❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شه‌ڕی ریاڵمه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ نێوان گۆڵچیه‌كانیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-09 10:48:20

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsMSIE7

شه‌ڕی ریاڵمه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ نێوان گۆڵچیه‌كانیان

كێبڕكێی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ئیسپانیا ریاڵمه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ نێوان گۆڵچیه‌كانیشیان كه‌ بریتین له‌ كاسیاس‌و ڤاڵدێز.
ره‌نگه‌ ڤاڵدێز له‌چاو كاسیاسدا ناوبانگی كه‌متر بێت، به‌لام پێده‌چێت یاری كلاسیكۆ باشترین گۆڵچی دیاری بكات كه‌ ئایا كێ باشتره‌؟ هه‌میشه‌ یانه‌كانی ریالمَه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌ خاوه‌نی هێرشبه‌ره‌ نمونه‌ییه‌كان بووبن كه‌توانیویانه‌ سه‌ری یانه‌كه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئیستادا ئه‌م دوو یانه‌یه‌ خاوه‌نی دوو گۆڵچی نمونه‌یین كه‌ كه‌مترین پێشوازی له‌ تۆپه‌كان ده‌كه‌ن بچێته‌ گۆڵه‌كه‌یانه‌وه‌.

كاسیاس 10 ساڵی به‌هێز له‌گه‌ڵا ریاڵمه‌دریدا
ئیكه‌ركاسیاسی گۆڵچی یانه‌ی ریاڵمه‌درید كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌ریزی یانه‌ی ریاڵمه‌درید یاری ده‌كات كه‌ ره‌نگه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ تر له‌و یانه‌یه‌دا یاری بكات كه‌ هه‌ر له‌ تازه‌ پێگه‌یشتوانه‌وه‌ تیایدا گه‌وره‌ بووه‌، كاسیاس كه‌ له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌شیدا وه‌ك كاپتن‌و به‌شێوه‌ی بنه‌ره‌تی یاری ده‌كات له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه‌ سه‌رجه‌م ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان بشكێنێت كه‌ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌باشترینه‌كانی جیهان بوو.
ئه‌م گۆڵچیه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ كه‌مێك له‌و لێهاتوییه‌ی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام هێشتر له‌ گۆڵچیه‌ پێشه‌نگه‌كانه‌‌و به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ به‌شیوه‌یه‌كی باش هه‌ڵسوكه‌ون له‌گه‌ڵ لێدانه‌ راسته‌وخۆكان ده‌كات‌و هه‌میشه‌ هاوكارێكی باشی هێڵی به‌رگریه‌.
كاسیاس په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵا رۆژنامه‌نوساندا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زۆر ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌م گۆڵچیه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌كۆی 30 یاری ته‌نها 26 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش هیچ گۆڵچیه‌ك نه‌یتوانیوه‌ كێبڕكێی بكت ته‌نها ڤاڵدێز نه‌بێت كه‌ته‌نها 19 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌‌و باشترین وه‌رزی له‌ مێژوویدا تێپه‌راندووه‌.

ڤاڵدێز: بێ ئاگایی راگه‌یاندنه‌كان له‌ئائست ئه‌م گۆلچیه‌
ڤیكتۆر ڤاڵدێزی گۆڵچی كوشته‌ی ده‌ستی راگه‌یاندنه‌كانه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری لێ نه‌كراوه‌، ڤاڵدێزی 28 ساڵ له‌ كاسیاس موعه‌قه‌د تره‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌متر سۆزی جه‌ماوه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌لای خۆیدا رابكێشێت، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ ڤاڵدێز هه‌میشه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چووه‌و بره‌وی به‌تواناكانی داوه‌‌و له‌هه‌ندێك یاریشدا بۆ نمونه‌ له‌ یاری كۆتایی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای 2006 رێگریه‌كانی هاوشێوه‌ی گۆڵه‌كانی لیۆنێل میسی بوون.
سه‌ره‌رای ئه‌و ئاسته‌ باشه‌ی ئه‌م گۆڵچیه‌ی كه‌ته‌لۆنیا پێشكه‌شی كردووه‌، كه‌چی هێشتر بانگهێشی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا نه‌كراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن كاسیاسه‌وه‌ پشتگیری لێكراوه‌ كاتێك رایگه‌یاند\" ئه‌و گۆڵچیه‌كی باشه‌‌و زۆری بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ له‌و ماوه‌ دوورو درێژه‌دا\"

دیل بۆسكی‌و گۆڵچیه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی
له‌ئێستادا ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ ڤیسه‌نتی دیل بۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بریار بدات گۆڕانكاری له‌ گۆڵچیه‌كاندا بكات‌و ڤاڵدێز بانگهێشتی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا بكات بۆ مۆندیال، ره‌نگیشه‌ یاری كلاسیكۆ ئه‌و بریاره‌ی پێ بدات كه‌ هه‌ردوو باشترین گۆلچیه‌كانی جیهان له‌و یاریه‌دا روبه‌روی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.
yaney yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-09 14:19:31

شؤرش!!!
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى -سه رجنا?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-23
دواترین سه‌ردان: 2010-04-22
په‌یامه‌كان: 300
WindowsMSIE7

Re: شه‌ڕی ریاڵمه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ نێوان گۆڵچیه‌كانیان

ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net