.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ماهیر به‌یه‌كجاری ده‌گه‌رِێته‌وه كوردستان 
گۆرانیبێژ ماهیر ئێستا له كوردستانه و به‌نیازه دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی تایبه‌تی له وڵاتی سوید، به‌یه‌كجاری به‌گه‌رِێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ماهیر ماوه‌ی چه‌ندی ساڵێكه له بواری موزیك و گۆرانی گوتندا سه‌رقاڵه و خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبوومێكه، له لێدواێنكی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "ماوه‌یه‌كه له كوردستان‌م، هه‌ندێ كارم له وڵاتی سوید ماوه و دواتر به‌نیازم به‌یه‌كجاری له كوردستان بمێنمه‌وه".
له باره‌ی كاری نوێی گووتی "ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دوو گۆرانیمه، یه‌كێكیان تێكستی هێمن موكریانییه و ئاوازی خۆمه، كاری ئه‌ندازیاری ده‌نگ له لایه‌ن زیره‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین بۆی كراوه، كاری موزیكی ئه‌و گۆرانییه ته‌واو بووه و ماوه كاری میكس و ماسترینگی بۆ بكرێت".
ماهیر له‌باریه گۆرانی دووه‌مه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه میلۆدییه‌كه‌ی فۆلكلۆره، تێكستی گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر زانار جه‌به‌لی یه، كاری موزیك و ئه‌ندازیاری ده‌نگی له لایه‌ن بژار دیلانه‌وه بۆ كراوه.
ناوبراو ئاماده نه‌بوو ناوی ئه‌و دوو گۆرانییه ئاشكرا بكات و گووتیشی "به‌و هیوایه‌م به‌م نزیكانه ئه‌و دوو گۆرانییه بكه‌وێته به‌رگوێی بیسه‌ران".
payamner


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه