.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خوێندكارێكى به‌هره‌مه‌ندى كورد له خوێندنگه‌ى ئاماده‌یى (ئه‌لئیخوه)ى كوڕان له شارى هه‌ولێر، ئۆتۆمبیلێكى كاره‌بایى‌و موه‌لیده‌یه‌ك‌و چه‌ندین ئامێرى تر‌ى زانستى دروستده‌كات.
خوێندكارى به‌هره‌مه‌ند، عومه‌ر جه‌مال ئه‌حمه‌د له پۆلی ده‌ى ئاماده‌یی، كه ته‌مه‌نى 16 ساڵه چه‌ندین ئامێرى دروستكردووه، كه جێگه‌ى ده‌ستخۆشی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه.
به‌ئامانجى هاندان‌و پاڵپشتیكردنى ئه‌م خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده، سڵاح جاف، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خوێندنى ئاماده‌یی‌و پیشه‌یی به‌وه‌كاله‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌فین دزه‌یی، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و به‌یاوه‌رى دانا محه‌مه‌د خدر به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى ئه‌هلی له وه‌زاره‌ت‌و محه‌مه‌د كاكۆ ره‌سول به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه، له مه‌راسێمێكدا له قوتابخانه‌كه، بڕوانامه‌ى رێزلێنان‌و خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به‌و خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده كرد.
له وته‌یه‌كیشیدا، سه‌ڵاح جاف دووپاتیكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ى سیستمی نوێی خوێندندا پشتیگریی له‌په‌ره‌پێدانى به‌هره‌ی خوێندكار‌و خوێندكاران ده‌كات،جێگه‌ى دڵخۆشی ئێمه‌یه كه خوێندكارێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا داهێنانی له‌و جۆره پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كات.
خوێندكارى به‌هره‌مه‌ند، عومه‌ر جه‌مال ئه‌حمه‌د وێڕای خۆشحاڵی خۆى به‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دووپاتیكرده‌وه كه چه‌ندین داهێنانی تر‌ى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌نیازه به پاڵپشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێیان بكات‌و خه‌ونیش به دروستكردنى ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌و فڕۆكه‌یه‌ك‌و دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر ده‌بێنێت‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌و مامۆستا ڤیان جه‌مال‌و خوێندكارعومه‌ر حیكمه‌ت ده‌كات كه هه‌رده‌م پاڵپشتن بۆ سه‌رخستنى پرۆژه زانستییه‌كانى.
سه‌رچاوه: KurdsatTV
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه