێڵسۆن) له‌نۆی‌ مایۆی‌ ساڵی‌ (1914) كه‌ به‌ڕه‌سمی‌ ڕۆژی‌ دوانزده‌ی‌ مایۆ له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشانكرا بكرێته‌ جه‌ژنی‌ دایك.

پێش مردنی‌ له‌ساڵی‌ (1948) دا (ئانا) خه‌ونه‌كه‌ی‌ دایكی‌ به‌دیهێنا ئه‌ویش به‌ناساندن‌و كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌چل وڵاتانی‌ جیهاندا له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانی‌‌و عه‌ره‌بی‌‌و خۆرئاوایی‌.

هه‌ندێكی‌ دیكه‌ بۆچوونیان وایه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ئه‌ڵمانیادا كراوه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ی‌ نازییه‌كان (هیتله‌ر) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ یادی‌ جه‌ژنی‌ دایكی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڕێكه‌وتی‌ ڕۆژی‌ له‌دایكبوونی‌ دایكی‌ بوو، ئه‌م هه‌له‌ قۆزرایه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ هانده‌رێكی‌ زۆری‌ ژنانی‌ ته‌مه‌ن منداڵ هه‌بوو، به‌وه‌ی‌ كه‌ منداڵی‌ زۆر بخه‌نه‌وه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ .

