.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌شێك له‌كچانی ئه‌م سه‌رده‌مه نایانه‌وێ له‌هه‌ندێك رووه‌وه له‌دایكیان بچن، چونكه پێیانوایه هه‌موو سه‌رده‌مێك
پێویستی به‌گۆڕانكاری هه‌یه، دایكانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كانیان به‌لاوه گرنگه، توێژه‌رانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ هه‌یه.هێشوو عومه‌ر ته‌مه‌نی بیست‌و چوار ساڵه‌و ده‌رچووی زانكۆیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌هه‌ندێك لایه‌نه‌وه حه‌ز ده‌كات له‌دایكی بچێت‌و له‌هه‌ندێك شتیشدا پێی خۆش نییه، به‌ڵام به‌گشتی "كاریگه‌ری دایكی به‌سه‌ره‌وه‌یه"، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه نه‌وه‌ی رابردوو به‌گشتی دڵیان پاك بووه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر جوان بووه كه ده‌كرێت نه‌وه‌ی ئێستا سوود له‌و ئه‌زموونانه وه‌ربگرن.ئه‌م كچه باسی له‌وه‌كرد كه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی نه‌وه‌ی رابردوو گوێی پێناده‌ن له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ شوێنه‌كان "كات" یان به‌لاوه گرنگ نییه یاخود پێشتر ئه‌و شوێنه ئاگادار ناكه‌نه‌وه "به‌گشتی ئافرهتو پیاوه‌كانی ساڵانی رابردوو به‌وه رانه‌هاتوون پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنێك بكه‌ن ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاماده‌كاری بكات راسته‌وخۆ ده‌ڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه، به‌ڵام من وه‌ك خۆم حه‌ز ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك بكه‌م ئاگاداریان بكه‌مه‌وه".هێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه دایكی یاخود ئافره‌ته‌كانی رابردوو به‌رده‌وام ئامۆژگارییه‌كانیان بۆ نه‌وه‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زیاتریان هه‌یه‌و نایانه‌وێت منداڵه‌كانیان بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا حه‌ز له‌وه ناكات به‌رده‌وام ده‌عوه‌تی خواردن بۆ خزم‌و كه‌سوكار بكات، چونكه به‌هۆی ئیشوكاره‌وه كاتی ئه‌وتۆی نییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دایكی به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات ده‌عوه‌ت بكات.چیا جه‌وهه‌ر، كچێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن بیست‌و سێ ساڵه‌و باسی له‌وه‌كرد كه حه‌ز ده‌كات له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌دایكی بچێت، چونكه پێیوایه ئافره‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌باشی منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده كردووه‌و ئه‌زموونێكی باشیان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ربه‌ستی ته‌واوی هه‌یه لهكارهكانیداو حه‌زیش ده‌كات دایكی پێشنیاری باشی بۆ بكات.روناك عه‌لی ژنێكی ته‌مه‌ن سی‌و حه‌وت ساڵه‌و خاوه‌نی دوو كچه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز ناكات له‌هیچ روویه‌كه‌وه له‌دایكی بچێت، چونكه پێیوایه بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وان بۆ سه‌رده‌می خۆیان باشبووه‌و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ئێستادا ناگونجێت.روناك وتی: "بیركردنه‌وه‌ی من‌و دایكم له‌زۆر رووه‌وه جیاوازه، له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاردا"، وتیشی "دایكم ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه بكات به‌رامبه‌ری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێی نابورێت، به‌ڵام من وا نیم، جگه له‌وه شته‌كان زۆر دووباره ده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر لهشتیكیشدا هه‌ڵه بێت، به‌ڵام هه‌ر قسه‌ی خۆی بهراستتر ده‌زانێت".ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییانه‌ی نێوانیان، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رگیز دڵی دایكی ناشكێنیتو دایكشی زۆری خۆشده‌وێت، چونكه له‌نێو شه‌ش منداڵدا پێنجهمیانهو زۆر خۆشه‌ویسته لای دایكی.ئامنیه مسته‌فا، ژنێكی ته‌مه‌ن شهستو چوار ساڵه‌و خاوه‌نی شه‌ش منداڵه، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وانیش حه‌زیان له‌گۆڕانكارییه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا به‌رده‌وام "به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كانیان" لا مه‌به‌سته بۆیه ده‌یانه‌وێ رێنمایی منداڵه‌كانیان بكه‌ن.ئه‌و ژنه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان لەڕابردوودا له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند خێزانێك له‌ناو ماڵێكدا ژیاون بۆیه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌هێز بووه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ره‌وه جێهێشتوون كه ده‌یانه‌وێ زۆربه‌ی كات ده‌عوه‌ت بۆ كه‌سوكاریان بكه‌ن "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینم زۆر سه‌یره كچانی ئه‌م سه‌رده‌مه تاقه‌تی ئیشی ماڵی خۆیشیان نییه، به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئیشمان هه‌یه‌و كاتمان كه‌مه، زۆرجار خواردنیشیان له‌ده‌ره‌وه بۆ ده‌هێننه‌وه، كاتێك ژنێكی به‌ته‌مه‌نیش ده‌یه‌وێ رێنماییان بكات پێیان ناخۆشه‌و دلگران ده‌بن".توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، رێزان عه‌بدولڕه‌حمان له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند هه‌ندێك له‌نه‌وه‌ی نوێ نایانه‌وێ سیفاته‌كانی باوك‌و دایكیان دووباره بكه‌نه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو جلوبه‌رگ كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ‌و باوك‌و دایكیش ناتوانن به‌ئاسانی قبوڵی ئه‌و پێشكه‌وتنه بكه‌ن "گۆڕانكارییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ زیاتر رووكه‌شه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه نه‌گۆڕاون".ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ندێك له‌باوك‌و دایكیان ناتوانن قبوڵی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا بكه‌ن چونكه پێیانوایه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیان مۆبایل‌و ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن، تووشی گیروگرفت ده‌بن.رێزان روونیكرده‌وه كه خاڵێكی دیكه‌ش، دایكان به‌رده‌وام حه‌زیان له‌وه‌یه كه ده‌عوه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام كچان ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ ناكرێت‌و حه‌زیان لێی نییه.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xo6 har bzhit gian................


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas gula giyan dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh gwla jwan har bzhyt


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor sups azizan dasti ewash xosh bet her la xoshiya ben inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه