❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێكچونی كەسێتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-29 10:02:42

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

تێكچونی كەسێتی

تێكچونی كەسێتی

زۆر كات گوێ‌ بیستی ئەوە دەبین كەسێك كەسێتی بەهێزەو یەكێكە تر لاوازە, كەسێك زۆر عاتفیەو یەكێكی تر دڵڕەق, یەكێك زۆر كراوەیە و یەكێكی تر زۆر ووشك, ئەمانەو گەلێ‌ تایبەتمەندی تر كەلە كەسێتی تاك دا هەیە.
هەندێ‌ تێبیتی گرنگ:
1. باس كردن لەم بابەتە مانای ئەوە نیە هەر كەسێكمان دی بڕێك لەم نیشانانەی هەبوو واتە تێكچوونی كەسێتی هەیە.
2. مەرج نیە تاك عەموو تایبەنمەندیەكانی جۆرێكی هەبێت دەشێ‌ نیشانەی دوو جۆر كەسێتی یان زیاتری هەبێت بەبێ‌ ئەوەی پێناسەی تێك چونی كەسێتی بەسەردا بسەپێت.
3.مەرجە تێكچونی كەسێتی پێش تەمەنی 18 ساڵی دەست پێ‌ بكات و تاك لەكاتی دەست نیشان كردن دا دەبێ‌ تەمەنی لە 18 زیاتر بێت.
4. بۆ دەست نیشان كردنی هەر جۆرێك دەبێت تاك كۆمەڵێك نیشانەی هەبێت لە م بەشەدا بە گونجاوم نەزانی دیاری بكەم.
5. بەشێوەیەكی گشتی نزیكەی لە 10% ی خەڵكی جۆرێك لەم كەسێتیانەیان هەیە, واتە لو 90% ی هاوڵاتیان ئاسایین و هیچ كام لەم كەسێتیانەیان نیە.
6.لەڕێی زانینی كەسێتییەوە دەتوانیت هاوسەری گونجاو بۆ خۆت هەڵبژێریت چونكە هەندێ‌ جۆر كەسێتی هەیە هەرگیز پێكەوە ناینگرێت بۆیە دەتوانیت خۆت بەدوور بگریت لێیان بۆ ئەوەی ژیانی خۆت و ئەویش نەكەیتە دۆزەخ.
7. لە ڕێی زانینی كەسێتی تاكەوە دەتوانین جۆری پیشەی گونجاوی بۆ دیاری بكەین چونكە هەندێ‌ كەس لە هەندێ‌ كاردا سەركەوتوەو لە هەندێ‌ كاری تردا ناتوانێت بەڕێوەی بەرێت.
8.ژیان لەگەڵ ئەوانەی پەشێوی(شلەژانی) كەسێتیان هەیە كارێكی ئاسان نیە لە هەمان كات دا مەحاڵ نیە گەر بتوانن چارەسەری پێویستی بۆ بكەین و بڕێك لێزانانە لەگەڵیدا هەڵسوكەوت بكەین.

پۆلێنكردنی پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی:
پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی پۆلێن دەكرێت بۆ سێ‌ گرووپی سەرەكی:
1. كۆمەڵەی گوماناوی:
.پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی گوماناوی.
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی شیزی.
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی شیزی بچوك.
2. كۆمەڵەی سۆزداری یان هەڵەشەیی:
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی دژە كۆمەڵ.
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی ناجێگیری.
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی هستیری.
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی نێرگزی(تاوسی).
3. كۆمەڵەیی دڵەڕاوكێ‌:
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی خۆبەدوورگر
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی وەسواسی.
. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی وابەستە(پشتبەستوو).
___________كۆمەڵەی گوماناوی
1. .پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی گوماناوی.
. ئەم كەسانە بەوە جیادەكرێنەوە بەردەوام گومانیان لە دەورو بەر هەیە تەنانەت لە كەسە نزیكەكانی خۆشیان وبڕیارەكانیان لەسەر هەندێ‌ بەڵگەی لاواز دەدەن و هەندێ‌ جار بەبێ‌ بەڵگە بەڵكو بەشێكە لە وەهم.
.لەڕەفتاریاندا زۆر توندن و ئازاری دەوورو بەر دەدەن و پەشیمان نین لەو كارانەی دەیكەن.
. ژمارەیەكی كەم هاوەڵیان هەیەو ناتوانن باوەڕ بەكەس بكەن.
2. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی شیزی
.تاكەكانی خاوەن ئەم كەسایەتیە ئارەزووی پەیوەندی كۆمەڵایەتی ناكەن و ڕێگەشی پێ نادەن.
.لەڕووی سۆزدارییەوە زۆر ساردن.
. بواری چالاكی و ئارەزوویان زۆر سنوردارە لە چەند ئارەزوویەكی كەم تێپەڕناكات و هەمیشە لەو ئارەزووانەیە كەبەتەنیا دەكرێت و پێویستی پێویستی بە هاوەڵ نیە وەكو كۆمپیوتەر , راوە ماسی…..هتد.
. بە پێچەوانەی كەسێتی گوماناوی گوێ‌ نادات بەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی دەكرێت.
. زۆربەیان بەڕەبەنی دەمێننەوە بەهۆی لاوازی پەیوەندی كۆمەڵایەتی.
3. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی شیزی بچوك یان هاوشیزی
.زیاتر حەز بە گۆشەگیری دەكات وبیرو ڕای نامۆی هەیە و زۆربەی شتەكان دەداتە پاڵ جادوجنۆكە.
.گرفتی هەیە لە بیركردنەوەدا,لاوازی سۆزداری.
. دەشێ‌ گوێ بیستی دەنگێك ببێ‌ یان شتێ‌ ببینێ‌ كە كەسانی تر نایبینن یان نایبیستن.
.____________گرەپی سۆزداری یان هەڵەشەیی
1. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی دژە كۆمەڵ
.ئەم تاكانە بەوە دەناسرێنەوە كاری نایاسییان زۆرە بەردەوام بەڕێگای دادگاو بەندیخانەكانەوەن.
.ویژدانیاننیەو بەزەییان بە قوربانییەكانیاندا نایەتەوە وزۆر جار لەو ئازاردانە چێژوەردەگرن .
.كەسێكی هەل پەرستەو شوێن بەرژەوەندیەكانی خۆی دەكەوێت و ئامادەیە لەو پێناوەدا هەموو بێوەفاییەك و ناپاكیەك بنوێنێ‌ بەرامبەر بەكەسە نزیكەكان و دڵسۆزەكانی.
. كەسێتی درۆزن و فێڵبازە.
. كەسێكی هەڵەشەیە لەڕەفتارەكانیا و لە پەیوەندییە سێكسیەكانیدا.
2. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی ناجێگیر :
.تاك هەڵ ناكات بە تەنیا بێت.
. بە خێرایی پەیوەندی كۆمەڵایەتی دروست دەكات.
.بە پەلەو هەڵەشەیی بڕیاردان لایەنی كەم لە دوو بوار لە مانەی خوارەوە:
.سەرف كردنی پارە بە شێوەیەكی نائاسایی .
. پەیوەندی سێكسی مەترسیدار.
.بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان.
.ِرووداوی و ڕێ وبان.
زۆر خۆری بە شێوەیەكی نائاسایی.
.هەوڵدانی خۆكوژی و زیان گەیاندن بەخود.
هەست كردن بەبەتاڵی و بێزاری.
. واهەست دەكات كەسێكی خراپە.
3. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی هستیری:
.هەوڵ دەدات سەرنجی دەووروبەر ڕابكێشێت.
. هەوڵ دەدات سەنتەری گفتوگۆ خۆی بێت لە نێو خەڵكیدا.
لەكاتی باس كردنی بابەتەكان زیادە ڕەوی دەكات كاتی باس كردنی ڕووداوێك یان نیشانەی نەخۆشیەك یان وەسف كردنی خواردنێك.
. هەوڵ دەدات لە كاتی دەربڕینی بۆچوونەكانی دا زیادە ڕۆیی بكات بەبێ‌ بوونی بەڵگە و فەلسەفەبازی دەكات لە كاتی قسە كردنیدا.
.بە ئاسانی بە بیروباوەڕی دەوروو بەر كاری تێ‌ دەكرێت.
. سۆزێكی بە هێز دەنوێنێت بەرامبەر دەورووبەر زۆر بە خێرای دەگۆرێت بۆ باریكی تر
4. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی نێرگزی(تاوسی) :
ئەم كەسێتیە ناوی لە ئەفسانەیەكی یۆنبنیەوە هاتووە كە لاوێك زۆر جوان دەبێت , لە قەراغ رووبارێك دادەنیشێ‌ هێندە سەرسامە بە جوانیەكەی تا مردن دەڕوانێتە خۆی .
زۆر لە خۆی ڕازییە لە هەموو بارەكاندا .
داوای حزمەتگوزاری لە دەوروبەر دەكات بەڵام بەخشندە نییە .
هەوڵ دەدات سەرنجی دەوروبەر ڕاكێشێت بەڵام گوێ‌ ناداتە خەڵكی .
——————– كۆمەڵەی دڵە ڕاوكێ‌ :
1. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی خۆبەدوورگر .
. هەست بەدڵەڕاوكێی بەردەوام دەكات .
. واهەست دەكات لە كەسانی تر كەمترە .
زۆر هەستەوەرە بەرامبەر ڕەخنە .
.هەوڵ دەدات خۆی بپارێزێت لە رووبەرو بونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵكیدا .
. تەنها یەك دوو هاوەڵی هەیە ناتوانێت هاوەلی زۆری هەبێت و لە چالاكیە كۆمەلایەتیەكانیدا وا بەستە دەبێت بەو كەسانەوە لە بڕیاری بەژداری كردندا .
. خەم خۆری كەسانی ترە .

2. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی واسواسی و ڕاڕایی .
زۆر بایەخ دەدات بە رێكخستنی كەلوپەلەكان , كاتێكی زۆر دەفەوتێنێ‌ بە ڕێكخستنی پۆشاك و كتێبخانەو ………هتد
. بە شوێن میسالیەتدا دەگەرێ‌ زۆر جار وا دەكات كارەكە بە ئەنجام نەگەیەنێ‌ .
. زۆر بە دڵسۆزانە كاردەكات ئەمەش دەبێتە زیان گەیاندن بە پەیوەندی كۆمەڵایەتی .
. هەموو كارێك خۆی پێی هەڵدەستێ‌ چونكە خاوەن ویژدانێكی زیندووە .
. ڕەق و توندە لە كارو لە خۆی نابورێ‌ بەرامبەر كەم تەرخەمی .
. كەسێكی دەست بڵاو نیەو لەو باوەرەدایە مالی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش باشە .
. بە زەحمەت لەكەڵ بارودۆخی تازەتا دەگونجێ‌ .
. زۆر بایەخ دەداتە وردەكاری بابەتەكان و دەترسێ‌ لە هەڵە كردن .
تێبینی :
. دەبێت جیاوازی بكەین لە نێوان پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی وەسواسی و پەشێوی وەسواسی . ئەوەی یەكەم هەر لە منداڵیەوە هەیەو لە تەمەنی 18 ساڵیدا زیاتر دەچەسپێ و تاك ژیانی خۆی بەسەر دەبات , لە كارو پیشەدا دەشێ‌ لە زۆر كەس بە توانا ترو بەرهەم هێنتر بێت بە هۆی دڵسۆزی و دابڕانی بۆ كارەكەی , لە كاتێكدا ئەوەی پەشێو وەسواسی هەیە لەماوەیەكی كورتدا نیشانەكان سەر هەڵدەدەن و كاردەكەنە سەر ژیانی تاك و پێویست دەكات دەرمان بەكار بهێنێت بۆ چاكبونەوە .
. هەردوو حاڵەت ( پەشێوی شڵەژانی ) كەسێتی وەسواسی و ( پەشێوی وەسواسی ) بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بە جنۆكەوە نیە .
3. پەشێوی (شڵەژانی) كەسێتی وابەستە(پشتبەستوو) :
. ناتوانێت بڕیاری كاری ڕۆژانەی بدات بەبێ‌ وەرگرتنی ئامۆژگاری و ڕێنمای .
. بە گران دەتوانێت بڕیاری دەستپێكردنی كارو پرۆژە بدات .
. هەست بە نائارامی دەكات گەر بە تەنها بێت .
. ئەوەی بەرامبەر داوای دەكات جیبەجێ‌ دەكات گەر بڕواشی بەو كارە نەبێت .
. گەر پەیوەندیەكی تەواو بوو بە پەلە هەوڵ دەدات پەیوەندیەكی تر دروست بكات .
. هەوڵ دەدات لە زۆربەی شوێنەكاندا خەڵك بناسێت تاوەكو لە كاتی پێویستدا داوای یارمەتیان لێ‌ بكات بەڵام نەك بە شێوە دروستەكەی بۆ نمونە گەر یەكێك بناسێ‌ لە نەخۆشخانە كاتێ‌ كاری هەبێت لەوێ‌گەر خۆیشی بتوانێت كارەكە بكات و كارێكی زۆر ئاسان بێت ئەوا داوا دەكات لەو كەسە كارەكەی بۆ بكات .
سەڕەڕای ئەو جۆرانەی لە سەرەوە باسمان كرد هەندێ‌ جۆری كەسێتی تر هەن كە لە پۆڵێنەكەی سەرەوەدا نین :
1. كەسێتی سلبی توندوتیژی :
. هەڵناسێت بە كارەكانی .
. گلەی ئەوە دەكات كە دەورو بەر لێی تێناگەن و ڕێزی ناگرن .
. ڕق و ئیرەی هەیە بەرامبەر ئەوا نەی سەركەوتو بەتوانان لە كارەكانیاندا .
. بەردەوام ڕەخنە لە دەسەڵات و حوكمەت دەگریِ .
. زۆربەی كات هاورٍێی دەست ناكەوێ‌ بەردەوام لە هەڵبەزو دابەزدایە لەنێوان غیرەت و توندی و پەشیمانی .
نمونەی ئەم تاكانە زۆرن لە كۆمەڵگادا ئەو فەرمانبەرەی سەردانی دەكەیت لە یەكێك لە دامەزراوەكانی حوكمەتدا بەردەوام خەریكی ڕەخنەوقسەی زلە بەڵام كاتێك كارت دەبێ‌ لای زۆر بە ئاسانی دەڵێ‌ سبەینێ‌ وەرەوە , ئەم كارە ناكرێ‌ بەبێ‌ بونی هیچ پاساوێك , دور نیە ئەو كەسانە لەم جۆرە كەسێتیە بن .
2. كەسێتی خەمۆك :
تاك بەوە جیادەكرێتەوە بەردەوام لە حاڵەتی خەمۆكی و كەمی هەوەسدایە بەڵام ئەمانە ڕێگر نین لە ژیانی و زۆر كەیفی بە تێكەڵ بوون و چالاكی تەنز ئامێز نایەت و لۆمەی خۆی دەكات لەمەڕ شتی سادەو زۆربەی كات ڕەشبینە بەرامبەر ڕووداوەكان .



ده‌رونناسی

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net