.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سوکرات فه‌یله‌سوفی مه‌زنی گریک “470 – 399 پ . ز”
فه‌یله‌سوفی مه‌زنی گریک سوکرات له ده‌وروبه‌ری ساڵی 470 ی پێش زایین له‌شاری ( ئه‌پینا) له‌دایکبووه ، باوکی هونه‌رمه‌ندێکی په‌یکه‌رتاش و دایکیشی مامان بووه له‌سه‌ره‌تادا سوکرات وه‌کو باوکی په‌یکه‌رتاش بووه له‌ژیاندا ئه‌وه‌نده گوێی به ماڵ و سامان نه‌داوه بۆیه ئه‌مه ببووه هۆی ناکۆکی له‌نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی
سوکرات له‌ڕێگه‌ی خوێندن و بیرکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌ژیانی ئاده‌میزاد و جیهان و گه‌ردوون بووه مه‌زنترین فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌می خۆی و هه‌رچه‌نده هیچ به‌رهه‌مێکی نوسراوه‌ی له‌پاش به‌جێ نه‌ماوه به‌ڵام به‌ڕای هه‌موو بیرمه‌ندان یه‌کێک بووه له‌فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌کانی جیهان و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌وه بۆمان به‌جێماوه ته‌نیا ئه‌و کتێبانه‌یه که ( ئه‌فڵاتون ) ی فه‌یله‌سوفی شاگردی له‌سه‌ری نوسیوه یا ئه‌و نوسینانه‌ی مێژوو نوسی ناوداری گریک ( زه‌ینه‌فۆن ) له‌باره‌یه‌وه تۆماری کردووه .
سوکرات فه‌یله‌سوفێکی ئازا و دلێر و بیروباوه‌ڕ پته‌و بوو ، مردنی خۆی په‌سه‌ند ده‌کرد به‌سه‌ر وازهێنانی له‌هه‌ڵوێستی ڕاستی و باوه‌ڕی به‌و خواوه‌ندانه نه‌بوو که خه‌ڵکی گریک ده‌یانپه‌رستن هه‌موو ده‌م چووه ناو بازاڕ و تێکه‌ڵاو به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بوو جا ئه‌و که‌سانه لاو بان یا پیر هه‌ژار یا ده‌وڵه‌مه‌ند ، دۆست یا دوژمن ، به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی سه‌رزاره‌کی فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆی تێده‌گه‌یاندن و ته‌وه‌ری فه‌لسه‌فه‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که مرۆڤ خۆی بناسێ و به‌وردی له هه‌ڵس و که‌وتی خۆی و ئه‌و داب و ده‌ستوره‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ بکۆڵێته‌وه و به‌م جۆره یارمه‌تی شاگرده‌کانی دا تاکو خۆیان زانیاری بدۆزنه‌وه و ئه‌وه‌نده پشت به خواوه‌نده‌کانی گریک نه‌به‌ستن . به‌م کاره‌یشی زانستی خوو و ڕه‌وشتی مرۆڤی داهێنا و ئه‌م فه‌یله‌سوفه له دژی ( سه‌فسه‌ته ) ده‌جه‌نگا و به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت ده‌گرت .
بۆیه ناحه‌زانی که‌وتنه دژی و ئه‌م تاوانانه‌ی خواره‌وه‌یان دایه پاڵ :
1- باوه‌ڕنه‌بوون به خواوه‌نده‌کانی گریک
2- داواکردنی خه‌ڵک بۆ په‌رستنی خوایه‌کی نوێ که به‌ڕێوه‌به‌ری جیهان و گه‌ردوونه .
3- تێکدانی ڕه‌وشتی لاو به‌وه‌ی که هه‌موو ده‌م ده‌وریان ده‌دا و ده‌که‌وتنه به‌ر کاریگه‌ری بیر و باوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌که‌ی .
له‌ئه‌نجامدا سوکرات دادگایی کرا و ئه‌ویش زۆر به‌گه‌رمی به‌رگری له بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆی کرد و تۆزقاڵێک لێی لانه‌دان و دادوه‌ره‌کانیش به به‌تاوانی له ئایین لادان و تێکدانی ڕه‌وشتی لاوان حوکمی مردنیان به‌سه‌ردا دا به‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆی پیاڵه‌یه‌ک ژه‌هر بخواته‌وه و پێی بمرێ ، ئه‌ویش له ساڵی 399 ی پێش زایین به‌بێ دودڵی و به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه ژه‌هره‌که‌ی فڕکرد و گیانی سپارد و له‌باوه‌ڕی ڕاستی خۆی پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه و بووه قوربانی و شه‌هیدی بیروباوه‌ڕه فه‌لسه‌فیه به‌هێزه‌که‌ی .
فه‌لسه‌فه‌که‌ی سوکرات له‌ده‌وری ئه‌م چه‌ند ڕاستیه‌ی خواره‌وه ده‌سوڕێته‌وه :
1- ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد به ئه‌قڵی خۆی له‌کارێکی باش گه‌یشت ده‌گاته ئامانج .
2- زانست و کاری باش یه‌ک شتن و لای هیچ که‌سێک ئه‌و ڕاستیه ناگۆڕێ .


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه