.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سڵاو به‌ڕێزان پێویستم به راپۆرتێکه ده‌رباره‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د( د.خ)
سوپاس بۆ هاوکاریتان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hemn94 (2010-03-31 14:19:24)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
فه‌رموو به‌رێزم ئه‌مه چه‌ند زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
له له‌دایكبوونه‌وه تا پێغه‌مبه‌رێتی
١- له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
گه‌وره‌پیاوانی مێژوو هه‌ر له منداڵییه‌وه شوێن و پله‌وپایه‌ی به‌رزیان هه‌بووه، جا چۆنه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌وره‌یه (محمد) بێت، گه‌وره‌ترینی مرۆڤ و چاكترین و كۆتاییی پێغه‌مبه‌ران دروودی خوایان لێ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كه چاودێریی خوایی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر له مناڵییه‌وه و له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه بۆی دیار بووه و هه‌میشه به‌رده‌وام بووه. له‌گه‌ڵ قورسیی بارودۆخهكهیدا خوای گه‌وره بۆی ئاسان كرد و پاراستی له ناخۆشی و تهنگهشهكانی ژیان و دڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌قی و كوفر و بێباوهڕییهیاندا ژێرڕكێف بوون بۆی و خۆشیان ویستووه.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌تیوی له‌دایك بوو. هه‌ر پێش له له‌دایكبوونی باوكی مرد و بێباوك مایه‌وه. قورئانی پیرۆزیش ئاماژه به‌مه ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت: { ألم يجدك يتِيما فآوى} {ئایا په‌روه‌ردگارت به هه‌تیوی نه‌یبینیت و خێرا ده‌رووی لێكردیتهوه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟} [الضحى: ٦] ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: (فلما ولدت آمنة رسول الله صلى الله عليه وسلم بعد ما توفي أبوه، فكانت أم أيمن تحضنه، حتى كبر رسول الله صلى الله عليه وسلم، فأعتقها، ثم أنكحها زيد بن حارثة) (مسلم) ڕیوایه‌تی كردووه.[كاتێك پاش مردنی باوكی ئامینه پێغه‌مبه‌ری بوو، ئوم ئه‌یمه‌ن ده‌یگرته باوه‌شی خۆی و دایه‌نیی ده‌كرد تاكوو پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌وره بوو، ئینجا ئوم ئه‌یمه‌نی ڕزگار كرد، پاشانیش له زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی ماره كرد.]
له‌دایكبوونیشی له شیوی به‌نی هاشم بوو له مه‌ككه‌ی پیرۆز له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه دوانزه‌ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م، به‌رامبه‌ر به بیست یان بیستودووی مانگی نیسانی ساڵی (٥٧١)ی زایینی؛ وتراویشه كه له دووی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدا بووه.
(عبدالمطلب)ی باپیری ئێجگار دڵخۆش بوو به له‌دایكبوونی و ئاهه‌نگی بۆ گێڕا و له‌ناو هه‌موو خه‌ڵك و كه‌سانی ڕێز‌و پله‌داری مه‌ككه‌دا بڵاوی كرده‌وه و كردیه ڕۆژی خۆشی خۆی. ناوێكی جوانی بۆ هه‌ڵبژاردو ناوی نا"محمد" كه له‌وه‌وپێش ئه‌و ناوه له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا نه‌بوو.
له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ساڵی (فیل)دا بوو. له پاش ئه‌و ڕووداوه به‌ناوبانگه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: { ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل} [الفيل: ١] ئیمامی ئیبن قهییمڕهحمهتی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: ئه‌م ڕووداوه ده‌سپێك و (إرهاصات) بووه بۆ پێغه‌مبه‌رێتی، كه بێ هه‌وڵ و ماندووبوونی عه‌ره‌به‌كان خوا نه‌سرانیه‌كانی له كه‌عبه دوور خسته‌وه و ته‌فروتونای كردن و ماڵه‌كه‌ی خۆی پاراست.
له نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی له كاتی له‌دایكبوونیدا ئه‌وه‌یه كه عیرباض كوڕی ساریه ده‌فه‌رموێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (إني عبد الله في أم الكتاب لخاتم النبيين، وإن آدم لَمُنْجَدِلٌ - ملقى على الأرض- في طينته، وسأنبئكم بتأويل ذلك، دعوة أبي إبراهيم، وبشارة عيسى قومه، ورؤيا أمي التي رأت، أنه خرج منها نور أضاءت له قصور الشام) (من به‌نده‌ی خوام له أم الكتاب و سه‌رمۆری پێغه‌مبه‌رانم، كاتێك ئاده‌م پارچهقوڕێك بووه و له‌سه‌ر زه‌وی دانرابوو. من حه‌قیقه‌ت و ته‌ئویلی ئه‌وه‌تان پێ ده‌ده‌م، بانگه‌وازی ئیبڕاهیمی باوكمم، ئه‌و مژده‌یه‌م كه عیسا دای به گه‌له‌كه‌ی، ئه‌و خه‌وه‌م كه دایكم بینی كه ڕووناكییه‌ك لێی هاته ده‌رێ كۆشكه‌كانی شامی ڕووناك كرده‌وه.) (رواه أحمد وصححه ابن حبان والحاكم.)
یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه شیری دابێت به پێغه‌مبه‌ری خوا پاش دایكی ثویبه كه‌نیزه‌كی ئه‌بوو له‌هه‌ب بوو كه شیریشی دابوو به حه‌مزه. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خوونه‌ریتی ئه‌و كاته‌ی عه‌ره‌ب وابوو كاتێ منداڵیان ده‌بوو ده‌یاننارده ده‌شتوده‌ر و لادێكان تاكوو نه‌خۆشی ناو شار كاریان تێ نه‌كات و زمانیان وشه‌ی نامۆی تێكه‌ڵاو نه‌بێت و به‌ڕه‌وانی بپژێتوپتهو بێت، محمدیان نارده لای حه‌لیمه‌ی سهعیدیهله به‌نی سه‌عد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌وێ ژیا و بووه هۆی دابارینی خێر و به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕ بۆ ماڵی حه‌لیمه و به‌نی سه‌عدیش.
له پاش ڕووداوی سینگ له‌تكردنی له ته‌مه‌نی چوار یان پێنج ساڵیدا،دایه‌نه‌كه‌ی ترسا كه شتێكی به‌سه‌ر بێت و گه‌ڕاندیه‌وه بۆ لای دایكی له مه‌ككه. ئینجا پاش مردنی دایكی باپیری له‌خۆی گرت و كه‌فاله‌تی كرد. پاشانیش مامی. كاتێكیش ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، به ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی نێردرا بۆ گشت جیهان و بووه پێغه‌مبه‌ر، مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر، ڕێڕۆشنكهر و هیدایه‌تده‌ر بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و ئایینی په‌روه‌ردگار.
جێی خۆیه‌تی بۆ خۆشه‌ویستان و شوێنهكهوتووانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئه‌و ئاهه‌نگ و بۆنه و كۆبوونه‌وانه كه به ناوی جێژن و ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕدرێن و پڕن له كاری خراپ، داهێنراو (بدعة) و كاری ناشه‌رعین،هه‌مووی كارێكی بێجێیه و داهێنراون و پێویسته لێیان دوور بكه‌وینه‌وه. هیچكام له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و شوێنكه‌وتووانیان و پێشینه چاكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و گوڕوتینی خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌یانبووه كاری وایان نه‌كردووه و ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه. ئێمه‌ش پێویسته شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وان بین و له خۆمانه‌وه شتێك له ئایینه‌كه‌ماندا دانه‌هێنین كه ناشه‌رعی و ڕێپێنه‌دراو بێت
- ڕووداوی فیل یان ساڵی فیل
چه‌ندین ڕووداو و به‌ڵگه و نیشانه‌ی خوایی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕوویان دا؛ له گرنگترینی ئه‌و ڕووداوانه كه پێش له له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕوویان دا ئه‌وه‌یه به ڕووداوی فیل ناسراوه و پێغه‌مبه‌ری خوا له‌و ساڵه‌دا له‌دایك بووه که ناو نرا به ساڵی فیل. جا با بزانین ئه‌و ساڵه و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ساڵه چییه؟
كتێبه‌كانی (سیرة) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك به ناوی ئه‌بره‌هه‌ی حه‌به‌شی جێگری نه‌جاشی ده‌بێت له یه‌مه‌ن. ده‌بینێت وا عه‌ره‌به‌كان هه‌موو ساڵێك به‌ره‌و كه‌عبه ده‌ڕۆن و به‌ره‌و ئه‌وێ حه‌ج ده‌كه‌ن. كه‌عبه پله‌یه‌كی گه‌وره و پیرۆزی هه‌یه له دڵیان‌دا. زۆر ئه‌مه‌ی پێ ناخۆش ده‌بێت. ده‌یه‌وێ شتێك بكات خه‌ڵكی پشت له كه‌عبه بكه‌ن و ڕوو له یه‌مه‌ن بكه‌ن؛ هات كه‌نیسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له صنعا‌ء دروست كرد و به جوانترین شێوه ڕازاندیه‌وه تا خه‌ڵكی له‌مه‌ودوا به‌ره‌و ئه‌وێ بێن و واز له كه‌عبه بهێنن. جا كاتێك پیاوێكی عه‌ره‌ب له نه‌وه‌ی كینانه ئه‌مه‌ی بیست، به‌ره‌و یه‌مه‌ن كه‌وته ڕێ و شه‌وێ به‌دزیه‌وه خۆی گه‌یانده كه‌نیسه‌كه و میز و پیسایی تێ كرد. كاتێك ئه‌بره‌هه به‌مه‌ی زانی پرسیاری كرد كه كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه؟ وتیان پیاوێكه ئه‌و كاره‌ی كردووه خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه‌یه وا خه‌ڵكی حه‌جی بۆ لا ده‌كه‌ن له مه‌ككه. ئیتر ئه‌بره‌هه تووڕه بوو و سوێندی خوارد كه‌عبه بڕووخێنێت. سوپایه‌كی گه‌وره و به‌هێزی ئاماده كرد و به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌ره‌و مه‌ككه به‌ڕێ كه‌وت. له‌و گیاندارانه‌ی له گه‌ڵیاندا بوون له سوپاكه‌یاندا فیل بوو كه عه‌ره‌به‌كان پێی نامۆ بوون و له‌و ناوچانه‌ی ئه‌واندا نه‌بوو. ئیتر ئه‌بره‌هه له صنعاءوه به‌ڕێ كه‌وت و عه‌ره‌به‌كانیش ترسی ته‌واویان لێ نیشت. ته‌نها چه‌ند به‌رگرییه‌كی كه‌م نه‌بێت له‌و تیره و هۆزانه‌ی پیرۆزیی كه‌عبه له لایان به‌هێز بوو ئیتر كه‌سی تر بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه له ڕێگه‌دا تا گه‌یشتنه چوارده‌وری مه‌ككه. خه‌ڵكی مه‌ككه‌ش خۆیان دایه پاڵ و شاخ و دۆڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌ككه و به‌رگرییان نه‌كرد.
له‌م كاته‌دا هه‌ندێك له حوشتره‌كانی (عبد المطلب) سوپای ئه‌بره‌هه ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ریاندا. كاتێك (عبد المطلب) ئه‌وه‌ی زانی، داوای چاوپێكه‌وتنی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌بره‌هه‌دا. ئهبرهههش بێ وه‌ستان ئاماده‌یی ده‌ربڕی چونكه ئه‌و كاته (عبد المطلب) سه‌رگه‌وره‌ی مه‌ككه بوو. كاتێك ئه‌بره‌هه (عبد المطلب)ی بینی ڕێزی لێ گرت و سه‌نگێكی گه‌وره‌ی پێدا. به‌ڵام كه بینی وا بۆ داواكردنی حوشتره‌كانی هاتووه پێی گوت: «من كاتێك چاوم پێت كه‌وت جێی سه‌رسوڕمانم بووی، به‌ڵام كه ئێسته وا قسه‌ت كرد له گه‌ڵمدا ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌م نه‌ما. ئایا داوای دووسه‌د حوشتری خۆت ده‌كه‌یته‌وه لێم و واز دێنیت له ماڵێك كه شوێنی ئایینی خۆت و باب و باپیرانته؟ له كاتێكدا من هاتووم بیڕووخێنم و له‌ناوی به‌رم. له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكه‌یت؟» (عبد المطلب) پێی وت: «من ته‌نها خاوه‌نی حوشتره‌كانم و ئه‌و ماڵه‌ش خاوه‌نێكی هه‌یه و ده‌یپارێزێت.»
خه‌ڵكی مه‌ككه‌ش به قوڕه‌یش و تیره‌كانی تریشه‌وه هه‌موو له ترساندا ناو مه‌ككه‌یان چۆڵ كرد و چوونه سه‌ر شاخه‌كانی ده‌وری مه‌ككه تا خۆیان بپارێزن و چاوه‌ڕێیان ده‌كرد داخوا ئه‌برهه كه‌ی هێرش ده‌بات و كه‌عبه ده‌ڕووخێنێت.
كاتێك ئه‌بره‌هه سوپاكه‌ی ڕێك‌وپێك كرد و فیله‌كه‌ی ئاماده كرد، به‌ڕێ كه‌وتن تا گه‌یشتنه شیوی مه‌حسه‌ر -نێوان موزده‌لیفه‌و مینا- له‌وێ فیله‌كه چۆكی دادا و نه‌ڕۆشت. جا كاتێك ڕوویان ده‌كرده رۆژهه‌ڵات یان ڕۆژئاوا یان هه‌ر ڕوویه‌كی تری پێچه‌وانه‌ی مه‌ككه فیله‌كه به خێرایی ده‌ڕۆێی و هه‌نگاوی ده‌نا، به‌ڵام هه‌ر ڕوویان له مه‌ككه ده‌كرد نه‌ده‌ڕۆیشت و مانی ده‌گرت. ئه‌وان له‌م حاڵه‌ته‌دا بوون، خوای گه‌وره -سبحانه وتعالی- باڵنده‌ی (أ‌بابیل)ی بۆ ناردن. (أ‌بابیل)یش مانای یه‌ك به‌دوای یه‌كدا هاتنه. هه‌ر باڵنده‌یه‌ك سێ به‌ردی له گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتبوو؛ دانه‌یه‌ك به ده‌نووكی و دووانی تریش به قاچه‌كانیه‌وه. به‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌وانه بكه‌وتایه دهیهاڕی وپارچهپارچهی ده‌كرد و له‌ناوی ده‌برد.
به‌ڵام ئه‌بره‌هه له‌وێدا له‌ناو نه‌چوو و نه‌مرد. خوا گیرۆده‌ی كرد به ده‌ردێكه‌وه به هۆیه‌وه هه‌موو سهرپهنجهكانی هه‌ڵوه‌رین و وه‌ك بێچووهكۆتری لێهات. سنگی له لای دڵیه‌وه ههڵتهكی و به‌و شێوه زه‌لیلییه گه‌یشته‌وه صنعا‌ء و هه‌ر به‌و ده‌رده‌وه له‌ناو چوو. ئه‌و ڕووداوه له قورئانی پیرۆزدا باسی كراوه و سوره‌تێك به‌و ناوه‌وه هاتۆته خواره‌وه؛ خوای (متعال) ده‌فه‌رموێت: { ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل * ألم يجعل كيدهم في تضليل * وأرسل عليهم طيرا أبابيل * ترميهم بحجارة من سجيل * فجعلهم كعصف مأكول}
{ئایا نه‌تزانیوه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ) په‌روه‌ردگارت چی كرد به خاوه‌نی فیله‌كان؟ * ئه‌ی سه‌ری لێ نه‌شێواندن و نه‌خشه‌كانی پووچ نه‌كردنه‌وه؟!* پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟ * تا به به‌ردی سهنگڵ (وه‌ك خشتی سوره‌وه كرا‌و)، به‌ردبارانیان بكه‌ن * سه‌ره‌نجام وه‌كوو پووشوپه‌ڵاش و كای خوراوی لێ كردن.}
ئه‌م ڕووداوه‌ش له مانگی موحه‌ڕڕه‌مدا به په‌نجا ڕۆژ پێش له له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕووی دا كه به‌رامبه‌ره به مانگی شوباتی ٥٧١ی زایینی.
له بارودۆخێكیشدا ڕووی دا كه یارمه‌تیده‌ر بوو تاكوو هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ڕووداوه‌كه بگاته سه‌رتاسه‌ری جیهانی پێشكه‌وتووی ئه‌و كاته. حه‌به‌شه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به یۆنانییه‌كان و ڕۆمانهكانهوه هه‌بوو. له‌ملاشه‌وه فارسه‌كان هه‌میشه له په‌رێزدا بوون تاكوو شتێك له دوژمنه‌كانیان ڕوو بدات و بڵاوی بكه‌نه‌وه. ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ش نوێنه‌ری جیهانی پێشكه‌وتووی ئه‌و كاته بوون.
جا ئه‌م ڕووداوه سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌ره‌و خۆی ڕ‌اكێشا له سه‌رانسه‌ری دنیاوه تاكوو خه‌ڵكی شوێن و پایه‌ی ماڵی خوا بزانن و چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت بیڕووخێنن و له‌ناوی ببه‌ن.
له‌م ڕووداوه‌دا هه‌ندێك په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرین:
- به‌ڕێزی و بڵندیی پلهویایهی كه‌عبه‌ی پیرۆز، خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن و چاودێریكردنی كردووه له ده‌ستی شه‌ڕخوازان و ملهوڕان و سته‌مكاران.
- هه‌روه‌ها ململانێ و كێشمه‌كێشم له‌نێوان هه‌ق و ناهه‌ق، ڕاستی و ناڕاستی به‌رده‌وامه و كۆتایی نایه‌ت و ڕیشه‌ی به مێژووی مرۆڤایه‌تیدا داكوتاوه. دوژمنانی ئیسلام هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ و داهاتووش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رده‌وام و بێكۆتایی دان تاكوو نوور و ڕۆشناییی هه‌ق و خواناسی بكوژێننه‌وه و ڕیشه‌كێشی بكه‌ن. ده‌بێت موسڵمانان ئاگادار و وریا بن.
- هه‌روه‌ها ئه‌م ڕووداوه به‌ڵگه‌یه‌كی ئێجگار ڕۆشن و به‌رچاوه له نیشانه و به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی. ئه‌م ڕووداوه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ هاتنی پێغه‌مبه‌رێتی و به‌تایبه‌ت كه پێغه‌مبه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌دایك بوو. پاشانیش كاتێك بوو به پێغه‌مبه‌ر و خوای گه‌وره سووره‌تی (الفیل) ی بۆ نارده خواره‌وه، هیچكام له سه‌رانی قوڕه‌یش ئینكاریان نه‌كرد و نه‌یان وت نه‌خێر شتی وا نه‌بووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستیی بانگه‌شه‌كردنی پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی.
- له‌م ڕووداوه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه بۆ هه‌موو سته‌مكار و له‌خۆباییبوو و لهسنووردهرچوویهك كه هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدار و به‌هێز بن چاره‌نووسیان به‌و شێوه‌ی لێ دێت ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی خوا و ئایینه‌كه‌ی بكه‌ن. له به‌ر ئه‌وه كرداری (تر) له ئایه‌ته‌كه‌دا (ال‌م تر) به سیغه‌ی ئێسته (مضارع) هاتووه تاكوو به‌رده‌وامی و هه‌میشه‌یی بگه‌یه‌نێت. جا هه‌ركه‌سێك له‌سنوورده‌رچوو و یاخی بوو، چاره‌نووسی وه‌ك چاره‌نووسی ئه‌بره‌هه و سوپاكه‌ی لێ دێت و ده‌بێته په‌ند عیبره‌تی ڕۆژگار.
به‌ڕاستی چیرۆكی فیل هه‌رچه‌نده ڕووداوێكی گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه بۆ سه‌ر كه‌وتنی ئایین و ماڵی خوا؛ ئه‌گه‌ر خوا ئه‌بره‌هه‌ی له‌ناو برد و ته‌فروتوونای كرد، ئه‌وا شوێن كهوتووهكانیشی و ئه‌وانه‌ش وه‌ك ئهبرهههن له سه‌رانسه‌ری دنیادا بێ گومان له ناو ده‌چن و وێران ده‌بن. خوا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ڵام پشتگوێی ناخات.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









حهوتبهشه فه‌رموو ئه‌مه‌ش به‌شی سێیه‌م و چاوارهمی
٣- پشت و نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ر (صلی له علیه وسلم)
خوا مرۆڤی دروست كردووه، ڕێزی لێ ناوه و فه‌زڵ و ڕێزی داوه به‌سه‌ر زۆرێك له دروستكراوه‌كانی دیكه‌یدا. له دیارده‌كانی ئه‌م ڕێزه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كردۆته ڕوانگه‌ی ژیانی و كردوویه‌تیه خاوه‌نی پشت و نه‌سه‌ب و وه‌جاخ. ده‌زانێت باوك و دایك، كه‌سوكاری و هه‌روه‌ها كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانی كێن؛ هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وهو الذي خلق من الما‌ء بشرا فجعله نسبا وصهرا وكان ربك قديرا} [الفرقان: ٥٤] {هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه له ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌كات و كردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه كۆمه‌ڵێك خزم دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵێك)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێسنووره و به‌توانایه.}
هه‌روه‌ها پاراستنی مرۆڤ و وه‌چه و وه‌جاخی مرۆڤ یه‌كێكه له مه‌به‌سته هه‌ره‌گرنگه‌كانی هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام به شێوه‌یه‌ك له‌نێو ئه‌و پێنج مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌دا دایناوه كه ده‌یانپارێزێت (پاراستنی: ئایین، ده‌روون، ماڵ و سامان، ژیری و وه‌چه). له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینن كه گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ پێوه‌ی ده‌نازێت و فه‌خری پێوه ده‌كات وه‌چه و وه‌جاخ و پشتێتی.
عه‌ره‌به‌كانیش له به‌ناوبانگترینی ئه‌و كه‌سانه بوون كه گرنگییان به پشت و نه‌سه‌بی خۆیان ده‌دا و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوور بوون. له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له به‌ڕێزترین و باشترین هۆز و شه‌ریفترین پشت و نه‌سه‌ب و وه‌جاخ نارد. جا وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له باشترین به‌شه‌كانی هۆزی (مضر) بوو كه له به‌ناوبانگترینی هۆزه‌كانی عه‌ره‌به. ئه‌وانیش كه پاڵ ده‌درێنه لای نزار كوڕی معهد كوڕی عه‌دنان. بوخاری له كوله‌یبی كوڕی وائیل بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر زه‌ینه‌بی كچی ئه‌بی سه‌له‌مه بۆی گێڕامه‌وه كه كوله‌یب وتی: (قلت لها: أرأيت النبي (صلى الله عليه وسلم) أكان من مضر؟ قالت: فممن كان إلا من مضر؟ من بني النضر بن كنانة). (پێم گوت: ئایا ده‌بینیت و ده‌زانیت كه پێغه‌مبه‌ر له هۆزی (مضر)ه؟ وتی: ده‌ی له كێیه ته‌نها له (مضر) نه‌بێت؟ له نه‌وه‌ی نه‌ضری كوڕی كینانه‌یه.)
هه‌روه‌ها هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ش كه خوا ناردوونی به‌م شێوه‌یه بوون و له پشت و وه‌چه‌یه‌كی شه‌ریف، ناودار، كۆن و ناسراو بوون. له‌به‌ر ئه‌وه له گفتوگۆ و مونازه‌ره‌ی نێوان هیره‌قل و ئه‌بوو سوفیاندا یه‌كه‌م پرسیارێك كه هیره‌قل له ئه‌بوو سوفیانی كرد سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه بوو وتی: پشت و نه‌سه‌بی چۆنه له‌ناوتاندا؟ -مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم) - ئه‌بوو سوفیانیش وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌و له‌ناوماندا خاوه‌ن پشت و نه‌سه‌به، واته خاوه‌ن پشتێكێ ناسراو و شه‌ریفه. پاشان هیره‌قل له كۆتایی پرسیاره‌كانی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ وه‌ڵامه‌كانی ئه‌بو سوفیان وتی: پرسیارم لێ كردیت له پشت و نه‌سه‌بی، باست كرد كه خاوه‌ن پشت و نه‌سه‌به له‌ناوتاندا. پێغه‌مبه‌ران به‌و شێوه‌یه‌ن و له ناو پشت و نه‌سه‌بی خۆیاندا ده‌نێردرێن و ده‌كرێنه پێغه‌مبه‌ر. چیرۆكی ئه‌بو سوفیان و هیره‌قل چیرۆكێكی دوورودرێژه و ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه.
له‌سه‌ر ڕێز و وه‌جاخداری پشتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی دروست (صحیح) هاتوون؛ له‌وانه ئیمامی (مسلم) ده‌یگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الله اصطفى كنانة من ولد إسماعيل واصطفى قريشا من كنانة واصطفى من قريش بني هاشم واصطفاني من بني هاشم.) (به‌ڕاستی خوا له نه‌وه‌ی ئیسماعیل كینانه‌ی هه‌ڵبژارد، له كینانه‌ش قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد، له قوڕه‌یشیش نه‌وه‌ی هاشمی هه‌ڵبژارد و له نه‌وه‌ی هاشمیش منی هه‌ڵبژارد.)
جا خاوه‌نانی سیره و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر تاكوو عه‌دنان هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر پشتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ؛ به‌م شێوه‌یه: محمد كوڕی عبد الله كوڕی عبد المطلب كوڕی هاشم كوڕی عبد المناف كوڕی قصي كوڕی كلاب كوڕی مرة كوڕی كعب كوڕی لؤي كوڕی غالب كوڕی فه‌ر –ئه‌وه‌یه كه هۆزی قوڕه‌یش دراونه‌ته پاڵی- كوڕی مالك كوڕی كنانة كوڕی خزيمة كوڕی مدركة كوڕی إلياس كوڕی مضر كوڕی نزار كوڕی معد كوڕی عدنان.
به‌ڵام له دوای عه‌دنان تاكوو ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێ بێت ئه‌وه سیره و ژیاننامه‌نووسانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جیاوازییان هه‌یه له‌ڕاستی و ته‌واوێتیدا. هه‌یانه ده‌ڵێت ڕاسته و هه‌شیانه وه‌ستاوه و شتێكی نه‌گوتووه؛ ئیبن قه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی لێ بێت- ده‌ڵێت: "إلى هاهنا معلوم الصحة متفق عليه بين النسابين ولا خلاف فيه البتة وما فوق عدنان مختلف فيه ولا خلاف بينهم أن عدنان من ولد إسماعيل عليه السلام." "تاكو ئێره -واته تا عه‌دنان-ڕاستێتی زانراوه و له‌نێوان پشت هۆنه‌ره‌وه‌كاندا یه‌كڕان له‌سه‌ری و هیچ جیاوازییه‌ك نییه. له سه‌روو عه‌دنانیشه‌وه جیاوازی تێدایه و هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له‌وه‌ی كه عه‌دنان له نه‌وه‌ی ئیسماعیله سه‌لامی لێ بێت."
مه‌عده‌ن و چاوگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پاك و به‌به‌هایه. له نه‌وه‌ی ئیسماعیلی سه‌ربڕاو و ئیبراهیمی خه‌لیلی خوایه. مژده‌ی عیسای برایه‌تی، بانگه‌وازی باوكمان ئیبراهیمه سه‌لامی خوای لێ بێت؛ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رامبه‌ر به‌مه خۆی ده‌فه‌رموێت:( إني عبد الله وخاتم النبيين، وأبي منجدل في طينته، وسأخبركم عن ذلك، أنا دعوة أبي إبراهيم وبشارة عيسى، ورؤيا أمي آمنة التي رأت، وكذلك أمهات النبيين يرين، وأن أم رسول الله صلى الله عليه وسلم رأت حين وضعته له نورا أضاءت لها قصور الشام ثم تلا: { يا أيها النبي إنا أرسلناك شاهدا و مبشرا و نذيرا * و داعيا إلى الله بإذنه و سراجا منيرا}) (رواه الحاكم وصححه الإمام الذهبي.)
ئینجا له پاش وه‌فاتی نه‌وه‌كانی كورت بوونه‌وه له حوسه‌ین و حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تالیب خوایان لێ ڕازی بێت. جا هه‌ركه‌سێك به پشت بگا به‌وان و له نه‌وه و وه‌چه‌ی ئه‌وان بێت، ئه‌وه له وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) .
كورته‌ی قسه: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چاكترینی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وی بووه له پشت و نه‌سه‌بیدا و له پشتێكی پاك و بێگه‌رد هاتووه و هه‌موو پشته‌كانی به نیكاحی حه‌ڵاڵ به‌یه‌ك گه‌یشتوون و وه‌چه‌یان لێ بۆته‌وه.
جا جێی خۆیه‌تی كه موسڵمان ئاگاداری پشت و نه‌سه‌بی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت و پله‌وپایه‌ی به‌رزی بزانێت.
٤- به‌ڵگه و پێشه‌كییه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
پێغه‌مبه‌رێتی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و ڕێزه كه خوای گه‌وره به هه‌ندێك له به‌نده‌كانی خۆی به‌خشیبێت. به‌وه‌ش پله‌وپایه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ده‌بنه سه‌رقافڵه‌و پێشه‌نگی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان. باشترینی ئه‌م په‌یامانه و گه‌وره‌ترینیان په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌ده (صلى الله عليه وسلم) ،له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره به یارمه‌تی و ده‌سگیرۆیی خۆی گه‌مارۆی دابوو؛ به هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پاراستبووی. كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆشن و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی پێ دابوو که ببوونه به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه بكرێت به‌ڵكوو پێش ئه‌وه‌ی له دایكیش ببێت. ئه‌م به‌ڵگانه‌ش مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆ گرتبوو؛ هاتنی خێر، خۆشی، ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، هیدایه‌ت و ڕێنموونی بۆ ڕێگه‌ی خێر و خواناسی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له خراپه‌كاری و بێباوه‌ڕی.
له‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌و مژدانه‌ی پێش له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌ده‌ر كه‌وتوون، ئه‌وه‌یه كه طبرانی له موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بی سوفیانه‌وه له باوكیه‌وه‌و له ئومه‌ییه‌ی كوڕی ئه‌بی صه‌لت، كه پێی گوتووه: من له كتێبه‌كاندا سیفه‌تی پێغه‌مبه‌رێكم بینیوه كه له وڵاتای ئێمه‌دا ڕه‌وانه ده‌كرێ، وه من گومانم وا بوو كه خۆم ئه‌و بم، پاشان بۆم ڕوون بۆیه‌وه كه له نه‌وه‌ی (عبدالمناف)ه، ئه‌ڵێ: سه‌یرم كرد هیچ كه‌سێكم نه‌بینیه‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقه بێ ته‌نها عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌ویش له چل ساڵ تێپه‌ڕی كردووه‌و وه‌حی بۆ نه‌هات، ئیتر زانیم كه ئه‌ویش نیه، font color=#009900>ئه‌بو سوفیان ده‌ڵێ:< جا كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه‌كراو نیگای بۆ هات به ئومهییهم گوت سه‌باره‌ت به‌و، وتی: ئه‌مه ئه‌وه‌و هه‌قه و شوێنی بكه‌وه، ئه‌وجا پێم گوت ده‌ی باشه بۆ تۆ خۆت شوێنی ناكه‌وی؟ وتی: له به‌ر شه‌رم كردنم له ژنانی سه‌قیف من پێم گوتبوون كه من ئه‌وم، ئێسته من ببمه شوێنكه‌وته‌ی گه‌نجێكی نه‌وه‌ی (عبدالمناف!) ئه‌مه مژده‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه و به‌ڵگه‌یه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، هیچ شتێك جڵه‌وگیری له‌و پیره داماوه نه‌كرد كه باوه‌ڕی پێ بێنێ و شوێنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌وێت-له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌یزانی هه‌ق و ڕاسته- گه‌وره‌یی و خۆ به زلزانی نه‌بێ خوا په‌نامان بدات.
وه هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگه‌و مژدانه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاتوون، ئه‌وه‌یه كه ئیمامی ئه‌حمه‌د له فه‌رمووده‌ی سه‌له‌مه‌ی كوڕی وهقشهوه ئه‌ڵێت: دراوسێیه‌كمان هه‌بوو له مه‌دینه‌دا پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه بكرێ، ڕۆژێك باسی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و حه‌شرو گردبونه‌وه‌ی بۆ كردین، پێمان گوت: ده‌ی باشه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی هاتنی ئه‌وه چیه؟ وتی: هاتنی پێغه‌مبه‌رێكه كه له‌م وڵاته‌دا په‌یدا ده‌بێ-ئاماژه‌ی به مه‌ككه كرد- وتیان: كه‌ی دێ و په‌یدا ده‌بێ؟ گوتی: سه‌یرێكی ئاسمانی كرد‌و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه به ته‌واوی ژیان به‌رێته سه‌ر –من ئه‌و كاته بچوكترینیان بووم له‌وێدا- پێی ئه‌گات، (سه‌له‌مه) گوتی: ڕۆژگارو شه‌وگار هاتن و ڕۆشتن هه‌تا خوا پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) نارد، ئه‌و كاته ئه‌ویش زیندو بوو –واته جووله‌كه‌كه- ئه‌وجا ئێمه باوه‌ڕمان پێی هێناو ئه‌ویش به هۆی ڕق و قین و خۆ به زلزانی خۆیه‌وه كافرو بێ باوه‌ڕ بوو.
