.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له بێده‌نگیما ده‌نگ ده‌ڕژێ
ده‌مێک ئه‌وینم لێ ده‌ڕژێت
هه‌رساته‌و ژانێك
هێشووه ئازارى نامۆیى
به‌سه‌ر په‌ره‌سیلكه‌كانىناخم ده‌بارێنێ ... و
تۆ سه‌داى ده‌نگم نابیسى
له‌بیده‌نگیمدا ده‌نگ ده‌ڕژێ و
له‌سه‌دایدا كپى و مه‌نگى
به‌سه‌ر جه‌سته‌م گوزه‌ر مه‌كه
برینه‌كان به‌دووی قه‌تماغه ده‌گه‌ڕێن
هه‌ر رۆژه و عیشقێكم ده‌مرێ و
خه‌م له دڵمدا ده‌واری
خێڵه‌كییه‌تی خۆی هه‌ڵده‌دا و
منه‌تبارم ده‌كاو ده‌ڵێت
شاد به ئه‌ی دۆست
وه‌ره نزیكترین هاوڕێم
دڵنیابه بۆ ساتێكیش
جێت ناهێڵێم
بڕۆ ئاپارتمانه‌كانی عیشق و
سه‌وزایی دڵم جێبێڵه
زه‌مه‌نێكه چاوه‌ڕوانی كۆچی دووایی
ئه‌م عیشقه له‌ناكاوه‌م... و
گوڵه گه‌نمی خه‌مه‌كانم خه‌رمانه‌یدا...و
له پانتایی ده‌روونم ده‌روێنه ناكرێ..و
سوته‌مه‌ڕۆی
گشت ده‌م جه‌سته‌م ده‌سوتێنێ
هه‌زار بریا
وه‌ك خۆری زستان ئاوابی
له ژینمدا تیشكم ناوێ تاریكایی ده‌په‌رستم
رۆژگارێكه ته‌مادارم بیره‌وه‌ریت
له ئه‌ندێشه‌ی خه‌م بردوومدا بسڕێته‌وه
بێ عیشقى تۆ با به‌روومدا هه‌ڵده‌كات و
گوڵه سووره‌كانی ناخم ده‌شنێنه‌وه
بڕۆ چیدی با هه‌نسك و تاسه‌ی عیشقت
به‌ناخمدا دانه‌چۆڕێ
هه‌ناسه‌ی گیانكێشانێكه
له كاتی گیانه‌ڵادا ده‌مهێڵێته‌وه و
جێم ده‌هێڵێ
ئه‌مه سێوه‌كه‌ی ئاده‌مه
نا هاوڕێ فریوم مه‌ده
خۆ نیگا سیحراوییه‌كانت
ته‌ماداره به‌ناوی عیشقه‌وه
خیانه‌تم له گوڵ پێ‌بكا
چنار نامق

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh sarhawtwbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس هاوڕێ گیان ده‌ستی به‌ڕێزتان خۆش بۆ په‌یامه که‌تان
سه‌ر که‌وتوبیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه