.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ناوى یانه: به‌شه‌لۆنه
ناوى شار: به‌رشه‌لۆنه
سه‌رۆكى یانه: خوان لابورتا
ساڵى دامه‌زراندن: 1899
یاریگا: ئستاد نیو كامپ، یاریگاكه تواناى له‌خۆگرتنى 98771 ته‌ماشاكارى هه‌یه
رِاهێنه‌ر: فرانك رِێكارد، كه خاوه‌نى رِه‌گه‌زنامه‌ى هۆڵه‌ندیه، له 30-9-1962 له ئه‌مستردام له دایك بووه. له ساڵى 2003ه‌وه ئه‌ركى رِاهێنانى یانه‌كه‌ى گرتۆته‌ئه‌ستۆ. وه‌ك یاریده‌ده‌رى جوس هیدنیك ده‌ستى به پیشه‌ى رِاهێنان كرد، ئه‌مه‌ى دواییان (جوس هیدنیك) به‌رِێوبه‌رى ته‌كنیكی هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندى بوو له مۆندیاڵى فه‌رِه‌نساى ساڵى 1998، له نێوان سالاَنى 1998-2000 ئه‌ركى رِاهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌نداى گرته ئه‌ستۆ. له نێوان سالاَنى 2001-2002 مه‌شقى به یانه‌ى سپارتا رِۆتردامى هۆڵه‌ندى كرد. توانى له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له خولى ئیسپانى له وه‌رزى 2004-2005. هه‌روه‌ها یاریزانێكى به ناوبانگ بوو له رِێزى یانه‌كانى ئه‌یاكسى هۆڵه‌ندى، سه‌ره‌قسته‌ى ئیسپانى و میلانى ئیتاڵى. وه‌ك یاریزانێك چه‌ندین پاڵه‌وانێتى ئه‌وروپى و مه‌حه‌لى به‌ده‌ستهێنا. له پاڵه‌وانێتى جامى ئه‌وروپى له ساڵى 1988 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا. له خولى ئیتاڵى وه‌زرى 1991-1992 وه‌ك باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرا. 63 یاریى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ولاَته‌كه‌یدا ئه‌نجام داوه.
ده‌ستكه‌وته‌كانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه
پاڵه‌وانى خولى ئیسپانى بۆ 17 جار له وه‌رزه‌كانى 1928-1929، 1944-1945، 1947-1948، 1948-1949، 1951-1952، 1952-1953، 1958-1959، 1959-1960، 1973-1974، 1984-1985، 1990-1991، 1991-1992، 1993، 1993-1994، 1997-1999، 2004-2005.
پاڵه‌وانى جامى ئیسپانیا: 24 جار
پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى ئیسپانى: 5 جار
پاڵه‌وانى خولى پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا: وه‌زرى 1991-1992
پاڵه‌وانى جامى یه‌كێتى ئه‌وروپا: 1958، 1960، 1966، 1971
پاڵه‌وانى سوپه‌رى ئه‌وروپى: 1992-1997
پاڵه‌وانى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى جامه ئه‌وروپه‌كان: 1979، 1982، 1989، 1997
باشترین رِاهێنه‌رى كه مه‌شقى به یانه‌كه كردبێت: یوهان كرویفى هۆڵه‌ندى بوو
نازاناوى یانه‌كه: به‌رشه- به‌رسه- یانه‌ى كه‌ته‌لۆنى
ناوى ئه‌و یاریزانه مه‌زنانه‌ى یاریان بۆ یانه‌كه كردووه:
كرویف- مارادۆنا- رِۆماریۆ-كامبیس-گواردویلا- نیسكانز-رِینوس-كلویفىرت-كاسترو-كومان-فرانك دیبور-رِیزبیگیر-رِۆناڵدۆ-رِیڤاڵدۆ-ده‌یڤیدز-لویس ئه‌نریكی-فیگۆ-ئه‌گزافى-دیكو-ئیتۆ-رِۆناڵدینیۆ-زامورا-زاریتا، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى دیكه كه له ئاسمانى ئه‌م یانه گه‌وره و مه‌زنه دره‌وشانه‌وه.