مێژووی‌ ئه‌م یاده‌ له‌وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ تر ده‌گۆڕێت، وه‌ك گۆڕینی‌ دابونه‌ریت چۆن جیاوازه‌و ده‌گۆڕێت:
* له‌نه‌رویژ له‌دووه‌م هه‌فته‌ی‌ فێبرایه‌ر.
* ئه‌رجه‌نتین له‌دووه‌م هه‌فته‌ی‌ ئۆكتۆبه‌ر.
* لوبنان له‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ وه‌رزی‌ به‌هار.   
* باشوری‌ ئه‌فریقا یه‌كه‌م هه‌فته‌ی‌ مایۆ.
* له‌هیندستان له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ئاهه‌نگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ ڕۆژ كه‌ به‌ (ده‌رجا بوجا) ناو ده‌برێت‌و به‌ڕۆژی‌ دایكی‌ پیرۆز كه‌ به‌گرنگترین خواوه‌ندی‌ هندۆسییه‌كان داده‌نرێت، به‌بڕوای‌ خۆیان ئه‌م خوداوه‌نده‌ ده‌بێته‌ نوێنه‌ریان‌و ده‌ قۆڵ له‌خۆ ده‌گرێت هه‌ریه‌ك له‌م قۆڵانه‌ چه‌كێكن شه‌ڕ له‌ناو ده‌بات .
* پورتوگال له‌هه‌شتی‌ دیسێمبه‌ردا ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ .
* ئیسپانیا له‌هه‌شتی‌ دیسێمبه‌ر.
له‌م وڵاته‌دا ئه‌م یاده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كڵێسه‌وه‌ كه‌ به‌رزنرخاندنی‌ ( مه‌ریه‌م دایكی‌ مه‌سیح)ه‌ كه‌ ڕێكه‌وتی‌ جه‌ژنی‌ دایكانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ .
* فه‌ڕه‌نسا‌و سوید له‌كۆتایی‌ مایۆ.
ئه‌م ڕۆژه‌ به‌جه‌ژنی‌ دایك له‌ناو خێزاندا ناسراوه‌، هه‌موو خێزان له‌و ڕۆژه‌دا له‌ده‌وری‌ مێزی‌ خوواندا كۆده‌بنه‌وه‌‌و چه‌ندین جۆری‌ شیرینی‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌دایك .
له‌م ڕۆژدا سوید له‌ڕۆژی‌ مۆڵه‌تدان كه‌ به‌مۆڵه‌تی‌ خێزان ناونراوه‌، له‌دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورت مانگی‌ سوری‌ سویدی‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌فرۆشتنی‌ گوڵی‌ پلاستیكی‌ بچووك،  ئه‌م داهاته‌ ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌خێوكردنی‌ ئه‌و دایكانه‌ی‌ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن كه‌ منداڵیان زۆره‌‌و سه‌رقاڵی‌ به‌خێوكردنیانن.
* ژاپۆن له‌هه‌فته‌ی‌ دووهه‌می‌ مایۆدا.
* ئه‌مریكا له‌هه‌فته‌ی‌ دووهه‌می‌ مایۆ.
له‌م ڕۆژه‌دا پێشانگه‌یه‌كی‌ وێنه‌یی‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 6 بۆ 14) ساڵیدایه‌‌و هه‌ڵده‌ستن به‌وێنه‌كێشان، ناویان ناوه‌ (دایك) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌پێشانگه‌یه‌كی‌ تردا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش ناونراوه‌ پێشانگه‌ی‌ گه‌ڕۆك، ئه‌م پێشانگه‌یه‌ چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ به‌چه‌ند وڵاتێكی‌ جیاوازدا ده‌گه‌ڕێت، لێره‌دا وێنه‌ی‌ ئه‌و منداڵه‌ به‌شداربووانه‌ ده‌ناسێندرێت به‌جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌كوڕان‌و كچان كه‌ له‌ژێر چاودێریی‌ دایكاندان له‌سه‌رجه‌م وڵاته‌ جیاوازه‌كانی‌ دونیادا .
* ئه‌سیوبیا له‌كۆتایی‌ ئۆكتۆبه‌رو سه‌ره‌تای‌ نۆڤمبه‌ردا .
ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنجه‌ (ئه‌سیوبیا) ڕۆژێكی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌، ته‌نها پشت ده‌به‌ستن به‌وه‌ی‌ كه‌ كۆتاییهاتنه‌ به‌وه‌رزی‌ باران، كچان‌و كوڕان له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ جیاوازه‌كان سه‌ردانی‌ دایكیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بردنی‌ گۆشتی‌ به‌نرخ كه‌ دایكان ئاماده‌ی‌ ده‌كه‌ن له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانداو جلوبه‌رگی‌ ئاڵۆ واڵا ده‌پۆشنۆ گۆرانی‌ تایبه‌ت به‌یادی‌ جه‌ژنی‌ دایكان ده‌ڵێن، له‌ناو خێزانه‌كاندا ئه‌م یاده‌ ماوه‌ی‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
* له‌یوگسلافیا جه‌ژنی‌ منداڵۆ جه‌ژنی‌ دایك ده‌كه‌وێته‌ سێ‌ ڕۆژ پێش سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێ‌.
باوكان له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ی‌ مانگی‌ دیسێمبه‌ردا  هه‌موو منداڵه‌كانی‌ له‌و ڕۆژه‌دا واته‌ ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ منداڵ كه‌ ناویان ناوه‌ ( Dechiyi Dan ) پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌ندیان ده‌كات،  هه‌تا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ ملكه‌چی‌ هه‌موو بڕیاره‌كانی‌ باوكیانن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ڕۆژی‌ دایكاندا منداڵه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌به‌ستنه‌وه‌ی‌ دایكان هه‌تا شیرینی‌‌و خواردنی‌ خۆشیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌هه‌فته‌ی‌ سێهه‌می‌ هه‌فته‌ یادی‌ جه‌ژنی‌ باوكانه‌، له‌م ڕۆژه‌شدا منداڵان هه‌ڵده‌ستن به‌به‌ستنه‌وه‌ی‌ باوكان له‌نێوجێگای‌ خه‌وتنیان یان له‌سه‌ر كورسییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ڕۆژه‌دا جلوبه‌رگ‌و شتی‌ به‌نرخیان بۆ بكڕن .
* مه‌كسیك‌و ئه‌مریكای‌ لاتین له‌ده‌ی‌ مایۆدا.
* دانیمارك، فنله‌ندا‌و ئیتاڵیا ئه‌م یاده‌ له‌هه‌فته‌ی‌ دووهه‌می‌ مایۆدا ده‌كه‌نه‌وه‌ .
* وڵاتانی‌ توركیاو ئوسترالیا‌و به‌لجیكاو به‌حره‌ین‌و هۆنگ كۆنگ‌و مالیزیا له‌ده‌ی‌ مایۆ .
* عێراق، عوممان، پاكستان، قه‌ته‌ر، سعودییه‌، سه‌نگافوره‌، ئیمارات‌و میسر له‌بیست‌و یه‌كی‌ مارسدا ئه‌نجام ده‌درێت.


radionawxo

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-21 21:46:29

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsMSIE7

Re: مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ژنی‌ دایك

8ده ستت خوش بيت بابه تيكي كه ليك به سووده.

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-22 12:13:56

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ژنی‌ دایك

Dastakant xosh   namo barezm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-22 12:20:45

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ژنی‌ دایك

dastakant xosh bet kaka namo geyan bo am babete beswda serkaw tu bet azizakam

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-28 18:52:56

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ژنی‌ دایك

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان هیوام وایه‌ سود مه‌ند بوبێتن له‌ بابه‌ته‌که‌ هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ خۆشی و ئاسوده‌یدابن کاتتان گـــــول،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net