❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێتیت سه‌ركه‌وتووبێت فشار له‌خۆت مه‌كه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-29 11:07:14

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێتیت سه‌ركه‌وتووبێت فشار له‌خۆت مه‌كه‌

چه‌نده‌ بیر قوڵبێت هێنده‌ش ئاوه‌كه‌ی‌ سارد ده‌بێت، تا چه‌نده‌ش بینا‌و باڵه‌خانه‌ به‌رزبێت ڕوانین بۆی‌ فراوانتر ده‌بێت.

زۆر ئاسانه‌ خوێندنه‌وه‌‌و تێگه‌یشتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ كار، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی‌ سه‌ركێشییه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌‌و ئه‌وه‌ وات لێده‌كات بزانیت هێزی‌ ئه‌و گوریسه‌ی‌ مێشكت ڕاده‌كێشێت چه‌ند به‌هێزه‌ !
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ زۆر خۆی‌ ماندوو ناكات تاكێكی‌ مه‌زنه‌‌و به‌نه‌رم‌و نیانی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌كات، كاتێك ته‌ندروستی‌ مێشك ساغ‌و سه‌لامه‌ت بێت، بێگومان به‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانه‌وه‌ ته‌ندروستی سروشتت زۆر باشه‌، گه‌ر له‌ژێرچاوه‌كانتدا چرچ‌و لۆچی‌ دروست نه‌بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر كۆڵمه‌كانیشت دروست نابێت.

مه‌هێڵه‌ فشاری‌ به‌ڕێوه‌بردن كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ت بۆ دروست بكات، پێویسته‌ گرنگی‌ بدرێت به‌به‌ڕێوه‌بردن به‌ڵام فشار پێویست ناكات، فشار له‌ئێستادا ده‌ستی‌ باڵای‌ هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌  هه‌وڵبده‌ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ فشاردا به‌ڕێگه‌یه‌كی‌ ساده‌ بێت، بیر له‌كه‌سانی‌ دیكه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌هه‌مان بارودۆخی تۆدا تێده‌په‌ڕن.

گه‌ر فشاره‌كه‌ت په‌یوه‌ست بێت به‌ڕووداوێكه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌رێنی‌ بیر له‌هه‌موو به‌شێكی‌ ڕووداوه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌، بڕیاربده‌‌و خۆت هه‌موو به‌شه‌كانی‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ كاتێك به‌شه‌كان نموونه‌یی‌ بن، گه‌ر ئاستی‌ بڕوا به‌خۆبوونت زۆر نزمبوو، ئه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر بیرو بۆچوونه‌كانت دروست ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆكاری‌ لاوازبوونی‌ كه‌سێتیت.

خۆت گرێمه‌ده‌ به‌كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ ڕاو بۆچوونی‌ جیاوازن‌و به‌ڕه‌شبینییه‌وه‌ له‌ژیان ده‌ڕوانن، به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ گه‌شبینه‌كاندا مامه‌ڵه‌و گفتوگۆ بكه‌، هه‌وڵبده‌ فریادڕه‌سی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بیت كه‌ ژیانیان ڕووبه‌ڕووی‌ مه‌ترسی‌ ده‌بێته‌وه‌، یارمه‌تیدانی‌ به‌رامبه‌ر‌و چالاككردنه‌وه‌یان بۆ پێشوازی‌ له‌ژیانێكی‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌رێكی‌ به‌هێز بۆ زیاتر بڕوابه‌خۆبوونت.

لیستێك دروستبكه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی‌ ده‌ته‌وێت چاكسازییان تێدا بكه‌یت‌و كاری‌ بۆ بكه‌یت، له‌سه‌ره‌تادا به‌كاری‌ ئاسان‌و خاڵی‌ بچووك ده‌ست پێبكه‌، گه‌ر سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێنا له‌و خاڵه‌ بچووكه‌دا، ئه‌و كات خاڵی‌ ڕاڕایی‌‌و فشاریش ده‌دۆزیته‌وه‌‌و به‌هێزییه‌كه‌ی‌ نامێنێت‌و خێرا ده‌بیت له‌كۆنترۆڵكردنیدا، چیرۆكی‌ ژیانی‌ كه‌سانی‌ ناودار بخوێنه‌ره‌وه‌، بیروبۆچوونی‌ خۆتبده‌‌و گوێمه‌ده‌ به‌شته‌ لاوه‌كییه‌كان.

كاركردن به‌دڵسۆزی‌‌و به‌باشی‌، مانای‌ فشار‌و هێزی‌ زۆر نییه‌ بیخه‌یته‌ كار،  جه‌سته‌ت ئامێرێكی‌ باش‌و بێ وێنه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێك پێویستی به‌حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆت له‌فشار به‌دوور بگریت، جۆره‌كانی‌ فشاریش زۆرن له‌وانه‌ (فشاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كار، ئابووری‌، خێزانی‌، خوێندن‌و سۆزداری‌).
radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net