❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆتان له‌لێدانی‌ منداڵ به‌دوور بگرن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-10 14:15:14

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خۆتان له‌لێدانی‌ منداڵ به‌دوور بگرن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4845f41335.jpg
هه‌ندێك له‌دایك‌و باوكه‌كان وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌كاتی‌ باش په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵدا لێدان پێویسته‌، چونكه‌ ئه‌و لێدانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ترساندنی‌ منداڵ، بۆیه‌ كاتێك له‌منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، هه‌ست به‌هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌ك ناكه‌ن‌و ئه‌و كاره‌ زۆر ئاساییه‌ به‌لایانه‌وه‌.

دایكان‌و باوكانی‌ خۆشه‌ویست ڕاسته‌ لێدانی‌ منداڵه‌كانتان ده‌بێته‌ هۆی‌ ترساندنیان، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا، ئه‌و لێدانه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ خراپی‌ بۆ سه‌ر منداڵ ده‌بێت، چونكه‌ كاتێك ئێوه‌ له‌منداڵه‌كانتان ده‌ده‌ن، ڕق‌و كینه‌‌و ئازارێك له‌دلێ‌ ئه‌و منداڵه‌دا دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و لێدانه‌ نه‌بێته‌ هۆی‌ دوورخستنه‌وه‌تان له‌یه‌كتری‌، له‌وانه‌شه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌و منداڵه‌ ئه‌و ڕق‌و كینه‌ی‌ دڵی‌ ده‌رنه‌خات، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێوه‌ دایك‌و باوكی‌ ئه‌ون‌و هه‌رچۆنێك بێت په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێز له‌نێوانتان هه‌یه‌‌و خۆشه‌ویستن له‌لای‌ ئه‌و منداڵه‌، به‌ڵام به‌لێدان ئه‌و منداڵه‌ تووشی‌ كێشه‌ی‌ ده‌روونی‌ ده‌بێت‌و قۆناغه‌كانی‌ ژیانی‌ قورستر ده‌كات‌و به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌قوتابحانه‌ یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌ كێشه‌ی‌ بۆ دروست ده‌بێت‌و حه‌ز ده‌كات ئازاری‌ هاوڕێكانی‌ بدات.

ئه‌گه‌ر منداڵ به‌هۆی‌ كارێكی‌ بچووكه‌وه‌ لێدان بخوات به‌ده‌ستی‌ دایك‌و باوكی‌، له‌كاتی‌ گه‌وره‌بوونیدا یان هه‌ر له‌ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا چه‌ندین كاری‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و كاره‌‌و كاری‌ خراپتریش ده‌كات، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌دایك‌و باوكی‌ بڵێت، چونكه‌ ده‌زانێت لێدان ناخۆشه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ كه‌سێك پێی‌ قبوڵ نیه‌ به‌ده‌ستی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ لێدان بخوات، جا شاردنه‌وه‌ی‌ شت له‌دایك‌و باوكه‌كان له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌ شتی‌ زۆر خراپتری‌ به‌دواوه‌ دێت‌و چه‌ندین ڕێگه‌ی‌ خراپ ده‌گرێته‌به‌ر له‌كاتی‌ گه‌وره‌بوونیدا، لێكۆله‌ره‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌‌و ڕێنماییان داوه‌ به‌دایك‌و باوكه‌كان، كه‌ منداڵ نه‌ترسێنن.

بۆیه‌ دایك‌و باوكانی‌ به‌ڕێز هیچ كات هه‌وڵمه‌ده‌ن به‌لێدان منداڵه‌كانتان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن، تا منداڵ سه‌ركێش نه‌بێت‌و كرده‌وه‌ی‌ خراپ ئه‌نجامنه‌دات، بۆیه‌ تا ده‌توانن به‌زمانی‌ نه‌رم‌و قسه‌ی‌ خۆش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان قسه‌ك بكه‌ن، تا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێز له‌نێوان دروست ببێت.

دایك‌و باوكه‌ خۆشه‌ویسته‌كان ئه‌گه‌ر ئێوه‌ منداڵه‌كانتان به‌لێدان بترسێنن، ئه‌و منداڵه‌ ناچار ده‌بێت نهێنییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌لای‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ باس هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنی‌ منداڵ
بكات، ئه‌و كاره‌ش پێده‌چێت ببێته‌ هۆی‌ ئیستغلالكردنی‌ ئه‌و  منداڵه‌، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ نهێنییه‌كنی‌ ده‌زانن، جا منداڵه‌كانتان چاوترس مه‌كه‌ن، تا بتوانێت نهێنییه‌كانی‌ ژیان‌و دڵی‌ خۆی‌ بۆ ئێوه‌ باس بكات، چونكه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ نهێنییه‌كانی‌ بزانێت باشتره‌ وه‌ك له‌كه‌سانی تر، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ پێده‌چێت به‌هۆی‌ زانینی‌ نهێنییه‌كانییه‌وه‌، ئه‌و منداڵه‌ ناچار بكه‌ن چه‌ندین كاری‌ ناڕه‌وای‌ پێ ئه‌نجامبده‌ن، بۆیه‌ ئاگاداری‌ منداڵه‌كانتان ببن‌و به‌قسه‌ی‌ خۆش‌و ڕه‌فتار‌و نه‌رم‌و جوان په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، تا هه‌بوونی‌ بڕوا‌و خۆشه‌ویستی‌ نێوانتان به‌هێزتر بێت.

shafaaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-11 19:02:04

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: خۆتان له‌لێدانی‌ منداڵ به‌دوور بگرن

زۆر  راسته‌  ڵیدانی  منداڵ زۆر  شتی ڵیک ده‌بیته‌وه‌  ده‌ ستت  خۆش بێت  گوڵی  من

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-12 17:42:12

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: خۆتان له‌لێدانی‌ منداڵ به‌دوور بگرن

zor supas sarab giyan dasti tosh xosh bet gulla giyan bo peyama razawakat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net