❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ به‌پێوه‌دانی‌ هه‌نگ چاره‌سه‌رده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-11 16:56:04

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ به‌پێوه‌دانی‌ هه‌نگ چاره‌سه‌رده‌كرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e87f838e4f.jpg
پێشتر پێوه‌دانی‌ هه‌نگ زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ پاڵده‌نا ڕابكه‌ن‌و به‌دڵه‌ڕاوكێیه‌وه‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا له‌بنكه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ پایته‌ختی‌ چین به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌‌و خه‌ڵكی‌ به‌تامه‌زرۆییه‌وه‌ به‌ڕیز ڕاوه‌ستاون‌و چاوه‌ڕێن بچنه‌ ژووره‌وه‌، تا به‌هۆی‌ پێوه‌دانی‌ هه‌نگه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ خۆیان بكه‌ن.

چاره‌سه‌ری‌ به‌هۆی‌ پێوه‌دانی‌ هه‌نگه‌وه‌ له‌وڵاتی‌ چین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ (3000) ساڵ پێش ئێستا، به‌ڵام ڕێوڕه‌سمی‌ یاسایی‌ بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ (2007) .

(د. وانگ جینگ) كه‌ پسپۆڕه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ مرۆڤ به‌پێوه‌دانی‌ هه‌نگ ده‌ڵێت:"چاره‌سه‌ركردن به‌هۆی‌ پێوه‌دانی‌ هه‌نگ كاریگه‌رییه‌كی‌ دیاری‌ هه‌یه‌ له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ جومگه‌‌و ئێسك‌و ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ژه‌هری‌ هه‌نگ، كه‌وا چالاكه‌ره‌وه‌ی‌ سوڕی‌ خوێن‌و كه‌مكه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌وكردن‌و ئارامكه‌ره‌وه‌ی‌ ئازاره‌".

پزیشكه‌كانی‌ ئه‌م بواره‌ ده‌ڵێن:"ئه‌و هه‌نگانه‌ی‌ كه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ چاره‌سه‌ر، تێكه‌ڵه‌ی‌ جۆری‌ ئیتاڵی‌‌و دوورگه‌ی‌ عه‌ره‌بین‌و له‌شوێنێكی‌ تایبه‌تی‌ كلینیكه‌كانی‌ ئه‌م بواره‌دا په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن".

چزووی‌ پێوه‌دانی‌ هه‌نگ درێژییه‌كه‌ی‌ (0.3) ملم‌و به‌قه‌باره‌ی‌ ئه‌و درێژییه‌ پێكهاتووه‌ له‌ژه‌هر‌و بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ گونجاوه‌.
پزیشكه‌كان گیره‌ی‌ پزیشكی‌ به‌كارده‌هێنن بۆ گرتنی‌ هه‌نگه‌كان له‌ناو شانه‌كانیان‌و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ كه‌ ئازاری‌ هه‌یه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك.

هه‌نگ وه‌ك سروشتی‌ خۆی‌ كاتێك به‌شوێنێكه‌وه‌ ده‌دات ده‌ستبه‌جێ‌ له‌ناوده‌چێت‌و ژه‌هره‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه‌و نه‌خۆشه‌كانیش ده‌ڵێن:"ئه‌م ژه‌هره‌ ئارامبه‌خشه‌و ئازار ناهێڵێت".

هه‌روه‌ها پزیشكه‌كانی‌ ئه‌م بواره‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ن چه‌ندین ڕاهێنانیان كردووه‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و هه‌نگانه‌ دیاری‌ ده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤی‌ نه‌خۆش پێویستی‌ پێیه‌تی‌‌و ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ ژه‌هری‌ هه‌نگه‌كه‌شیان دیاریكردووه‌، تا بزانن نه‌خۆشه‌كه‌ بڕی‌ چه‌ند له‌و ژه‌هره‌ی‌ هه‌نگی‌ پێویسته‌، كه‌مترین پێوه‌دانی‌ ئه‌و هه‌نگانه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌گاته‌ (3 بۆ 4) زۆرترینیشی‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ (100) جار بۆ یه‌ك نه‌خۆش.

ئه‌م بنه‌كه‌ ته‌ندروستیه‌ ڕۆژانه‌ پێشوازی‌ له‌ (30 بۆ 50) نه‌خۆش ده‌كات، هه‌ندێك نه‌خۆش له‌شوێنه‌ دووره‌كانی‌ چینه‌وه‌ دێن بۆ ئه‌م بنكه‌یه‌، كه‌ بڕی‌ تێچوونی‌ هه‌ندێكیان ده‌گاته‌ (120) سه‌دو بیست یوان كه‌ به‌ دۆلار ده‌كاته‌ (18) هه‌ژده‌ دۆلارو بڕی‌ تێچوونه‌كه‌ی‌ كه‌متره‌ له‌كلینكه‌ پزیشكیه‌كانی‌ تر.

ژنێكی‌ نه‌خۆش كه‌ ناوی‌ (هان لیدی‌) یه‌ ده‌ڵێت:"من به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌، تووشی‌ نه‌خۆشی‌ هه‌وكردنی‌ خوێنبه‌ر بووم، حه‌وتجاریش چاره‌سه‌رم بۆ كراوه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌، ئه‌و ئازاره‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ پێوه‌دانی‌ هه‌نگه‌وه‌ ده‌یبینی‌ شایانی‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه‌و هیوابه‌خشه‌".

پزیشكه‌كانی‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ش هێما به‌وه‌ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی‌ (90%) ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ لای‌ ئه‌وان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، چاك ده‌بنه‌وه‌ .               

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net