نیشانه‌و به‌ڵگه‌ش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) له كاتی له دایك بوون و پاش له دایك بونیشی، له‌وانه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین و فه‌رموویه‌تی: ( أنا دعوة أبي إبراهيم ، وبشرى عيسى عليهما السلام ، ورأت أمي حين حملت بي أنه خرج منها نور أضاءت له قصور الشام) أخرجه أحمد بسند صحيح. (من بانگه‌وازی ئیبڕاهیمی باوكمم، مژده‌كه‌ی عیسام سه‌لامی لبێبێ، وه دایكم كاتێ كه منی هه‌ڵگرتبوو له سكیدا بینی وا نورو ڕۆشناییه‌كی لێی هاته ده‌ر كه كۆشكه‌كانی شامی ڕۆشن كرده‌وه).
وه له‌و ئیڕهاصات و نیشانانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوای له دایكبونی، ئه‌وه‌یه كه له چیرۆكی
حه‌لیمه‌ی سه‌عدیه‌دا هاتووه، كه باسی ده‌كات كه هه‌ر پێغه‌مبه‌ری وه‌رگرتووه‌و بۆته دایه‌نی، ئیدی مه‌مكه‌كانی پڕ بوون له شیر، وه مێرده‌كه‌ی سه‌یری كرد كه گوانی حوشتره‌كه‌یان وا پڕه له شیر، هه‌رواها مه‌ڕو ماڵاتهكهشیان هه‌موو گوانیان پڕ شیر بوون، كه له‌وه‌و پێش له به‌ر نه‌بوونی و بێ گیایی و بێ بارانی هیچێان شیریان نه‌بووه، ئیتر زۆرێكی دیكه‌ش له‌و به‌ڵگه‌و نیشانه به‌رچاوو ڕوونانه‌ی كه به ده‌ر بوون له خوو نه‌ریتی ئاسایی‌و هه‌مووی به هۆی به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزی بونی پێغه‌مبه‌ره‌وه بووه له ناویاندا (صلى الله عليه وسلم) .
وه له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه به سه‌رهاتی سنگ له‌تكردنی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له كاتێكا ته‌مه‌نی چوار ساڵان بووه، مسلم له صه‌حیحه‌كه‌یدا له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه خوا لێی ڕازیبێ ده‌ری هێناوه كه فه‌رمویه‌تی: ( أن النبي صلى الله عليه وسلم أتاه جبريل وهو يلعب مع الغلمان فأخذه فصرعه، فشق عن قلبه، فاستخرج منه علقةً وقال: هذا حظ الشيطان من‌ك ، ثم غسله في طست من ذهب بماء زمزم ، ثم جمعه فأعاده إلي مكانه) (له‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ناو منداڵاندا یاری ده‌كرد، جبریل هاته لای و بردی و دای به زه‌ویداو هه‌ڵكوتایه سه‌ری، دڵی له‌ت كرد، ههڵواسراوێكی لێ ده‌رهێناو وتی: ئه‌مه به‌شی شه‌یتانه له تۆدا، پاشان له ته‌شتێكی ئاڵتوندا به ئاوی زه‌مزه‌م شتی، پاشان كۆی كرده‌وه‌و گه‌ڕاندیه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی). ئه‌م ڕووداوه له گرنگترینی ئه‌و ڕووداوانه بووه كه نزیك بووه به پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر تاكو بۆ گشت جیهان ببێته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.
شاراوه نیه بۆ یه‌كێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بروانێت و ورد بێته‌وه، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئێجگار زۆر ده‌بینێته‌وه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ڕاستگۆیی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر هه‌موی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕۆشنن له سه‌ر ڕاستگۆی خۆی و ڕاستی به‌رنامه‌كه‌ی، ئیمامی
به‌یهه‌قی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ كتێبێكی نایابی به ناوی به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (دلائل النبوه) نوسیوه، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین هه‌مووی باسی ژیان و به سه‌ر هاتی پێغه‌مبه‌ره، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی ناوه به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه ژیانی پێغه‌مبه‌ر و به‌ڵگه‌كانی ڕاستگۆیی ته‌نها له چه‌ند ڕوداوێكدا كورت هه‌ڵنه‌هاتۆته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ژیانی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕاستێتی به‌رنامه‌كه‌ی بووه (صلى الله عليه وسلم) .
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه
ژماره‌ی فه‌توا: 31528
ناو نیشانی فه‌تواكه: .به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (صلى الله عليه وسلم) ناكرێ له سێ به‌ڵگه‌دا كورت بكرێنه‌وه
مێژووی فه‌تواكه: 02 ربيع الأول 1424
پرسیار: هه‌رسێ نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی چین و له گه‌ڵ ته‌فسیرو لێكدانهوهشیاندا؟
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا، پاشان له كۆتاییدا:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به پرسیاره‌كه نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بن، ئه‌وه ئه‌و نیشانانه ناكرێ ته‌نها له سیاندا كورت بكرێنه‌وه، چونكه نیشانه ئه‌و شتانهنه كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ڕاستێتی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی، له‌مه‌شدا سه‌راسیمه‌و(معجزه) و ئیرهاصات (شتانێك له پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ڕویانداوه) و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌وتونه پێش له دایك بوونی و ئه‌و نیشانانه‌ی له پاش له دایكبوونی ڕویانداوه‌و له سه‌رده‌می منداڵی و هه‌روه‌ها پێش ڕه‌وانه‌كردنی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌موو دێنه ژێر ئه‌م باسه‌وه.
ئیمامی نه‌وه‌وی له پێشكه‌ی (شه‌رحی مسلم)دا(شه‌رحی مسلم)دا باسی له‌وه كردووه كه سه‌راسیمه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم زیاترن له هه‌زارو دوو سه‌د، وه ئیبن حه‌جه‌ریش له (الفتح)دا باسی كردووه كه هه‌ندێ له زانایان وتویانه: ظهر على يده ألف معجزة وقيل ثلاثة آلاف وقد اعتنى بجمعها جماعة من الأئمة كأبي نعيم والبيهقي وغيرهما. (له سه‌ر ده‌ستیدا هه‌زار سه‌راسیمه ده‌ركه‌وت وه وتراویشه سێ هه‌زارن، وه كۆمه‌ڵێ له پێشه‌وایان گرنگیان داوه به كۆكردنه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌بی نه‌عیم و به‌یهه‌قی.
زانایان له‌مه‌دا شتێكی زۆریان باسكردووه نموونه‌یه‌كی باس ده‌كه‌ین: (أبو نعيم) له (دلائل النبوة)دا ڕیوایه‌تی كردووه كه گۆشه‌گیر (راهب)ێك ناو ئه‌برا به (عیصا) له (بمرالظهران) بوو شه‌وی له دایك بونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاگاداری عبدالمطلبی كردووه كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌م ئوممه‌ته‌یه.
وه له نیشانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێش ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌وه‌یه كه له كاتی منداڵی‌دا لێی ڕوودا وه‌ك له‌تكردنی سنگی، وه ئه‌و فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته‌ی كه ماڵی حه‌لیمه (دایكی شیریهكهی) گرته‌وه، بۆ جگه له مانه‌ش له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایتی پێش ڕه‌وانه‌كردنی، وه ئه‌توانیت كه زیاتر شاره‌زا بیت له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له (فتح الباری)دا ده‌روازه‌ی (علامات النبوة).
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله الفقیه.
له (الشبكه الاسلامیه) وه‌رگیراوه‌و ئاماده كراوه.
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









فه‌رموو به‌ڕیزم به‌شی پێنجه‌م و شه‌شه‌م
٥- گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره ئه‌وه بوو كه كۆتایی پێغه‌مبه‌رانی و باشترینی دروستكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌وره‌و په‌روه‌رده ببێ، باشترین هۆكاری بۆ سازاند، تاكو له سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌و په‌یڕه‌وه بڕوات كه په‌روه‌ردگاری بۆی كێشاوه ، ده‌ی با بزانین گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بونی چۆن بووه (صلى الله عليه وسلم) وه سه‌ره‌تای ژیانی چۆن ده‌ست پێ كردووه؟
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له خێزانێكی به‌ڕێزو به ناو بانگ گه‌وره بوو كه خێزانی هاشمی بوو كه هۆكاره‌كانی چاودرێری ده‌ستگیرۆییان بۆ ئاماده كردبوو، به هۆی ههتیوكهوتنیهوه گرنگیه‌كی تایبه‌تیان پێ داوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دهسگیرۆییان ده‌كرد، چونكه هه‌ر له سكی دایكی‌دا بوو كه باوكی مرد، ئیتر عبدالمطلبی باپیره‌ی گرتیه خۆی و به باشترین شێوه هه‌ڵسا به به خێۆكردن و په‌روه‌رده‌كردنی، دایه‌نێكی باش و هاوشانی بۆ په‌یدا كرد ئه‌ویش ئافره‌تێك بوو له نه‌وه‌ی به‌كر كه حه‌لیمه‌ی سه‌عدیه بوو، سه‌ره‌تای ژیانی پێغه‌مبه‌ر له بادیه‌ی به‌نی سه‌عد بوو، حه‌لیمه گرنگی باشی پێ ئه‌داو به‌رده‌وام خزمه‌تی ئه‌كردو نه‌یئه‌هێشت برسی و تین‌و بێ، تا ته‌مه‌نی بووه دوو ساڵان، جا كاتێك بینی به هۆی ئه‌م منداڵاوه وا خێر‌و فه‌ڕو خۆشی ڕویكردۆته ماڵ و لادێكهشیان، ویستی نه‌یداته‌وه به دایكی و تا ماوه‌یه‌كی تریش لایان بمێنێته‌وه، چونكه خوو نه‌ریت وابوو كه منداڵ تاكو دوو ساڵ لای دایه‌ن ئهمایهوهو ئه‌درایه‌وه به دایك و باوكی، هات بۆ لای ئامینه‌و ڕازی كرد كه دوباره محمد له گه‌ڵ خۆیدا بباته‌وه، حه‌لیمه ئاوه‌ها باسی چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ: (بردمانه‌وه بۆ لای دایكی و له كاتێكدا زۆر سووربوین و حه‌زمان ده‌كرد كه له ناوماندا بمێنێته‌وه، چون هه‌میشه ئومێد‌و هیوای به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕو خێرمان لێ ده‌كرد، قسه‌م له گه‌ڵ دایكی كرد‌و پێم گوت: ئه‌گه‌ر وازت له منداڵه‌كه‌ت بێنایه لای من تاكو له سه‌ر پێی خۆی ده‌ڕۆشت و ڕاست ده‌بۆوه، چون به ڕاستی من ئه‌ترسم له نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵای مه‌ككه توشی ببێ، ئه‌ڵێ: به‌رده‌وام هه‌ر له گهڵیم گوت و قسه‌م بۆ كرد تاكو ڕازی بوو پێی دامه‌وه).
به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له به‌نی سه‌عد مایه‌وه تاكو ته‌مه‌نی بووه چوار یان پێنج ساڵان، ئه‌وكات ڕوداوی سنگ له‌تكردنی ڕویدا، ئه‌م ڕوداوه‌ش هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازیبێ ئه‌یگێرێته‌وه هه‌روه‌ك له -الصحیحین-دا هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: ( أتاه جبريل، وهو يلعب مع الغلمان، فأخذه فصرعه فشق عن قلبه فاستخرج القلب، واخرج منه علقة فقال: هذا حظ الشيطان من‌ك، ثم غسله في طست من ذهب بماء زمزم ثم لأمه -أي خاطه-، ثم أعاده إلى مكانه، وجاء الغلمان يسعون إلى أمه -يعني مرضعته- فقالوا لها: إن محمداً قد قتل، فاستقبلوه وهو منتقع اللون -أي قد تغيَّر لونه-). (یاری ده‌كرد له گه‌ڵ منداڵان له‌و كاته‌دا جبریل هاته لای، ئه‌وجا گرتی و خستی به زه‌ویداو (سنگی) لهتكردو دڵی ده‌رهێنا، وه له پارچه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوی له دڵی هێنایه ده‌رو وتی: ئه‌مه بهشتی شه‌یتانه له تۆدا، پاشان له ته‌شتێكی ئاڵتوندا به ئاوی زه‌مزه‌م شتیه‌وه‌و پاشانیش دوریه‌وه، ئه‌وجا گه‌ڕاندیه‌وه شوێنی خۆی، ئیتر مناڵه‌كان به په‌له هاتن بۆ لای دایكی –واته شیردهرهكهی- پێیان گوت: به ڕاستی محمد كوژرا، ئه‌وجا كه بینیان و پێشوازیان لێ كرد ڕه‌نگی به ته‌واوی گۆڕابوو).
پاش بیستن و بڵاو بونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه حه‌لیمه‌ی دایه‌نی ترس چووه دڵیه‌وه له‌وه‌ی محمد شتێكی به سه‌ر هاتبێت، ئیتر گه‌ڕاندیه‌وه بۆ دایكی، لای دایكیشی مایه‌وه تاكو ته‌مه‌نی بووه شه‌ش ساڵان و ئه‌وجا دایكیشی مرد، پاشان عبدالمطلبی باپیره‌ی گرتیه خۆی و دڵی زۆر پێی سوتاو دڵنه‌رمی و خۆشه‌ویستیه‌كی ته‌واوی له گه‌ڵ نواند، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ده‌ویست و جێی مه‌به‌ستی بوو، خستبویه پێش هه‌موو كوڕهكانیهوهو له‌وان زیاتر گرنگی پێ ده‌دا، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته هه‌شت ساڵان باپیره‌شی مرد، ئیتر ئه‌بو طالبی مامه‌ی گرتیه ئه‌ستۆی خۆی و به باشترین شێوه هه‌ڵسا به په‌روه‌رده‌كردنی، وه‌ك مناڵه‌كانی خۆی چاودێری ئه‌كرد بگره پێش ئه‌وانیشی ده‌خست، ڕێز‌و ئیحتیرامێكی زیاتری لێ ئه‌گرت، وه زیاتر له چڵ ساڵ پاڵپشتی كرد‌و یارمه‌تی دا، به‌رده‌وام ئه‌یپاراست و به‌رگری لێ ئه‌كرد، له پێناویدا ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تی ئه‌چه‌شت و كێشمه كێشمی له پێناودا ده‌كرد.
وه له ڕووی ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌ره‌تای لاوی‌دا پێیان هه‌ڵده‌ستا و ده‌یكردن، كارێكی دیاریكراوی نه‌بوو، به‌ڵام ڕیوایه‌ته‌كان موتهواتهرو یه‌ك له دوای یه‌كن كه مه‌ڕی ئه‌له‌وه‌ڕان له به‌نی سه‌عدو مه‌ككه بۆ خه‌ڵكی، وه كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شته بیست و پێنج ساڵ سه‌فه‌ری بازرگانی به ماڵی خه‌دیجه‌وه كرد‌و به‌ره‌و شام كه‌وته ڕێ، هه‌ر كه گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه‌و خه‌دیجه بینی وا ماڵ و سامانه‌كه‌ی خێرێكی زۆری كردوه‌و به‌ره‌كه‌تی تێ كه‌وتووه، حه‌زی كرد كه شوی پێ بكات، پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم ڕازی بوو هێنای، به‌وه خه‌دیجه خوالێی ڕازیبێ بووه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ،چاكترین و باشترین یارمه‌تیده‌رو پشت وپه‌نایه‌ك بوو له سه‌ر هه‌ڵگرتنی تهنگهشهكانی ژیان، له پاشانیشدا ئه‌رك و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كاتێك وه‌حی بۆ هات و بوو به پێغه‌مبه‌ر، خه‌دیجه خوا ڵێی ڕازیبێ له گه‌ڵیدا بوو هه‌میشه دڵنه‌وایی دهكردو هیممه‌ت و عزیمهتی زیاتر وه به‌ر ده‌ناو باشترین ژنێك بوو بۆ چاكترین مێرد.
وه به گشتی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌وره بوو گه‌شه‌ی كرد، له ژێر ئاگاداری و چاودێری خوایدا بوو، چاكترین و جوانترین ڕه‌وشته‌كانی تیا به‌رجه‌سته ببوو، له ناو گه‌له‌كه‌یدا به چه‌نده‌ها سیفات و ڕه‌وشتی به‌رزو په‌سه‌ند و هه‌ڵس و كه‌وتی مه‌ردانه جیا كرابۆوه، باشترینی گه‌له‌كه‌ی بوو له پیاوه‌تیدا، چاكترینیان بوو له ڕه‌وشتیدا، ڕاستگۆ ترینیان بوو له قسه‌و گوفتاریدا، دهسپاكترینان بوو له ئه‌مانه‌تدا، تاكو به شێوه‌یه‌ك بوو گه‌له‌كه‌ی ناویان نابوو به " ئه‌مین".
ئه‌وه سیفاتی بوو كه خه‌دیجه‌ی دایكی ئیمانداران وه‌سفی ئه‌كات و ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رموێت: " يحمل الكَلَّ، ويكسب المعدوم، ويُقري الضيف، ويُعين على نوائب الحق قورسایی و ئه‌ركی خه‌ڵكی ئه‌خسته سه‌رشانی خۆی، یارمه‌تی نه‌دارو نه‌بوانی ئه‌دا، ڕێزی له میوان ئه‌گرت، هه‌میشه یارمه‌تی و كۆمه‌كی رێگه‌كانی هه‌ق و ڕاستی ئه‌كرد درودو سه‌لامی خوای لێبێ.
٦- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌ككه‌دا
حیكمه‌ت و داناییی خوای په‌روه‌ردگار وای خواستووه كه پێغه‌مبه‌رانی كردۆته مرۆڤێك وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه خوا خۆی تایبه‌تمه‌ندی كردوون له هه‌ندێ كاردا كه سروشتی بانگه‌واز و پێغهمبهرێتییهكهیان ده‌یگه‌یه‌نێت و پێویستی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) باشترینی خه‌ڵك و پێرۆزترینیان بووه لای خوای گه‌وره، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك سه‌رجه‌می مرۆڤه‌كانی دیكه وابووه له سروشتی مرۆیی‌دا؛ خواردنی ده‌خوارد، به بازاڕدا ده‌ڕۆشت، ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرد كه مرۆڤ له ژیانی ئاساییی خۆیدا پێویستی پێیانه و به بێ ئه‌وانه ژیان و گوزه‌رانی بۆ ناكرێت.
له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه له‌سه‌ر چه‌ند كار و كرده‌وه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوه‌ستین تاكوو كارامه‌یی و به‌شداریی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بزانین له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له خۆشی و ناخۆشی و كاروباری ژیانیاندا.
یه‌كه‌م شتێك كه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕائه‌كێشێ كاتێ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه له قوناغی لاوێتیدا شوانی ئه‌كرد بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه و مه‌ڕی بۆ ده‌له‌وه‌ڕاندن. ئیمامی بوخاری له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( ما بعث الله نبيا إلا ورعى الغنم، فقال الصحابة رضي الله عنهم : حتى انت يا رسول الله ؟ قال : نعم، كنت أرعها على قراريط لأهل مكة ) (خوا هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه مه‌گه‌ر مه‌ڕی سوانی مه‌ڕی كردووه، هاوه‌ڵه‌كان خوا لێیان ڕازبیێ وتیان: ته‌نانه‌ت تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خو؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، من شوانیم ده‌كرد له سه‌ر چه‌ند پاره‌یه‌كی كه‌م (قراریط) بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه) مه‌به‌ستیش له قراریط به‌شێكی دینارێكه، واته پاره‌یه‌كی كه‌م.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌و كۆبۆنهوهو دانیشتانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌و كێشه گرنگه‌كان ده‌یانبه‌ست به‌شداری گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كرد و لێیان جیا نه‌ده‌بۆوه، به‌رده‌وام نزیك بوو له كێشه‌كانیان و چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نان، دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه لێیان و گۆشه گیر نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ته به‌شداری له‌و په‌یمانه گرنگه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه‌دا كرد به په‌یمانی فضول (حلف الفضول) به ناو بانگه، وه‌ك له موسنه‌دی ئه‌حمه‌دا هاتووه: ( شهدت في دار عبد الله بن جدعان حلفاً ما أحب أن لي به حمر النعم، ولو دعيت إليه في الإسلام لأجبت) (ئاماده‌ی په‌یمانێك بووم له ماڵی عبدالله‌ی كوڕی جه‌دعان خۆشه‌ویستر بوو له لام له ئاژه‌ڵه سووره (ئه‌و كاته ئاژه‌ڵی سوور به تایبه‌ت حوشتر زۆر به نرخ بووه)، خۆ ئه‌گه‌ر له ئیسلامیشدا بانگ كرامه‌وه بۆ په‌یمانێكی وه‌ها ئه‌وه دێم به ده‌میه‌وه) ئه‌لبانی تهصحیحی كردووه.
له‌و دانیشتن و په‌یماننامه‌یه‌دا، گرێ و په‌یمان به‌سترا له سه‌ر به ده‌مه‌وه هاتنی مافخوراوان و به‌رگریكردن لێیان، تاكو مافیان نه‌خورێت و سته‌میان له سه‌ر لاببرێ، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌م په‌یمانه‌دا ههڵیداوهو وه‌سفی كردووه -وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه- چونكه په‌یمانه‌كه بانگه‌شه‌ی نه‌كرد بۆ ده‌مارگیری و هه‌ڵچونی نه‌فامی، به‌ڵكو له به‌ر سه‌رخستن و یارمه‌تیدانی سته‌ملێكراوان بوو.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له گه‌ڵ ڕۆڵه‌و نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا به‌شداری كرد له دروستكردنه‌وه‌ی كه‌عبه كاتێك لافاو لێیداو بنه‌كه‌ی ڕاماڵی و نزیك بوو بیڕوخێنێ، له بوخاریدا له فه‌رموده‌ی جابره‌وه كه فه‌رمویه‌تی: ( لما بنيت الكعبة ذهب النبي صلى عليه وسلم والعباس ينقلان الحجارة ) (كاتێ كه‌عبه دروستكرایه‌وه ههڵچنرایهوه پێغه‌مبه‌ر له گه‌ڵ عه‌باسدا –مامی- به‌ردیان ده‌گواسته‌وه بۆی).
وه له‌و به‌شداری و هاوبه‌شیانه‌ی ئه‌وه بوو كه كاتێ كه‌عبه دروستكرایهوهو ویستیان به‌رده ڕه‌شه‌كه بخه‌نه‌وه شونێی خۆی –پاش ئه‌وه‌ی كه جیاوازیان تێكه‌وت كه كامیان به‌رده ڕه‌شه‌كه دابنێ و گه‌شته ڕادده‌ی ناخۆشی- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ی پێ كردن كه به‌رگێك بێنن و به‌رده‌كه‌ی بخه‌نه سه‌ر، وه هه‌ر سه‌ره‌ك تیره‌و هۆزێكیش له لایه‌كیه‌وه ده‌ستی بداتێ و به‌رزی بكاته‌وه تا هه‌موو به‌شدار بن، ئه‌وجا كاتێ به‌گوێیان كرد‌و به‌رزیان كرده‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆی به‌رده‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه شوێنی خۆی و ناكۆكی و مه‌ترسی به یهكاچونیشی لێ دور خستنه‌وه و هه‌موو به‌یه‌كه‌و ڕازی بوون.
هه‌روه‌ها له كاره‌كانی تری كه پێی هه‌ڵساوه بازرگانی كردنی بووه به هه‌ندێ له ماڵ و سامانی قوڕه‌یشه‌وه، وه به ماڵ و سامانی جهدیجهشهوه خوا لێی ڕازیبێ چووه بۆ شام و بازرگانی بۆ كردووه.
