.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















سینەماكار رەغدە، كە لایەنگری سەرۆكی پێشووی عێراق سەدام حوسێن بوو، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵێكی
ئاسمانیی لوبنانی، رایگەیاند كە لە هەڵوێستە سیاسییەكانی پەشیمان نییە و، ئەگەر زەمان بگەڕێتەوە دواوە هەمان هەڵوێستی جارانی دەبێت.گوتیشی ئێستاش دەستبەرداری منداڵانی عێراق نەبووە" بەڵام رەوشەكە گۆڕاوە".
رەغدە گوتی: "سەردانی كام لە منداڵانی عێراق بكەم؟ شیعە یان سوننە یان كورد یان ئاشووری یان سابیئە؟"، وەك ئاماژەیەك بۆ شەڕی تایفەگەری و لێك ترازانی گەلی عێراق دوای رووخانی رژێمی سەدام بەپێی لێكدانەوەی ئەو. ئەو بە گاڵتەجاڕییەوە گوتی: "منداڵانی عێراق ئێستا دەچنە قوتابخانەی نموونەیی و مۆبایلیان هەیە".
رەغدە گوتی ئەو زۆر بە گەرمی پشتیوانی لە هەڵوێستی مونتەزەر زەیدی دەكات كە جووتە پێلاوەكەی خۆی گرتە جۆرج دەبلیو بوشی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا.
هەرچەندە دەگوترێ رەغدە لە بنەماڵەیەكی كوردی سوریایە، بەڵام لەو هەڤپەیڤینەدا گوتی ئەو وەك عەرەبێكی سوریا هەستدەكات هەستی جیاكاریانە لەنێوان عەرەبەكان خۆیاندا پەیدابووە "من لەبەرئەوەی عەرەبی سووریام لە میسر پشتیوانیم لێ ناكەن، بەڵام جاران رەوشەكە وا نەبوو".
رەغدە ئێستا دوورەپەرێزە و هێندەش بایەخ بە رووخسار و رەنگ و رووی خۆی و مۆدە نادات، پێڵاوە پاژنە بەرزەكانیش لەپێ ناكات. ئەو رووی كردووەتە شوێنێكی نیمچە بیابان و بە هەوڵ و هیمەتی خۆی دایچاندووە و، دەڵێت: " دەمەوێ هەندێك لە دنیای ژاوەژاو دوور بكەومەوە و هەوای پاك هەڵمژم".
كاتێك بێژەرەكە لێی پرسی ئاخۆ چۆن هەستی مێینەی خۆی رازی دەكات؟ گوتی " مێیی و ژنایەتی چی؟ ئەمە شتێكە پەیوەندیی تەنیا بە خۆمەوە هەیە".
رەغدە لە رەمەزانی رابردوودا لە بەرنامەیەكدا رایگەیاند سەگەكەی(بازوكا) بە لای ئەوەوە لە هەموو پیاوێك گرنگترە، هەمان رستەی لەو بەرنامەیە دووبارە كردەوە كە "ژیان بریتی نییە لە پیاوێك". ئەو بەو واتایە ئەو قسەیەی كرد كە ئەو چاوەڕوانی هاتنی پیاوێك ناكات، بەڵكو شتی دیكە هەیە كە ژیانی خۆی پێ بباتە سەر.
ئەو گوتی زیاتر بایەخ بە جۆری بەرهەم دەدات نەك چەند، ئاماژەشی بەوەكرد كە زۆر بەرهەمی رەتكردووەتەوە، گوتیشی ئەو لە ئاستی یوسرادایە و لە سەرووی ئیلهام شاهین و لەیلا عەلەوییەوەیە.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








والله با نه ييت بيويستمان به رغده نيه
ده ست خؤش هاورى كيان

لهسهر هێڵ نییه









are walla rast akit dasti tosh xosh bet gulla giyan bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
لهسهر هێڵ نییه




sar kawtw bet la karakant


لهسهر هێڵ نییه