كورته‌یه‌ك له باره‌ى یانه‌كه‌وه:
هۆڵه‌ندیه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بوو به‌سه‌ر لیگاى ئیسپانیه‌وه، به تایبه‌تى به‌سه‌ر یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه ، كه تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م كاریگه‌ریه ماوه و په‌یوه‌ندی به ئه‌ستێره هۆڵه‌ندیه‌كانه‌وه هه‌یه. له سالاَنى حه‌فتاكاندا كاتێك هۆڵه‌ندا وه‌ك هێزێكى تۆپى پێى جیهانى ده‌ركه‌وت كه له هه‌ردو یاریزان كرویف و نیسكانزدا( یوهانى دووه‌م) به‌رجه‌سته‌بوو. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى به‌رشه‌لۆنه باشترین دوانه‌ى له خۆده‌گرت كه بریتیى بوون له كرویف و رِینۆس. ئه‌وا یانه‌كه ده‌ستكه‌وتێكى زۆرى نه‌چنیه‌وه، به‌لاَم دواتر ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌تر به‌ده‌ستده‌هێنرێت به تایبه‌تى له سالاَنى نه‌وه‌ته‌كاندا كاتێك ئه‌ستێره‌ى پێش‌و، یوهان كرویف سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى گرته‌ده‌ست، كه دواتر پۆلێك له ئه‌ستێره‌كانى هۆڵه‌ندا په‌یوه‌ندیان كرد به یانه‌كه‌وه وه‌ك كومان و هه‌ردوا برا، دیبور و رِۆناڵدیبور و دواتر ئه‌ستێره‌كانى دیكه وه‌ك كلویفه‌رت و تریزیگیر و بوگارد و كوك و ده‌یڤیدز و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى هۆڵه‌ندى گه‌وره‌ى دیكه كه له ئاسمانى به‌رشه‌لۆنه‌دا دره‌وشانه‌وه و ئه‌م یانه‌یه‌یان كرده یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یانه‌كانى جیهان. به‌لاَم ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كرویف سه‌ركردایه‌تى ئه‌م یانه‌یه‌ى گرته‌ئه‌ستۆ به سه‌ركه‌وتوترین و باشترین سه‌رده‌م داده‌نرێت كه یانه‌ى مه‌زنى ئیسپانى "به‌رشه‌لۆنه‌ى" پێدا تێپه‌رِبوبێت كه تێیدا چوار نازناوى لیگاى به‌ده‌ستهێنا و نازناوێكى ئه‌وروپیش له جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ساڵى 1992دا. ئه‌م په‌یوه‌ستبوون و لێكنزیكیه‌ى نێوان ئیداره‌ى به‌رشه‌لۆنه و ئه‌ستێره‌كانى هۆڵه‌ندا تورِه‌ى و بێزارى له نێو نه‌یاره‌كانى یانه‌ى كه‌ته‌لۆنیدا وروژاند، ئه‌وانه‌ى له چه‌ندین بۆنه‌دا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه توانا هه‌ڵكشاوه‌كانى یاریزانه ئیسپانیه‌كانى له ناوبردووه و ده‌ست و ده‌رگاى ئاوه‌لاَ كردووه بۆ بۆ یاریزانه هۆڵه‌ندیه‌كان. رِه‌نگه ده‌ستهه‌ڵگرتنى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره هۆڵه‌ندیه‌كان له كۆتاى دو وه‌زر پێش ئێستادا كه وه‌زرى ساڵى 2003-2004ه بۆ سوككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م رِه‌خنانه بوبێت. به‌لاَم ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه به‌رشه‌لۆنه ده‌ستى له‌م په‌یوه‌ندیه مێژوییانه هه‌ڵگرتوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستا هۆڵه‌ندیه‌كان له كاتالۆنیادا ماون، وه‌ك رِاهێنه‌ر فراك رِێكاردۆ و سێ یاریزانه‌كه كه بریتین له یاریزانى به‌رگرى جیو، یاریزانى ناوه‌رِاست فان بومیل و یاریزانى هیڵى به‌رگرى ئه‌زكوبرو، هه‌روه‌ها ناكرێت به سه‌ر سالاَنى شه‌ست و حه‌فتاكاندا تێپه‌رِببین بێ ئه‌وه‌ى ناوى یه‌كێك له به ناوبانگترین یاریزانه‌كانى مێژوى لالیگا و مێژوى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بهێنین ئه‌ویش یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى كامبیسه، ئه‌م یاریزانه جێ په‌نجه‌ى به‌سه‌ر خولى ئیسپانى جێهیشت و دواتریش وه‌ك رِاهێنه‌رێك ئه‌م رٍِۆڵه‌ى بینى له سالاَنى نه‌وه‌ته‌كاندا. نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت له حاڵى حازردا به‌رشه‌لۆنه له وه‌رزى 2005-2006 به یه‌كێك له سێ به‌هێزترین یانه‌كانى جیهان داده‌نرێت به‌هۆى بوونى باشترین یاریزانى ساڵى 2005 له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌دا، كه ئه‌ستێره‌یه‌كى دیاره و جێى په‌نجه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و سێ ساڵه‌ى یانه‌كه‌وه جێهێشت كه یارى بۆ كرد و توانیتى شوێنى خۆى له یانه‌كه‌دا جێگیر بكات و ببێته بناغه‌ى هه‌مو سه‌ركه‌وتنێكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و بۆته سه‌رچاوه‌ى ئومێدى جه‌ماوه‌ر له به‌ده‌ستهێنانى خولى پاڵه‌وانه‌كان و خولى ئیسپانى و دواى شه‌ش ساڵ له وشكه‌ساڵى كه به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا هات له نێوان 1998-2004، هه‌مو كه‌س چاوه‌رِى چێژى نازناو ده‌كات له‌م یاریزانه كه زیادى بكات بۆ گه‌نجینه‌ى به‌رشه‌لۆنه سه رجاوه نيولاين سبورت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه