.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری كاریكاتێری ئێران له بۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆكان ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری كاریكاتێری وڵاتی ئێران له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆكان، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پێنج خولی فیستیڤاڵی كاریكاتێری رۆژئاوای وڵاتی ئێران له شاری بۆكان، هه‌روه‌ها پێشوازی باشی هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێریستی ئێران و هاوكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری كاریكاتێری وڵاتی ئێران به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێریستی كوردستان و پارێزگاكانی ئێران له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری كاریكاتێری ئێران له 3 ته‌وه‌ره‌ی جیاوازدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پێكهاتوون له: "سه‌ربه‌ست" ، "جیاوازیی و سوڵته‌ی گه‌وره‌ی جیهانی"، "به‌رگری كردن له به‌كارهێنانی زیاده و خه‌سار كردن" به ئیلهام وه‌رگرتن له ناوی ساڵ كه چاكسازی و سه‌مبولی به‌كارهێنانه و له مانگه‌كانی رابردوودا بانگه‌وازی ئه‌م فیستیڤاڵه بۆ 12 پارێزگای وڵاتی ئێران ناردرا.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێریست له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، لوڕستان، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، زه‌نجان، قه‌زوین، ئه‌رده‌وێڵ، هه‌مه‌دان، كۆهكیلۆیه و بۆیرئه‌حمه‌د و خووزستان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و بهرِێوهبهرایهتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شارستانی بۆكان و به هاوكاری ده‌زگای فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شكوه ئه‌ندێشه‌ی بۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له هه‌ر كام له به‌شه‌كاندا به لای زۆره‌وه به 3 به‌رهه‌م به‌شداری ده‌كات.
به‌رهه‌مه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه له دوو قۆناغدا له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانه‌وه
هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و له كۆتاییدا باشترین هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی هه‌ر كام له
به‌شه‌كانی فیستیڤاڵ خه‌ڵاتی پڕبایه‌خ، ته‌ندیس و تابلۆی رێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت.
به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌كانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری كاریكاتێری ئێران له پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ریدا له گه‌له‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سیمورغ له شاری بۆكان ده‌خرێنه به‌ردیدی هونه‌ردۆستان و لایه‌نگرانی هونه‌ری كاریكاتێر كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یامنێر


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
