.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














عه‌شق مانای چیه؟ کێ پێناسه‌ی ده‌کات ؟
شه‌وبۆ ئاریایی
جوانترین ووشه لای خه‌ڵکی وشه‌ی عه‌شقه هه‌رچه‌نده له زمانی کوردی‌دا به‌رانبه‌رێکی ئه‌وتۆ ده‌ست ناکه‌وێت که له جیاتی دابنرێت، هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک پێیان وایه ووشه‌ی ئه‌وین یاخود ئه‌ڤین، بۆ عه‌شق به‌کار ده‌هێنرێت،له ڕاستیدا ئه‌م ووشه‌یه عه‌ره‌ب به‌کاری هێناوه پاشان گوزراوتهوه بۆ ناو ووڵاتانی تری ده‌وربه‌ر وه‌ك ئێران و ئه‌فغانستان و پاکساتان تورك و ته‌نانه‌ت هنده‌کانیش به‌کاری دهێنن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی ئه‌وه بکه‌م ئه‌م ووشه چۆن به‌کار بهێنین..
ئه‌م ووشه‌یه به‌مانی خۆشه‌ویستی جوت بوونه (سێکس) دێت که من ئه‌م ڕایه‌م وه‌رگرتوه له‌سه‌ری ده‌ڕۆم زۆرم پێ جوانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئیمامێکی به‌رێزی وه‌ك (ئیبن قه‌یمی جه‌وزی) هه‌مان ڕای هه‌یه له سه‌ر ووشه‌ی عه‌شق که ده‌فه‌رموێت واتاکه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان دووکه‌سه که له دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازن وه‌ك ژن پیاو، کوڕ و کچ که خۆشه‌ویستیه‌که‌یان بۆ به‌یه‌ك گیشتن بێت...
ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێك ئافره‌تێك له ده‌رگایی ماڵه‌که‌ی دێته ده‌ره‌وه.. ده‌بینێت سێ پیاوی پیری ڕیش چه‌رموی دهمو چاو جوان، لهبهدهردهم ده‌رگای ماڵه‌که‌ی دا دانیشتبوون، ئافره‌ته‌که پێی ووتن پێشتر ئێوه‌م له گه‌ڕه‌که‌ی خۆمان نه‌دیووه له‌وانه‌یه غه‌ریب بن و برسیتان بێت، وه‌رنه ماڵه‌وه من خواردنم هه‌یه وه ببنه میوانی ماڵه‌که‌ی من، پیاوه‌کانیش لێی ده‌پرسن: ئایا مێرده‌که‌ت له‌ماڵه‌وه‌یه؟
ئافره‌ته‌که‌ش له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێت: نه‌خێر له‌ماڵه‌وه نی یه، بۆ کارکردن و به‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان چۆته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
سێ پیاوه‌که‌ش ده‌ڵێن: ده‌ی که‌واته ئێمه ناتوانین بێنیه ماڵه‌وه تا مێرده‌که‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه.
کاتێک ئێواره مێرده‌که‌ی له‌کار ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئافره‌ته‌که باسه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، پیاوه‌که‌ش به خێزانه‌که‌ی ده‌ڵێت: ده‌ی که‌وایه ئێستا بڕۆ پێیان بڵێ ئه‌وا مێرده‌که‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێست ده‌توانن بێنه ماڵه‌وه‌و ببنه میوانی ئێمه.
کاتێک که ئافره‌ته‌که ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه و به پیاوه‌کان ده‌ڵێت: فه‌رمون ئێستا ده‌توانن بێنه ماڵه‌وه ببنه میوانی ئێمه، چونکه مێرده‌که‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
له‌وه‌ڵامی میوانداری ئافره‌ته‌که‌دا پیاوه‌کان ده‌ڵێن: نایه‌ینه ماڵه‌که‌تان.
ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت: بۆچی؟ مه‌گه‌ر ئێوه خۆتان نه‌تان ووت کاتێك مێرده‌که‌ت هاته‌وه دهێینه ماڵه‌وه، ئه‌ی ئایا هۆکار چی یه که‌وا ئێستا ده‌ڵێن نایه‌ین؟
پیاوه‌کان ده‌ڵێن: ئاخر ئێمه ده‌رسێکمان ناتوانین ببینه میوانتان. ده‌بێت ئێوه بڕیار بده‌ن یه‌کێک له ئێمه هه‌ڵبژێرن.
ئافره‌ته‌که لێیان ده‌پرسێت که ناوتان چی یه؟
پیاوه‌کانیش هه‌ریه‌ك ناوی خۆی ده‌ڵێت وه ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌یه بوو: سه‌روه‌ت، سه‌رکه‌وتووی وه عشق.
ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت: بابچم به مێرده‌که‌م بڵێم تا بزانم ئه‌و کامتان بانگێشت ده‌کات، کاتێك که ئافره‌ته‌که ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه‌و به‌مێرده‌که‌ی ده‌ڵێت، مێرده‌که‌ی ده‌ڵێت وه‌ڵڵا شتێکی باشه با سه‌روه‌ت بانگێشت بکه‌ین تا ماڵه‌که‌مان پڕ بێت له سه‌روه‌ت، ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت: ئه‌ی بۆچی سه‌رکه‌وتووی بانگێشت نه‌که‌ین، تا له‌هه‌موو کاره‌کانماندا سه‌رکه‌وتوو بین.
له‌کۆتایدا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك ده‌که‌ون که عشق بانگێشت بکه‌ن، ئافره‌ته‌که ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م دا له بانگێشتی عشق بکه‌ین تا ببێته میوانی ماڵه‌که‌مان، عشق هه‌ڵده‌سێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ماڵه‌وه، به‌دوایدا دوو پیاوه‌که‌ی که‌ش هه‌ڵده‌سنه‌وه ده‌یانه‌وێت بچنه ماڵه‌وه، ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت باشه من به‌س به عشقم ووت بێته ماڵه‌وه، وه ئێوه خۆشتان پێت وتم که ده‌توانم ته‌نها میوانداری یه‌کێکتان بکه‌م ئایا بۆچی ئێستا ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ عشق بێن.
له‌وه‌ڵام دا پیاوه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌رکام له سه‌روه‌ت یان سه‌رکه‌وتوویت بانگێشت بکردایه، ئه‌وا ئه‌و دوانه‌که‌ی دیکه‌مان نه‌مان ده‌توانی بێینه ماڵه‌وه، به‌ڵام چونکه میوانداری عشقت کرد بۆیه ئێمه‌ش ده‌توانین بێینه ماڵه‌وه، چونکه هه‌رماڵێک عشقی تێدابوو، ئه‌وا سه‌روه‌ت و سه‌رکه‌وتویشی تێدایه
sanko
sarchawa/dnoor[/color]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن کوره هه‌ژار (2010-04-03 21:58:39)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش برای به‌رێز هه‌ر بژی بۆ ئه‌و بابه‌ته جوان و به سوده هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی له عه‌شقدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک سانکۆ پڕ مانا‌و جوان بوو زۆۆۆۆۆر هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo toi aziz hiwa gyan hardam bahiwa bit bo amrow dahatwt hardam sarkawtw bit gyana
zor supas xatu tina aziz hiwadarm badli bareztan bubi gyana
له‌سه‌ر هێڵ نییه