❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاڵه‌وانانی كلاسیكۆ:ڕیال مه‌درید….El Clasico Heroes: Real Madrid

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-06 18:46:17

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پاڵه‌وانانی كلاسیكۆ:ڕیال مه‌درید….El Clasico Heroes: Real Madrid

ئازیزان له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كانی ماڵپه‌ڕی یاریگا له‌سه‌ر یاری كلاسیكۆ ئه‌وا له‌م زنجیره‌دا به‌شێك له‌ پاڵه‌وانانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ یارییه‌كانی كلاسیكۆ باس ده‌كه‌ین و به‌ هیوای ئه‌وه‌ی به‌ دڵتان بێت….

ڕافائێل مۆرێرا لۆپێز (17ـی فێبرایری 1929 ، لێس كۆرتس ، به‌رشلۆنه‌ 1 – 2 ڕیال مه‌درید)
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆ بوو له‌ لالیگا وه‌ یه‌كه‌م گۆڵ كه‌ له‌ یاری كلاسیكۆ تۆمار كرابێت له‌ ڕێگه‌ی یاریزان ڕافائێل مۆرێرا لۆپێز تۆمار كرا وه‌ له‌ ده‌یه‌م خووله‌كی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا وه‌ له‌ خووله‌كی ده‌یه‌می گێمی دووه‌م گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد به‌ڵام نه‌یتوانی هاتریك تۆمار بكات سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش یاریزانێكی مێژووییه‌ له‌ یارییه‌كانی كلاسیكۆـدا.

جێمی لازچانۆ (30ـی مارسی 1930 ، ئێستادیۆ چارمارتین ، ڕیال مه‌درید 5 – 1 به‌رشلۆنه‌)
3ـی فێبرایری 1935 ، ئێستادیۆ چامارتین ، ڕیال مه‌درید 8 – 2 به‌رشلۆنه‌)
یاریزانی باشووری ئیسپانیا كه‌ هێڕشبه‌رێكی زۆر ئاست به‌رز بوو وه‌ توانی له‌ دوو یاری كلاسیكۆ شه‌ش گۆڵ تۆمار بكات واته‌ له‌ هه‌ر یارییه‌ك توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات وه‌ یه‌كێك بوو له‌ ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌و كاته‌،له‌ مارسی 1930 توانی هاتریك تۆمار بكات و له‌ دوای پێنج ساڵ توانی دووباره‌ هاتریك تۆمار بكات ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌وا دوو جار له‌ یاری كلاسیكۆ هاتریك تۆمار بكه‌یت.

جۆزێپ سامیتیێر (5ـی مارسی 1933 ، ئێستادیۆ چامارتین ، ڕیال مه‌درید 2 – 1 به‌رشلۆنه‌)
ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كه‌ له‌ وه‌رزێك پێش ئه‌و یارییه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید توانی سێ گۆڵ له‌ یانه‌ی پێشووی خۆی تۆمار بكات وه‌ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات كه‌ ئه‌مه‌ش تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشووی خۆی.



ئێلدیفۆنسۆ سانودۆ گارسیا (3ـی فێبرایری 1935 ، ئێستادیۆ چامارتین ، ڕیال مه‌درید 8 – 2 به‌رشلۆنه‌)
ئایا شتێكی ئاساییه‌ كه‌وا له‌ یاری وا گه‌وره‌ی وه‌ك كلاسیكۆ یاریزانێك بتوانێت چوار گۆڵ(سوپێر هاتریك)تۆمار بكات؟له‌ فێبرایری ساڵی 1935 هێڕشبه‌رێك به‌ ناوی ئێلدیفۆنسۆ ساونودۆ گارسیا توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات و شكست به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بگه‌ینێت وه‌ گۆڵه‌كانی له‌ خووله‌كه‌كانی 21 و 35 و 47 و 81ـدا تۆمار كران وه‌ یاریزان لازچانۆ توانی سێ گۆڵ له‌و یارییه‌ تۆمار بكات.

ئیڤان زامۆڕانۆ (7ـی یه‌ناییری ، 1995 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 5 – 0 به‌رشلۆنه‌)
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی چیلی كه‌ هاته‌ ڕیال مه‌درید هه‌موو چاودێران پێشبینی شتی زۆریان لێ ده‌كرد به‌ڵام له‌ ئاستی پێویستدا نه‌بوو كه‌چی كه‌س هاتریك ـه‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاد ناكات،،له‌ دوای تۆمار كردن سێ گۆڵ له‌ لایه‌ن زامۆڕانۆ ئه‌وا گشت هانده‌ران له‌ یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد Bam Bam Zamorano كه‌ یه‌كێك بوو له‌ خۆشترین شه‌وه‌كانی زامۆڕانۆ له‌ مه‌درید.

مایكڵ لاودرۆپ (7ـی یه‌ناییری 1995 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 5 – 0 به‌رشلۆنه‌)
ئه‌فسانه‌ی دانیماركی یارمه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یدا بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید ساڵێك پێش ئه‌و به‌رواره‌ به‌ڵام له‌م یارییه‌ توانی یارمه‌تی یانه‌ی لۆس بلانكۆس بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ وه‌ شتێكی سه‌یره‌ كه‌وا لاودرۆپ له‌ لایه‌ن هانده‌ران هه‌ردوو یانه‌ زۆر خۆشه‌ویسته‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ نازناوی خوولی لالیگاـی به‌ده‌ست هێناوه‌.



ڕائول (20ـی سێپتێمبێری 1998 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 2 – 2 به‌رشلۆنه‌) ; (14ـی ئۆكتۆبه‌ری 1999 ، كامپ نو ، به‌رشلۆنه‌ 2-2 ڕیال مه‌درید) ; (4ـی مارسی 2001 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 2-2 به‌رشلۆنه‌)
ڕه‌نگه‌ ئه‌فسانه‌ ڕائول گۆنزالێس باشترین گۆڵكار بێت له‌ یارییه‌كانی كلاسیكۆ،ڕائول تایبه‌ت له‌ یارییه‌كانی دژی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ وه‌ له‌ سێپتێمبه‌ری 1998 توانی دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تۆمار بكات و له‌ ئۆكتۆبه‌ری 1999 دوو گۆڵ و له‌ مارسی 2001 دوو گۆڵ تۆمار بكات ئه‌م یارییانه‌ش گشتی به‌ ئه‌نجامی یه‌كسان بوو به‌ كۆتا هات.

لویس فیگۆ (5ـی نۆڤێمبه‌ری 2001 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 2 – 0 به‌رشلۆنه‌)
هه‌رچه‌نده‌ فیگۆ نه‌یتوانی بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پێشكه‌شی ده‌كرد به‌ڵام توانی گۆڵ له‌ یانه‌ی پێشووی خۆی تۆمار بكات و له‌ كاتی زیاد كراو توانی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و فیگۆ یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانه‌ كه‌مانه‌ی كه‌وا گۆڵی له‌ هه‌ردوو یانه‌ كردبێت.



زێدان ، مایكڵ ئۆوین ، دێڤد بێكهام (10ـی ئه‌پریلی 2005 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 4 – 2 به‌رشلۆنه‌)
له‌م یارییه‌ هیچ كه‌سێك نه‌یتوانی گشت سه‌رنجه‌كان بۆ خۆی ڕابكێشێت چونكه‌ هه‌موویان به‌ ئاستێكی به‌رز یارییان كرد،زێدان توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات و سه‌ری به‌ ستون كه‌وت و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بوو له‌ یاری كردن وه‌ بێكهام به‌ پاسه‌ جوانه‌كانی توانی كێشه‌كانی لای ڕاست چاره‌سه‌ر بكات و ئۆوین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی توانی گۆڵی تۆمار بكات.

گوتی (7ـی مایـی 2008 ، سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕیال مه‌درید 4 – 1 به‌رشلۆنه‌)
ئه‌ستێره‌ی ئه‌كادیمی یانه‌ی ڕیال مه‌درید توانی له‌ پاسه‌ جوانه‌كانی بڕیاری یاری كردن و جوان كردنی یاری بدات وه‌ توانی به‌ ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی گشت یاریزانه‌كانی به‌رشلۆنه‌ ببێته‌وه‌،مه‌درید پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه‌ نازناوی خوولی ئیسپانی به‌ده‌ست هێنابوو بۆیه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ وه‌ك سه‌فه‌ر كردنێك سه‌ردانی مه‌دریدـیان كرد وه‌ هه‌رچه‌نده‌ گوتی نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات به‌ڵام توانی دوو گۆڵی یه‌كه‌م دروست بكات.

yariga.net

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net