❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كوڕانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-12 15:09:11

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كچان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كوڕانه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-672054a729.jpg
زۆرجار ده‌بینین كوڕان یاخود كچان شێوه‌ یاخود جلوبه‌رگی‌ خۆیان بۆ ره‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر ده‌گۆڕن كه‌ مرۆڤ له‌ره‌گه‌زه‌
بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی‌ خۆیان جیایان ناكاته‌وه‌، هه‌ندێك له‌و كچانه‌ی‌ شێوه‌ی‌ خۆیان گۆڕیوه‌ بۆ كوڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌كو "حه‌ز" ێك ئه‌و كاره‌یان كردووه‌، به‌ڵام به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌كوڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ هه‌روان‌و حه‌زیش ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری‌ خۆیان بكه‌ن، زانایانی‌ ئاینی‌ ئه‌و كارانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌و پزیشكانیش پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌.

"له‌منداڵییه‌وه‌ حه‌زم له‌هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كوڕانه‌یه‌"

ئه‌و، كوڕێكی‌ ئه‌سمه‌ری‌ باڵا مامناوه‌ند بوو، كاتێك بینیم وامزانی كوڕه‌، به‌ڵام خۆی‌ وتی‌ "منیش وه‌ك هه‌موو هاوڕێكانی‌ دیكه‌م كچم"، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كچه‌ ناوی‌ كچانه‌ی‌ هه‌بوو، به‌ڵام هاوڕێ‌‌و هاوكاره‌كانی‌ له‌شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ به‌ناوێكی‌ كوڕانه‌ سڵاویان لێ‌ ده‌كرد‌و ئه‌ویش زۆر به‌ئاسانی‌ وه‌ڵامی‌ ده‌دانه‌وه‌، وه‌ك خۆی‌ وتی‌ "له‌منداڵییه‌وه‌ ئه‌و ناوه‌ كوڕانه‌یه‌م لێنراوه‌، بۆیه‌ راهاتووم‌و زۆریشم پێ‌ خۆشه‌".

ئه‌م كچه‌ كه‌ ئاماده‌نه‌بوو ناوی‌ خۆی‌ بهێنێت‌و ته‌مه‌نی‌ سه‌روو بیست‌و پێنج ساڵه‌، هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانی‌ كوڕانه‌ بوو "جلوبه‌رگ‌و پێڵاو وه‌ك هه‌موو كوڕێك له‌ دوكانی‌ كوڕان ده‌كڕم‌و زۆریش به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌ چونكه‌ من له‌منداڵییه‌وه‌ تا ئێستا به‌م شێوه‌یه‌م".كاتێك باسی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریم له‌گه‌ڵ‌ كرد وتی‌ "تا ئێستا بیرم لێنه‌كردووه‌ته‌وه‌و بڕواش ناكه‌م شوو بكه‌م"، ئه‌م كچه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ره‌گه‌ز مێینه‌ بوو، به‌ڵام وه‌ك خۆی‌ وتی‌ "هه‌رگیز كارێك ناكه‌م نه‌ له‌سه‌ر ره‌گه‌زی‌ كوڕ بكه‌وێت یان له‌سه‌ر ره‌گه‌زی‌ خۆم، بۆ نمونه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵێك كوڕ ناڕۆم بۆ سه‌یران، هیچ كاتێكیش نامه‌وێت وه‌كو كوڕێك په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ‌ كچدا دروست بكه‌م"، هه‌روه‌ها گوێ‌ به‌قسه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ش نادات‌و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت "هه‌تا خۆم نه‌ڵێم كچم كه‌س هه‌ستم پێناكات، ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌مناسن ده‌زانن من چۆن كه‌سێكم و رێزی‌ خۆم‌و كۆمه‌ڵگه‌و چوارده‌ورم ده‌گرم"، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماڵه‌وه‌یاندا خوشك‌و برای‌ هه‌یه‌و وه‌ك ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

"حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك كوڕهه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م"

تانیا ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن سیانزه‌ ساڵ‌ خوێندكاری‌ پۆلی‌ حه‌وته‌می‌ بنه‌ڕه‌تییه‌و له‌یه‌كێك له‌ماركێته‌كان شتی‌ ده‌كڕی‌، ئه‌م كچه‌ به‌ خاوه‌ن ماركێته‌كه‌ی‌ ده‌وت ئه‌و زنجیره‌ كوڕانه‌یه‌م بده‌رێ‌، كاتێك لێم پرسی‌ بۆ زنجیری‌ كوڕانه‌ ده‌كڕیت وتی‌ "حه‌زم له‌ شتی‌ كوڕانه‌یه‌"، وتم بۆچی‌، وتی‌ "نازانم هه‌ر له‌خۆمه‌وه‌ حه‌زم لێیه‌تی‌".

"نامه‌وێت ده‌نگم له‌كچ بچێت"

هاوار سدیق كه‌ كوڕێكی‌ گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵه‌‌و خوێندكاری‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ زانكۆیه‌، شێوه‌ی‌ ته‌واوی‌ له‌كوڕ ده‌چێت، به‌ڵام كاتێك گوێبیستی‌ ده‌نگی‌ ده‌بیت وا ده‌زانیت كچه‌.

ئه‌و كوڕه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌مێك شێوه‌ی‌ قژ‌و له‌شیشی‌ وه‌كو كچ وایه‌، به‌ڵام بێزاره‌ له‌و سیفاتانه‌ی‌ كه‌ له‌كچ ده‌چێت‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆرجار به‌و هۆیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ توانج ده‌بێته‌وه‌‌و وتی‌ "من هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ به‌و شێوه‌یه‌م ئه‌گینا خۆم حه‌ز ناكه‌م وابم، ئه‌گه‌ر باری‌ ئابووریشم باش بوایه‌ ده‌مێك بوو هه‌وڵم ده‌دا گۆڕانكاری‌ له‌خۆمدا بكه‌م".

"ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونیان هه‌یه‌"

پسپۆر له‌بواری‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان، د. جه‌مال عومه‌ر تۆفیق جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كات له‌ئه‌نجامی‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ دروست ده‌بێت به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌كچ ده‌وترێت "تۆ كچیت ناتوانی‌ زۆر شت بكه‌یت"، بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌وڵ‌ ده‌دات خۆی‌ وه‌ك كوڕ ده‌ربخات كه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ ئاسانه‌، یان هه‌ندێك خێزان جیاوازی‌ زۆر ده‌كات له‌نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا‌و ئه‌م حاڵه‌ته‌یان لا دروست ده‌بێت، یان به‌كچێكیان ده‌ڵێن تۆ كوڕی‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و كچه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رابێت.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ هه‌موو ئه‌ندامی‌ له‌شیان وه‌ك ره‌گه‌زی‌ خۆیان ته‌واوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان تێدا نییه‌، به‌ڵام خۆیان ده‌گۆڕن، ئه‌وانه‌ كێشه‌ی‌ بایۆلۆجیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌لادان، ئه‌وه‌ش كاتێك كچێك خۆی‌ وه‌ك كوڕ نیشان ده‌دات‌و هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت‌و جلوبه‌رگ‌و روخساری‌ وا لێده‌كات وه‌كو كوڕ ده‌ربكه‌وێت، چونكه‌ چێژێكی‌ زۆر له‌و كوڕبوونه‌ وه‌رده‌گرێت‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ زۆرجاریش وا ده‌رچووه‌ كه‌سه‌كه‌ دیارو ناسراو‌و براوه‌ بووه‌ له‌كاره‌كه‌یدا، ئه‌مه‌ش جۆرێكی‌ قورسی‌ ده‌روونییه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ گرانه‌‌و له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا ده‌بینرێت، به‌ڵام هه‌ندێك كوڕ كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ وه‌ك كچ وایه‌ زۆرجار ئه‌مانه‌ به‌پۆشینی‌ جلی‌ ئافره‌تان‌و ماكیاژكردن خۆیان ده‌نوێنن كه‌ هه‌ندێكجار به‌ته‌نهان‌و دوورن له‌چاوی‌ كۆمه‌ڵگه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌ قبوڵ‌ ناكات بۆیه‌ چێژ له‌وه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌خۆشی‌ ده‌روونی وایه‌.

به‌ڵام ده‌بینین له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وروپیدا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نییه‌و رێزی‌ ماف‌و ئازادییه‌كانی‌ تاك ده‌گیرێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر بڵاوه‌.


shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net