.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئاڤان جه‌مال گۆرانییه‌كی دیكه له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی دا كلیپ ده‌كات 
خانمه گۆرانیبێژ ئاڤان جه‌مال، دوای كلیپكردنی گۆرانی "وه‌نه‌كه" له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌یدا، به‌نیازه گۆرانییه‌كی دیكه كلیپ بكات.
ئاڤان جه‌مال له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر، له باره‌ی تۆماركردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "بۆ لاس.." له شاری دهۆك، گووتی "به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه‌م به‌رهه‌م بێنم، سه‌ره‌تا گۆرانییه‌كم به شێوه‌زاری بادینی له شاری دهۆك تۆمار كرد، به‌ڵام بڵاوم نه‌كرده‌وه، حه‌زه‌م ده‌كرد له ئه‌لبوومه‌كه‌مدا به هه‌ردوو شێوه‌زاری بادینی و سۆرانی گۆرانی بڵێم، بۆیه وا باشتر بوو كاری تۆماركردنی ئه‌لبوومه‌كه‌م له شاری دهۆك ئه‌نجام بده‌م".
ئاڤان گووتیشی "ئه‌و ئه‌لبوومه‌م له هه‌شت تراكی گۆرانی پێكهاتووه، چواریان سۆرانییه و چواریان بادینییه، پێم خۆش نه‌بوو گۆرانی فۆلكلۆری بڵێمه‌وه‌و گۆرانییه‌كان نوێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كاری تۆماركردن و ده‌نگی ئه‌و ئه‌لبوومه به هاوكاری عیماد عه‌لی له ستۆدیۆی "ده‌نگ و ره‌نگ" له شاری دهۆك ئه‌نجام دراوه.
خانمه گۆرانیبێژ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی "وه‌نه‌كه" له ئاوازی عیماد عه‌لی و تێكستی ئه‌حمه‌د هه‌سنی له‌و ئه‌لبوومه نوێییه‌دا كلیپ كرد، به‌نیازه گۆرانییه‌كه‌ی دیكه‌ش كلیپ بكات، به‌ڵام ناوی ئه‌و گۆرانییه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
ئه‌م ئه‌لبوومه به‌رهه‌می "ڤین پرۆدكشن"ـه، برِیار وایه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو بڵاوبكرێته‌وه.
pna / payamner


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