له ڕاستیدا ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م هاوبه‌شی و یارمه‌تیدان و كارانه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بن له سه‌ر كارێك به‌لگه‌ن له سه‌ر كاریگه‌ری و ئیجابیه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یدا، به جۆرێك كه له هه‌موو شێوه‌كانی ژیاندا به‌شداری كردوون، ته‌نها ئه‌و كارانه نه‌بێ كه فیتره‌و خۆرسكی ڕێك و دروستی مرۆڤ دانی پیا نانێ و خوا پاراستویه‌تی و له‌و كارانه‌ی دور خستۆته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له خۆشی و ناخۆشی، له شه‌ڕه‌و ئاشتی، به‌شداری كردوون، ئه‌وه‌ی ئه‌وان چێشتویانه ئه‌میش به‌و شێوه، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و تهنگهشهیان توش هاتبێ ئه‌میش له گه‌ڵیان بووه‌و له ناویان بوو، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردبێ بۆ كارێكی قورس و مه‌به‌ستێكی گه‌وره، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره ئه‌و پله‌و پایه به‌رزه‌ی پێ به‌خشیبوو له ناو گه‌له‌كه‌یدا، له دڵی خه‌ڵكیدا شیرین و خۆشه‌ویست ببوو، ڕێز‌و هه‌یبه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت وه‌سفی ده‌سپاك "الأمين"یان دا به سه‌ریدا كه هیچ كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و وه‌سفه نه‌بوو، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌مینی و پاراستنی ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیی له گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی، درودو سڵاوی خوا به خوڕه‌م له سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته بێت و خوای گه‌وره بمانكاته شوێن كه‌وته‌ی و به هیدایه‌ت و ڕۆشنی ژیان و ڕه‌وشتی به‌رزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ژیانمان ڕوناك بكه‌ینه‌وه‌و ڕه‌وشت و خوو هه‌ڵس و كه‌وتمان شیرین بكه‌ین
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









فه‌رموو به‌ڕێزم ئه‌مه‌ش به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی
٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی (حراء)
لای عه‌ره‌به‌كان پاشماوه‌ی حه‌نیفی هه‌ر مابوو كه له ئاینی ئیبڕاهیمه‌وه سه‌لامی لێبێ وه‌ك میراتێك بۆیان مابۆوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه گیرۆده‌ی شیرك و هاوه‌ڵگیری ببوون، به‌ڵام هه‌ندێ كاری په‌سه‌ندو چاكیان هه‌ر تیا مابوو كه له باو‌و باپیرانیانه‌وه نه‌وه له پاش نه‌وه هێنابوویان، وه هه‌ندێكیشیان زیاتر پابه‌ند بوون پێیانه‌وه وه‌ك هه‌ندێكی كه‌یان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێكیان –كه كه‌م بوون- خۆیان به دوور‌و پاك ئه‌پاراست له بت په‌رستی و گه‌له‌كه‌ی خۆیان له سه‌ر هه‌ڵه‌و ناته‌واوی ئه‌زانی، توخنی كاره خراپه‌كانی وه‌ك: بت په‌رستی، خواردنی منداره‌وه بوو، كچ زینده به چاڵكردن، وه زۆرێكی دیكه‌ش له‌و نه‌ریت و خووانه‌ی كه شه‌رعی پیرۆز ڕێی پێ نه‌دابوو نه ئه‌كه‌وتنه‌وه، وه له‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌م شێوه‌یه بوون وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل و زه‌یدی كوڕی نه‌وفل و پێغه‌مبه‌ری خۆمان پێش ڕه‌وانه‌كردنی،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌وانی دیكه‌ی جگه له خۆشی جیاكرابۆوه به دوره په‌رێزی له خه‌ڵكی‌و به‌ندایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء، له‌م ڕووه‌وه چی له باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتووه (صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌مانه‌وێ له‌م بابه‌ته‌ی ئێسته‌دا تیشكێكی بخه‌ینه سه‌ر ان شا‌ء الله.
پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر له منداڵیه‌وه بیری ئه‌كرده‌وه له گه‌له‌كه‌ی كه بۆ شوێن به‌ندایه‌تی نابه‌جێ و خه‌یاڵات و ئه‌ندێشه‌و شتی پڕ‌و پووچ كه‌وتوون، كار‌و كرده‌وه‌و بیر‌و باوه‌ڕیان هیچ نه‌ئه‌چووه دڵیه‌وه، عه‌قڵ و ژیری ئه‌مه‌ی وه‌ر نه‌ئه‌گرت و نهیئهسهلماند، چۆن شتانێك ئه‌په‌رستن له دار‌و به‌ردو ئهیانكهنه یادبوودو كڕونشیان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا!، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به هۆی ئاگاداری و چاودێری خواوه بوو بۆی، كه وه‌ك مرۆڤه‌كانی تر نه‌بوو، فیتره‌و خواڕسكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌ر پاك و بێگه‌ردی مایه‌وه‌و هیچ خه‌وش و له‌كه‌یه‌كی تێكه‌ڵ نه‌بوو.
ئه‌م حاڵه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تیایا ئه‌ژیا پاڵی پێوه نا كه دوره‌په‌رێز بوه‌ستێ له‌وه‌ی كه گه‌له‌ی كه سه‌رینی و تێكه‌ڵاویان نه‌بێ، ته‌نها له شتانێكدا كه خێر‌و چاكه بن وه‌ك یارمه‌تی هه‌ژاران، پاڵپشتی بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازه‌كان، رێزگرتنی میوان، گه‌یاندنی به‌زه‌یی و به سه‌ر كردنه‌وه‌ی خزمان، ئیتر خواردن و خواردنه‌وه‌ی له گه‌ڵ خۆیدا ده‌بردو به‌ره‌و ئهشكهوتۆكهی حیرا‌ء به‌ڕێ ده‌كه‌وت وه‌ك له فه‌رمووده‌ی كه له هه‌ردو سه‌حیحدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( جاورت بحراء شهراً...) ( له حیرا‌ء مانگێك مامه‌وه...) ، حراءیش ئه‌شكه‌وتێكی بچووكه له سه‌ر كێوی نوور له دوری دوو میل له مه‌ككه‌وه، جگه له شاخی به‌رزو ئاسمانی بێ گه‌رد هیچی تر به ده‌وری ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌وه نابینی، ئه‌وانیش كه پاڵنه‌رن بۆ زیاتر بیركردنه‌وه‌و قوڵ بونه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌نده‌ها شه‌وو ڕۆژ له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌مایه‌وه‌و به‌ندایه‌تی ده‌كرد، بیری له زه‌وی و ئاسمانه‌كان و گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌كرده‌وه، بیری له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه كه چۆن وا له سه‌ر گومڕایین و دوورن له خوا، دڵنیاو دڵخۆش نه‌بوو به‌وه‌ی كه گه‌له‌كه‌ی له سه‌ری بوون، به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی ڕۆشن و نه‌خشه‌و په‌یڕه‌وێكی دیاریكراوی له به‌ر ده‌ستا نه‌بوو كه له سه‌ری بڕوات و دڵنیاو ڕازیبێ لێی.
وه زۆرترینی كاتی كه ده‌مایه‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا بوو، خه‌دیجه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانی به جێ ده‌هێشت و به ته‌نها له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌مایه‌وه‌و خواپه‌رستی دهكردو بیری ده‌كرده‌وه ڕووی ده‌كرده په‌روه‌ردگاری.
ڕیوایه‌ته‌كان باسی چۆنیه‌تی ئه‌و شێواز‌و سیفاتانه‌یان نه‌هێناوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆن به‌ندایه‌تی كردووه‌و چی وتووه‌و چی كردووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی دوركه‌وتنه‌وه بووه له‌و حاڵه‌ته‌ی گه‌له‌كه‌ی تیایدایه له بت په‌رستی و گۆشه‌گیر بوون لێیان، بیركردنه‌وه له مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان و زه‌وی.
وه هه‌ڵبژاردنیشی بۆ ئه‌م گۆشهنشینیه له‌و هۆكارانه بوو كه خوای گه‌وره بۆی ئاماده كردبوو تاكو ئاماده‌ی بكات بۆ ئه‌و كاره گرنگ و قورسه‌ی كه له پاشاندا درا به سه‌ریدا، وه ئه‌و گرنگیه گه‌وره‌یه‌ی كه پێی هه‌ڵده‌ستێ، كه بریتیه له گه‌یاندنی په‌یامی خوا به هه‌موو خه‌ڵكی به گشتی، وه لێره‌وه له حیكمه‌ت و دانایی خوای متعالی تێ ده‌گه‌ین كه یه‌كه‌م ئایه‌تێك و یه‌كه‌م گزنگی وه‌حی له‌م ئه‌شكه‌وته‌وه ده‌ست پێ بكات.
به ڕاستی ئه‌م ئه‌شكه‌وته له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا ده‌ركه‌وت و له پێش و له كاتی ڕهوانهكردنیشدا گرنگی به‌رچاوی خۆی بینی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پاش ئه‌وه‌ی به جێی هێشت و ده‌ستی كرده بانگه‌واز بۆ لای په‌روه‌ردگاری ئیدی سه‌ردانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ی نه‌كرده‌وه، وه هاوه‌ڵه‌كانیش هه‌روه‌ها سه‌ردانیان نهدهكردو سهرنهدهكهوتن بۆی، وه لێره‌وه ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كه ده‌یكه‌ن له سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه نوێژ تیا خوێندنی كارێكی ناشه‌رعیه‌و ڕێی پێ نه‌دراوه.
وه خواش زاناتره.
وه‌رگیراوه
به‌و هیوای سودی لێوه‌رگریت و هه‌ربژیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه