.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ژیاننامه‌ی ” هۆمیرۆس ” شاعیری دێرینی گریک .. وزانیاری له باره‌ی ژیانیه‌وه !
له‌سه‌ده‌ی هه‌شتی پێش زایین ژیاوه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆمیرۆسه‌وه زانراوه ، شاعیرێکی هه‌ره گه‌وره‌ی گریک بووه خاوه‌نی دوو داستانه به‌ناوبانگه‌که‌ی ( ئیلیاده ) و ( ئۆدێسه ) بووه و ، هه‌شت سه‌ده‌یه‌ک به‌رله‌زایین ژیاوه و به‌رهه‌می شیعری داستانی بڵاوکردۆته‌وه .
به‌ڵام له‌سه‌رێکی تریشه‌وه ئه‌و ( هۆمیرۆس ) ه کێشه‌یه‌کی زۆری له‌ناو ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب ناوه‌ته‌وه . له‌و کاته‌ی که ڕه‌خنه‌گرانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌و ڕایه‌دابوون که هۆمیرۆس هه‌ر نه‌بووه و دوو داستانه‌کانیشی دانه‌ناون . که‌چی هه‌موو ڕه‌خنه‌گرانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که هۆمیرۆس بووه و ژیاوه ، له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه‌شدا ئه‌وه‌ش ده‌گوترێ که هۆمیرۆس پیاوێکی کوێری هه‌ژاری کڵۆڵ بووه و له‌سه‌رده‌می پیریدا شاره و شار گه‌ڕاوه و له‌سه‌ر ئاوازی ڕه‌بابه شیعره‌کانی داستانه‌کانی ( ئیلیاده ) و ( ئۆدیسه )ی به‌گۆرانی گووتوه ! .
شیعره‌کانی ئه‌م دوو داستانه‌ی هۆمیرۆس ده‌ورێکی ته‌واویان بووه له پێشخستن و گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌بی گریکی ئه‌و سه‌رده‌مه و کاریگه‌رییه‌کی ته‌واویان کردۆته سه‌ر ڕۆشنبیری و زانیاری و ڕه‌وانبێژی ئه‌و گه‌له کۆنه و بونه‌ته پێوانه‌یه‌کی ڕاست و دروستی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی .
سه‌باره‌ت به‌و ده‌وره گرنگه‌ی هۆمیرۆس له‌ئه‌ده‌ب و زمانی گریکدا زۆر له شاره‌کانی یۆنانی کۆن به‌شاعیری خۆیان داناوه و خه‌ڵکه‌که‌یان گوتوویانه له شاری ئێمه‌دا له‌داییک بووه و ژیاوه و ناودارترینی ئه‌و شارانه‌ش : ئه‌سینا و ئیزمیر و خێوس و کۆلۆفۆن بوون .
داستانه‌کانی ( ئیلیاده ) و ( ئۆدیسه ) له‌ناو ئه‌ده‌بی جیهانیدا پایه‌کی به‌رز و دیاری‌یان هه‌یه و بریتین له‌هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی جه‌نگی پڕ کوشت و بڕ و زه‌بر و زه‌نگی ( ته‌ڕواده ) و ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی جه‌نگاوه‌ر و قاره‌مانه‌کانی ئه‌و جه‌نگه له قاڵبی حیکایه‌تی سه‌رسوڕهێنی خۆش و دڵگیر به‌شیعر داڕشتوون و به جوانی و ڕێباز و ڕه‌وشت و خووی گریکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه زووه ده‌رده‌بڕن .
ئیلیاده : بریتییه له چیرۆکی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ئابڵۆقه‌دانی شاری ( ته‌ڕواده ) له‌لایه‌ن گریکه‌کانه‌وه ، به‌شیوه‌یه‌کی جوان و کاریگه‌ر باسی ئه‌و شه‌ڕه ده‌گێڕێته‌وه و به کورتیش مێژووی 9 ساڵه‌که‌ی جه‌نگی سامناکی نێوان گریک و ته‌ڕواده ده‌رده‌بڕێت و که پێکهاتووه له 24 سروودی دوور و درێژ هه‌ریه‌که‌شیان لایه‌نێکی جه‌نگه‌که و ئابڵوقه‌دانه‌که‌ی شاری ته‌ڕواده ده‌گێڕێته‌وه .
به‌ڵام داستانی ( ئۆدێسه ) هه‌واڵی جه‌نگ و فیداکاری قاره‌مانێتی له ڕاده‌ری ( پۆلیس )ی جه‌نگاوه‌ری قاره‌مانی گریک ده‌گێڕێته‌وه له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و جه‌نگه قڕکه‌ره بۆ شار و ماڵه‌که‌ی خۆی و ، ئه‌م داستانه‌ش بریتییه له 24 به‌ش یا سرودی دوور و درێژ و هه‌ریه‌که‌یان به لایه‌نێکی ڕووداوه سه‌رسوڕمێنه‌کانی ده‌گێڕێته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و دوو داستانه به‌رزه ، ( هۆمیرۆس ) به‌یه‌که‌م شاعیری گریک و به‌ناوبانگترین شاعیری داستان داده‌نرێت و ئه‌م دوو شاکاره‌یشی نمونه‌ی به‌رزی شیعری ڕه‌سه‌نی داستانن چونکه به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ناسک و به‌ده‌ربڕینی ساکاری پڕ له جوانکاری داڕشتراون بۆیه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌نرخ نه‌که‌وتوون و ناوی خۆیان و ناوی ( هۆمیرۆس)یان به نه‌مری هێشتۆته‌وه
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێ زانیاری ترله‌سه‌ر هۆمیرۆس له وێکیپیدیاوه وه‌رگیراوه :
هۆمیرۆس (بەگریکیی کۆن: Ὅμηρος, Hómēros، بەئینگلیزیی: Homer)، هۆنراوەنووسێکی گریکی بەناوبانگ و نووسەری هەردوو داستانی بەناوبانگی ئەلیادە و ئۆدیسا، هەستا بە بەنەمرکردنی شەڕی تەڕوادە بەشێوەی هۆنراوە بە شێوەیەکی زۆر ورد و پاراو، کە پێدەچێت روویدابێت لەدەوروبەری ساڵی ١٢٥٠ پ.ز. بەوەشەوە رانەوەستا تا داستانێكی هۆنراوەیی تری نووسی، کە باس لە بەسەرهاتەکانی ئۆدیسیۆس دەکات لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی خۆی، لەدوای کەوتنی تەڕوادە لە سەدەی سیانزدەهەمی پێش زایین. ئەلیادە بە رەوانبێژییەکی روون و ئاسان ناسراوە، لەگەڵ تێکەڵکردنی بە رەوانبێژییەکی زۆر بەهێزی زمانەوانیی، هەروەها پیشاندانی وێنەیەکی تەواو، لە سیما تایبەتییەکانی بوو، لەگەڵ باش لێکچوواندن و تەکنیکی وێنەیی درووستکراو لە هزردا، کە بەپێی ئاماری وەرگێرەکان گەیشتۆتە سەد و نەووەت لێکچوواندن. مێژوونووسان کۆکنین لەسەر سەردەم و کاتی ژیانی هۆمیرۆس، هەندێکییان هەن دەڵێن بەشداری شەڕی تەڕوادەی کردووە و هاوسەردەمی بووە، یان بابڵێین لە سەدەی سیانزدەهەمی پێش زایین‌دا ژیاوە، بەڵام زۆرینەی قسەکان ئەوە دەگەیەنن کە لە سەدەی هەشتەم یان دەیەمی پێش زایین‌دا ژیاوە، یان بڵێین لەسەردەمی شەڕی تەڕوادەدا نەژیاوە، چوونکە گەر بەشداری شەڕەکەی بکردبایە، ئەوا دەبوو ناوی هەبوایە لەنێو لیستی ئەو کەسانەی کە بەشداری شەڕی تەڕوادەیان کردووە.نوسین


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌كانت خۆش هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس کاکه suaam
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet kaka gyan bo am basa u zanyerna ka swdmnda katt aram gyan


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس سه‌راب گیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس به‌رێز nima
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
